رۆژئاوا پشت لە ئۆردوگان دەكات؟

عیماد عه‌لی
  2023-04-18     406

هەر لە بوونی هۆكاری سەرەكی لەوەرگرتنی توركیای ئەتاتۆركی وەك ئەندامی ناتۆ لە ساڵی 1952ەوە ، جگە لە  پێگە جوگرافی و سیاسیە ستراتیجیەكەی، پێویستبوونی بوو لەو ململانێیەی شەرٍی ساردی رۆژئاوا و یەكێتی سۆڤێت بۆ ئەو قۆناغە،  بۆیە مامەڵەكردن لەگەڵ  ئەم وڵاتە وەك كورٍە بەنازەكەیان و جێبەجێكردنی هەموو داواكاریەكانی و چاوپۆشی لە سەلبیاتەكانی شتێكی ئاسایی بوو، بەتایبەتی رۆژئاوا ئەوەی لەبەرچاو دەگرت كە توركیا لەدەرئەنجامی هەرٍەشەكانی یەكێتی سۆڤێت  و باری نێوخۆیی و ناوچەیی خۆی چۆتە ئەو هەوپاێنیتەوە. ئامانجی سەرەكی پەیمانی ناتۆ بەرقەراركردنی بنەما سەرەكیەكانیانە لە سەقامگیریی ناوچەكە لەبەرژەوەندی و قازانجی سیاسی خۆیان و بەرقەراركردنی بنەما سەرەكیەكانی رۆژئاوا لە رێزگرتن لە ماەفە گشتیەكان و مافی مرۆڤ و سكیولاریزم و ئازادی و دیموكراسی بوو لە رۆژهەڵاتی ناوەرٍاستدا.  
بەڵام توركیای ئەردۆگانی زۆر شتی گۆرٍی و بۆشایی نێوان خۆی و رۆژئاوای زۆر گەورە كردەوە. ئەگەر توركیای ئەتاتۆركی زۆر مەیلی بەلای رۆژئاوا بوو لەبەر  شوناس و كەلتور و عەلمانیەتەكەی ، لەو كاتەدا هاوپەیمانی ناتۆ لەم بارەوە رێك لەگەڵ ئامانجەكانیدا دەهاتەوە، لەلایەكی تریشەوە ئەم هاوپەیمانێتیە گرنگترین ئەركی بە پلەی یەكەم؛ بەرگریكاری بوو لە رۆژئاوا و سەقامگیریی ئاسایشی رۆژئاوا و ئۆرپا بە تایبەتی  و هەوڵی توندكردنەوەی شوناسی رۆژئاوایی و پارێزگاریكردن لە سكیولاریزم  و وەستانەوە لەبەرامبەر ئامانجە هەمەچەشنەكانی هاوپەیمانی وارشۆ بوو.
پاش لێكهەڵوەشاندنەوەی یەكێتی سۆڤێت، ئەم ئامانجانە گۆرٍانكاریان بەسەردا هات و توركیای ئەردۆگانیش بە پێچەوانەی رۆڵی پێشتری، بووە جێگەی هەرٍەشە لە ئامانجە سەركیەكانی ناتۆ، بۆیە كێشەی زۆری لە نێوخۆی ناتۆدا هێنایە ئاراوە، بەتایبەتی كە توكیای نوێ  لە پۆلێنبەندی وڵاتەدیموكراسیەكان زۆر دواكەوت تا گەیشتە ریزی سەد و سێیەمی وڵاتانی جیهان، ئەوەی بەناوی دیمۆكراسیەوە پەیرٍەو دەكرد زۆر پەشمدار و ساختە بوو، لەگەڵ ئەو ەی لەسەر سەركوتكردن و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ بەردەوام بوو ، دژی مافە گشتیەكانی پیكهاتەكانی توركیا بە توندی دەوەستایەوە ، بێ حسابكردن بۆ بنەما سەرەكیەكانی رۆژئاوا و  بە پیچەوانەی