سنوربه‌زاندنی توركیا‌و متبونی زلهێزه‌كانی كوردستان
عیماد عه‌لی
2019-06-07   1118
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نیه تو‌ركیا به‌و قوڵاییه شكۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێنێت و تا دوا ئاست زیان به‌گه‌لی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام ئه‌م متبون و بێده‌نگیه‌ی سه‌رجه‌م حزبه‌كان و سه‌ركردایه‌تی كورد له‌مكاته‌دا چی ده‌گه‌یه‌نێت. به‌رژه‌وه‌ندخوازی یان ره‌فتاری پراگماتیانه له‌سه‌ر حسابی دوارۆژی كوردستان، یان ده‌رئه‌نجامی ململانێی نێوخۆیی زلهێزه‌كانی كوردستان و دروستبونی بۆشاییه‌كی گه‌وره و ئیستغلالكردنی له لایه‌ن توركیاوه.
قۆناغه‌كه زۆر هه‌ستیاره‌و ملكه‌چبونی سه‌رجه‌م لایه‌نه زلهێزه‌كان له‌م كاته‌ی كه پێكهێنانی حكومه‌ت بۆته مۆته‌كه‌ی چه‌قبه‌ستنی كێشه‌كان و سه‌رقاڵبونی هه‌مووان به ئامانجه كورتمه‌ودا و به‌رژزه‌وه‌ندیه كاتیه ته‌سكه‌كان له‌لایه‌كه‌وه، فشاركردنی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران و خۆخه‌ریككردن لایه‌نه‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه به هه‌ره‌شه‌وگوره‌شه‌ی ئێران و ئه‌مریكا و له‌بیركردنی پێویسیته نێوخۆییه‌كانی كوردستان و پێداویستیه‌كانی ئه‌م قۆناغه له لایه‌كی تره‌وه وایكردووه كه هی به‌ربه‌ست و كۆسپێك له‌به‌ر تو‌ركیا نه‌مێنێت و ئامانجه‌كانی بپێكێت و به‌رزبانانه‌وه بێ هیچ حسابێك لێیده‌ربچێت.
له‌م كاته‌دا كێشه‌و شه‌ره‌راگه‌یاندن و كاری هه‌رزه‌كارانه‌و كاڵفامانه و خۆبه‌ستنه‌وه به موزایه‌ده و شه‌ره جوێن و مشتومڕی راگه‌یاندن ئه‌و هه‌له‌ی زیاتر بۆ هه‌موو لایه‌نه ناوچه‌ییه‌كه و به تایبه‌تی تو‌ركیا ره‌خساندوه ئاوا به‌م ئاسانییه و به‌بێ هیچ به‌ره‌نگاریه‌كی هی لایه‌نێكی كوردستتنی ئامانجه‌كانی بپێكێت و ته‌نانه‌ت كه‌س باسیشی نه‌كات.
سه‌رقاڵبونی ئێران و ململانێی یه‌كێتی و پارتی و ملكه‌چبونی گۆڕان و بێهێزی لایه‌نه‌كانی تر زه‌مینه‌ی پێشێلكاری توركیای له‌سه‌ر ساحه‌كه وا فراوان كردووه، كه هیچ كاتێك به‌م شێوه‌یه نه‌بووه. له شه‌ری نێوخۆوه تاوه‌كو ئه‌مرۆ به‌م قوڵاییه دوورودرێژه‌نه‌هاتۆته نێوخاكی كوردستانه‌وه كه‌چی بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ر ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی كوردستانیشدا كێشاوه. ئه‌م هه‌له‌ی بۆ تو‌ركیا ره‌خساوه ململانێ ناوچه‌ییه‌كه و نێوخۆییه‌كه‌ی كوردستانیش وابه‌ستۆته‌وه به‌یه‌كه‌وه و خۆی فه‌رزكردووه به‌سه‌ر هه‌مویاندا، وایكردووه كه هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی شه‌رمنانه‌ش نه‌بێت و ته‌نانه‌ت باسكردنیشی له هێزه‌كانی كرودستان كردووه به بڤه.
