لە ١٠ ساڵی رابردودا ٢٥٠٠ کۆڵبەر بونەتە قوربانی
  2023-12-13     

ئا: ئاوێنە

 

کوشتاری کۆڵبەران لەسنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشیوەیەکی بەرچاو لەهەڵکشاندایە، تەنها لەمانگی تشرینی دوەمی رابردودا لانیکەم ١١٨ کەس بونەتە قوربانی، کە ٨ کەسیان گیان لەدەستداوەو ١١٠ کەسیشیان بەگولەی هێزە ئەمنیەکانی ئێران پێکراون‌و بریندارن، لەنێو بریندارەکاندا ١٤ منداڵی کۆڵبەر هەن.

 

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی "زەمانە"، توندبونەوەی مامەڵەی دڕندانەی ئەمدواییەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ کۆڵبەران لەسنوری شارە کوردنشینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەکرێت وەک  ڕەهەندی سەربازی‌و ئەمنی‌و ئابوری پلانی نوێی ڕێکخستنی دەروازە سنورییەکان‌و کردنەوەی ناوچەی ئازادەکانی بازرگانی هەژمار بکرێت، هەرچەندە کوشتاری کۆڵبەران رەگ‌و ریشەیەکی دوری هەیەو وەک رێکخراوی هەنگاوی تایبەت بەمافی مرۆڤ رایگەیاندوە لەساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠٢٣ نزیکەی ٢ هەزارو ٥٠٠ کۆڵبەر بەدەستی هێزە ئەمنیەکانی ئێران کوژراون یان بریندار بوون‌، تەنها لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣، لانیکەم ١١٨ کەس بونەتە قوربانی‌و لەو ژمارەیەش ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە‌و ١٤ منداڵی کۆلبەریش بریندار بون، کە ئەم ١٠ ساڵی رابردودا هیچ مانگێک نەبوە هێندە کۆڵبەر کرابێتنە قوربانی، لەم نێوەشدا مەرزی "هەنگەجال" لەبانە بەفەرمی بوە بەگۆڕەپانی کوشتاری کۆڵبەران.

 

رێکخراوی هەنگاو ئاماژە بەوە دەکات لەمەرزی هەنگەجال هێزە ئەمنیەکانی ئێران تەنانەت چەکی "ئاڕ پی جی"یان بەکارهێناوە بەرامبەر ئەو کۆڵبەرە هەژارو دەستکورتانەی بەهەزار چەرمەسەری‌و چنگێ کڕێ بژێوی ژیانی خۆاین‌و خێزانەکانیان دابین دەکەن. ئەمە لەکتێکدایە بەکارهێنانی چەکێکی لەو جۆرە بۆ کوشتاری کۆڵبەران تەنیا لەساڵانی شەڕی ئێران‌و عێراق لەدژی پیلەوەرو کۆڵبەران ڕویداوە، ئەوەش زیاتر لەلایەن سوپای عێراقەوە.

 

زۆربەی ئەوانەی کۆڵبەری دەکەن لەسنورەکانی رۆژهەڵات دانیشتوانی شارەکانی بانە، مەریوان، سەقزن، کە بەهەژارترین ناوچەی ئێران دادەنرێن.

 

بەمدواییە کۆماری ئیسلامی بۆ سنوردارکردنەوەی ئەم بازرگانییە نایاساییە، ناوچەی بازرگانی ئازادی بانەو مەریوان‌و یەکخستنی "تێرمیناڵی نێودەوڵەتی مەریوان - باشماخ"و "سەیرانبەند - بانە"ی بەفەرمی دامەزراندوەم بەرپرسانی ئێران کردنەوەی ئەم ناوچە ئازادانە وەک چارەسەرێک بۆ نەهێشتنی دیاردەی کۆڵبەری دەخەنەڕو. لەبەرامبەریشدا خەڵکی ئەو ناوچانە بەپلانێکی ئەمنی‌و سەربازی‌و ئابوری دەزانن کە مەبەستەکەی کۆکردنەوەی زیاتری داهات‌و کۆنتڕۆڵکردنی سنورە، بەو پێێەی لەڕووی ئەمنییەوە، کۆڵبەری – کە هاتوچۆیەکی نایاسایی نێوان رۆژهەڵات‌و باشوری کوردستانە - هەمیشە لەڕوانگەی کۆماری ئیسلامییەوە بەئاڵنگاریی‌و هەڕەشەی ئەمنی دادەنرێت. هەربۆیە هەندێکجار کۆڵبەرەکان بەقاچاخچی‌و دژە انقلاب‌و تاوانبار ناودەبرێن‌و ئێرانیش بۆ پاساوی کوشتارەکانی، کۆڵبەران وەک ئەندامی حزبە کوردییەکان (پێشمەرگە) دەناسێت‌. لەڕوانگەی حکومەتەوە، جموجۆڵی کۆڵبەران لەهەردو دیوی سنوور بەمانای مەترسی بۆ سەر ئاسایش‌و سەقامگیری ناوچە سنوورییەکانی ئێران دادەنرێت‌، هەربۆیە ئێران نەک هەر کۆڵبەران دەکوژێت، بەڵکو لەدە ساڵی رابردودا چەند گوندێکی سنوری (بانه، مەریوان، سەروەئاباد)ی راگوێزاوە.

 

ئەم جۆرە هەڵسوکەوتەش زیاتر خەڵکی هەژاری ئەو ناوچانەی روبەڕوی بێکاری‌و کوێرەوەری‌و بێ دەرەتانی کردوەتەوە.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×