بازرگانێکی عەرەب لە  هێرشەکەی سەر هەولێر گیانی لەدەستدا
  2024-01-16       416       

یەكێك لەو كەسانەی شەوی ڕابردوو بوونە قوربانی هێرشە مووشەكییەكانی ئێران، بازرگانێكی عێراقییە و خاوەنی چەندین پڕۆژەی گەورەیە لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

بە پێی زانیارییە میدیاییەكان، كەرەم میخائیل گەورە بازرگانی عێراقی یەكێكە لەو كەسانەی شەوی ڕابردوو بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هاوینە هەواری پیرمام گیانی لە دەستدا، ناوبراو هاوڕێی پێشڕەو دزەیی بازرگان بووە و بە سەردان لە هەولێر بووە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، كەرەم میخائیل هاوپشكی گەورە كۆمپانیای سامسۆنگ بووە و خاوەنی كۆمپانیای ڕەیانە بۆ هاوردەكردنی ئامێرە كارەباییەكان.

كەرەم میخائیل كریستیان بووە و لە دایكبووی ساڵی ١٩٨١ ی بەریتانیایە و لە دووبەی نیشتەجێ بووە، خێزاندار بووە و خاوەنی دوو منداڵە، هاوكات میخائیل یەكێك بووە لەو بەڵێندەرانەی لە پڕۆژەی بولیڤارد كاری كردووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×