پرسیاره‌كه له‌وێدایه، ئایا پێشوه‌خت تو‌ركیا و هێزه‌كانی كوردستان قسه و رێككه‌وتنینان كردووه وا ئێستا واده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م پرۆسه شه‌رانگێزیه فراوانه به هه‌ماهه‌نگی هه‌موویان كرابێت؟ ئایا خوێندنه‌وه‌ی وه‌زعه نێوخۆییه‌كه‌ی كوردستان و ململانێ زلهێزه‌كانه له لایه‌ن توركیاوه ئیستیغلالكرادوه یان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی راسته‌وخۆی پێشوه‌خته‌ی هه‌موویانه؟ ئه‌ی كوا ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن، كوا ده‌نگی زوڵاڵی موزایه‌ده‌چی و هه‌ڵوێستفرۆش و سه‌ركردایه‌تیه ده‌نگزوڵاڵه‌كانی كورد؟ بۆچی خه‌رێكی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و پارێزگای كه‌ركوك و وه‌زیرو گزیره‌كانن؟ بۆچی به‌غدا نایه‌ته ده‌نگ؟ئه‌ویش هه‌ماهه‌نگی پێشوه‌خته‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیادا؟ بۆچی وڵاتانی ناوچه‌یه‌ی و جیهانی ته‌وه‌ره‌كانی ناوچه‌كه به هیچیان باسی هیچ شتێك له‌مباره‌وه ناكه‌ن؟ كێ به‌رپرسه له‌م متبون و لاڵبونه؟ بۆچی خه‌ڵك له ئاست زیانی پرۆسه قێزه‌ونه‌كه نیه و جوڵه‌ی كوردپه‌روه‌رانه نه‌ماوه و بێئومێدی خۆی فه‌رزكردووه؟
به‌ڵی ده‌كرێت بڵێین ململانێی ته‌وه‌ره‌كانی ناوچه‌كه له نێوان به‌ره‌ی ئه‌مر یكا و ئێران و هه‌ره‌شه‌وگوره‌شه‌كان له لایه‌كو، ململانێی زلهێزه‌كانی كورد و خۆسه‌رقاڵبون به پۆست و پێگه‌ی حكومه‌تی نوێ و په‌یوه‌ندیه نوێكاتی تو‌ركیا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردیه‌كان رێگه‌ی بۆ فراوانكردبێت، به‌ڵام بۆچی ئه‌م بێده‌نگیه‌ی سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه نێوخۆیی و ده‌ره‌كیه خۆ به بێلایه‌ن زانه‌كان له ئاست ئه‌م تاوانه‌ی تو‌ركیا و سنووربه‌زاندن و پێشێلكاریه‌كانی و به‌رده‌وامبون له ده‌ستدرێژیه‌كانی به‌و قوڵاییه له هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه؟ ئێران سه‌رقاڵی ئه‌مریكایه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وه‌وه‌ده‌خوازێت بێده‌نگبێت و، به‌غدا له هه‌ماهه‌نگی و ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌كانی به‌رپرسه عیراقیه‌كان بۆ ئه‌نقه‌ره و په‌یوه‌ندیه نوێكانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كوردستان و، شه‌ڕی یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر ئامانجه تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆیان له دابینكردنی پۆست و پێگه له حكومه‌تی داهاتوو، وایلێهاتووه بارێكی یارمه‌تیده‌ربۆ ئه‌م تاوانه‌ی تو‌ركیا دروستبێت و ده‌ستی تو‌ركیا واڵابێت و ئه‌وه‌ی نیه‌تی بێت جێبه‌جێی بكات بێ هیچ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌ك. به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه كه ده‌ردانه‌كانی ئه‌م پێشێلكاریه به‌سه‌ر خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان پێش هه‌موو لایه‌ك ده‌شكێته‌وه و تووشی شكستێك ده‌بین كه مێژوو نه‌فره‌ت له لایه‌نه سیاسیه كوردیه‌كان له پێش داگیركه‌رانی تۆرانی ده‌كات.