وڵاتانی ناتۆ بوو. لەگەڵ ئەوەشدا  شوناسی توركیای لە عەلمانیەتەوە گۆرٍی بۆ ئیسلامگەرا،  ئەو  بۆشاییەی نێوان وڵاتانی ناتۆ دروستكرد، لە رووی بنەما سەرەكیەكانەوە، دەلاقەیەكی گەورەی خستە نێوان ئەندامانی ناتۆوە. بۆیە توركیای ئەردۆگانی كەوتە دەرەوەی بازنەی هەموو پێوەرەكانی رۆژئاوا و بە تایبەتی ئۆرپا. لە بەرامبەریشدا، ئەوەی راستی بێت ئەردۆگان لای خۆیەوە رۆژئاوای بە هاوبەشی خۆی نەزانی و وەكو سەرچاوەیەكی رۆتاندنەوە  و سودبینین بەكاریهێنا و دەیزانی بۆ مەبەستی ترچی كاتێك روو لە ناتۆ دەكات، ئەگینا لەیەكەم رۆژی وەرگرتنی دەسەڵاتی توركیاوە خۆی بە بەشێك لە رۆژائاوا نەزانی و رۆژئاواش دەزیزانی ئەردۆگان چۆن و لەبەرچی تا ماوەیەكی درێژ ئەو مانۆرە دەكات و چیی لە بن سەردایە و ئامانج و ستراتیجەكەی چیە، واتە رۆژئاواش دەیزانی كە ئەردۆگان تەنها وەكو سەرچاوەی قازانج و بەرژەوەندی و روتاندنەوە رووی لەوان وەرنەگێرٍاوە . بۆیە رۆژئاواییەكان وەك كەسێكی نابوت  و گەمژە  ئەردوگانیان دەبینی، بەڵام ئەوان زانیان لەم كاتەدا مانەوەی ئەردۆگان لەو هاوپەیمانتییە گرنگە بۆ ئەوان و پێویستیان بەم پیاوەیە و نایانەوێت باری نێوخۆیی ناتۆ بشلەقێت و مەترسی بكەوێتە سەر بەرژەوەندیەكانیان، سەرەرٍای ئەوەی ناكۆكی زۆر لە نێوان رۆژئاواو و ئەردۆگان و ئۆرپا و ئەردوگان و ئەمریكا و ئەردۆگان هاتە ئاراوە. لە لایەكی ترەوە، بە تایبەتی لەم كاتەدا و لە پێناو شەرٍی ئۆكرانیا و بۆ دوورخستنەوەی  لە روسیا لەم ناوچەیە زۆر  پێویستیان پێ بوو و بە توندی دەستیان پێوە گرت.
لەم ماوە درێژەدا و لەبەرامبەر سەرەرٍۆیی یەكانی ئەردۆگان ئەمریكاش هەروا دەستەوەستان نەوەستاوە، چاوەرٍێ بكات بۆ ئەوەی رۆژێك كتوپرٍ گوێی لەو ئەگەرە بێت كە توركیا بۆتە بەشێك لە هاوپەیمانی چین و روسیا و كۆریای باكوور و ئەویش توشی شۆك بێت، كاری بۆ ئەوەش كردووە، وەكو ئەلتەرناتیڤێك بۆ بنكە سەربازیەكانی لە توركیا نۆ بنكەی سەربازیی لە یۆنان كردۆتەوە،  بۆندی فرۆكەی ئێف 35 ی لەگەڵدا هەڵوەشاندەوە و بۆندی فرۆكەی ئێف 16ی تەواو نەكرد، ئەم كارانەی ئەمریكا نەك ئەوە دەردەخات كە  هەر دژ بە روسیا و هاوپەیمانێتیەكەیە لەگەڵ چین و نزیگبونەوە و مانۆری توركیایە لەم نێوەندەدا ،بەڵكو ئەم كارە ئەوە دەگەیەنێت كە ئەمریكا بە توركیا دەڵێت تۆ سنورێكت هەیەو ناتوانیت تێیپەرٍێنیت.
