هەڵوێستی ژوری بازرگانی دهۆك لەبارەی بایكۆتی كاڵای ئێرانییەوە
  2024-01-20       361       

ژوری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆك لەبارەی بایكۆتی كاڵای ئێرانییەوە، رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر، بەدوای بازاڕی جێگرەوەدا دەگەڕێن و هەوڵ دەدەن شوێنی بەرهەمی ئێرانی، بە بەرهەمی ناوخۆیی و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهان پڕبکەنەوە.

ئاوێنە: ژوری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆك، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، "لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر بەرهەمی ئێرانی لە بازاڕەکانماندا هەن، ئێمە لە ژوری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک بەوردی لێکۆڵینەوە لەسەر دۆزینەوەی بازاڕی جێگرەوە بۆ بازرگانەکانمان دەکەین".

 وتوشیەتی"هەوڵدەدەین شوێنی بەرهەمی ئێرانی، بە بەرهەمی نێوخۆیی و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهان پڕبکەینەوە."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە شەوی رابردو، ژوری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا داوای لە بازرگان و هاونیشتمانییان کرد هاوردەکردن و بەکارهێنانی کاڵای ئێرانی بایکۆت بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×