ئێستا ئەردۆگان لە بەرامبەر رۆژئاوا ئەم چەكانەی هەیە:  بەكارهێنانی تیرۆر و هەوڵی بەئیسلامی سیاسی كردنی  ناوچەكە و كۆمەڵگەی ئۆرپی , پاڵنان بە كۆچبەران بۆ هێرشبردن و كۆچی بەكۆمەڵ  بۆ ئۆرپا لەگەڵ بەكارهێنانی شەری ئۆكرانیا و  دورگەی قرٍم لە بەرژەوەندیی خۆی و بەكارهێنانی رەوەندی توركی بۆ فشار خستنە سەریان، بۆ سەرخستنی ئەوانەی دەیەوێن  لە هەڵبژاردنەكانی وڵاتانی ئەورۆپی بۆ ئەجێنداكەی خۆی گونجاون. بۆیە ئۆروپا و بەتایبەتی هۆڵەندا و ئەلَِمانیا رێگریان لێ كرد لە كاتی هەڵبژاردنەكانی توركیا قسە بۆ رەوەندی توركی لەو وڵاتانە بكات. بەتایبەتی ئەوان دەزانن ئامانجی سەرەكی ئەردوگان لەناوبردنی سیستمی دیموكراسی و زیانگەیاندنە بە ئۆرپا، هەروەها بۆ ئاسانكاریی بەدەستهێنانی ئامانجە تایبەتەكانی خۆیە لە توركیا و نەهێشتنی ئەو فشارانەی ئۆرپایە كە بە هۆكاری نەبونی دیموكراسی و ستەم و تۆقاتدنی پێكهاتەكانی توركیا و بەتایبەتی لە هەوڵی سرٍینەوەی كەلتور و شوناس و مێژوو و جوگرافیای كورد  دایە و ئایینیش بۆ مەبەستی سیاسی  خۆی لە توركیا بەكاردێنێت،  بە ئامانجی دووبارە گەیشتن بە قۆناغی عوسمانی.
ئەوەی لەم كاتەدا بۆ ئەردۆگان ماوەتەوە، یاریكردنە لەسەر چەند پەتێك لە نێوان روسیا و ئۆكرانیا و ئەورۆپا و ئەمریكادا. بۆیە ئەمریكا لە هەموو لایەكەوە  باش لە یاریەكانی توركیا تێگەیشتووە، بەڵام ئەمریكا باشیش دەزانیَِت چۆن  و بۆچی پێویستیان بە ئەردۆگانە: لەبەرچاوگرتنی ئەگەرٍی گەرٍانەوەی شەری سارد و پێگە ستراتیجیەكەی توركیای لەبەرچاوە . رۆژئاوا نایەوێت لەم كاتەدا یەكگرتوویی نێو هاوپەیمانی ناتۆ لەق بكات ، لەگەلچ ئەوەشدا باش دەزانێت كە  توركیای پێویستە بۆ نەهێشتنی ئابڵوقەی روسیا لە سەر بەندەرەكانی ئۆكرانیا و گەیاندنی یارمەتی چەك  و تەقەمەنی بۆ ئەو وەڵاتە  و هەناردەكردنی دانەوێلە لەو بەندەرانەوە بۆ وڵاتانی جیهان، لەگەڵ ئەوەشدا جارێك و تا ئێستاش لە نێو ناتۆ، پێویستیان بە سوپاكەی ئەردۆگان هەیە، بۆ هەندێك كاری پێویستی ناوچەكە. 
بەڵام فشارەكانیان لە كەمكردنەوەی وەبەرهێنان لەو وڵاتە و دابەزاندنی بەهای لیرەی توركی، بەشێكە لە چاو سوركردنەوە بەرامبەر ئوركیا و  كاردانەوەیەكی ئاشكرایە دژ بە رەفتارەكانی ئۆردوگان .
ئەوەی راستی بێت، رۆژئاوا و ئۆروپا لەم كاتەدا پێویستیان بە ئەتاتۆركێكی دیكەیە نەك ئەردۆگانێكی دیكە لە توركیادا، بۆیە لەوبارەوە ئەگەری ئەوە هەیە كە كلیچدار ئۆغلۆ چانسی دەرچونی لە هەڵبژاردنی  داهاتوو لە ئەردۆگان زیاتر بێت. بەڵام بۆ كورد قۆناغێكی هاوشێوەی زەمانی شەرٍی سارد دروست دەبێت، ئەگەر كورد  و بەتایبەتی لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان جموجوڵێكی باش نەكات و بنەما سەرەكیەكانی رۆژئاوا و ئۆرپا و بەتایبەتی ئەمریكا لەبەرچاو نەگرێت و یاری دەرەكی لە قازانجی خۆی نەكات و لە شەرٍی ساردی نوێ پێگە نوێیە جیاوازەكەی لەوەی پێشتر زیاتر بەهێز نەكاتەوە یان وەكو خۆی نەیهێڵێتەوە.
بۆیە لە حاڵەتی یەكلایی بونەوەی رۆژئاوا لە بوونی ئەڵتەرناتیڤێكی گونجاو بۆ ئەردوگان، بۆی هەیە و ئەگەرێكی زۆر بە هێزە رۆژئاوا و ئەمریكا لەم كاتەدا  بە تەواوی پشت لە ئەردوگان بكەن.

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×