پشتگیریی ئاشكرای كونسولی ئەمریكا چی دەگەیەنێت؟

عیماد عه‌لی
  2023-03-28     482

با باس لە ئەرك و ماف و هەڵوێستی رۆشنبیر بە هەموو بەشەكانیەوە نەكەین، زۆری لەسەر وتراوە، ئەگینا كەس نیە نەزانێت پشتگیریی هەڵوێستی نوێنەری دیبلۆماسی ولاتَێكی غەیری وڵاتەكەی خۆت چی دەگەیەنێت، ئەگەر كتومت هەڵوێستەكە راستیش بێت  و بەرژەوەندیی هاوڵاتیانی گەلەكەشت لەبەرچاو گرتبێت. ئا ئەمەیە نەزانی و جەهلی پێرۆز و هەڵەی  ناراٍاستەوخۆ سودبەخشی كاتی و زیانبەخشی دوورمەودا. 
كەس نیە هەڵویِستی مێژوویی ئەمریكا و سیاسەت و بیركردنەوە و  بەرژەوەندیەكانی لەم ناوچەیە و بەتایبەتی لە عیراق و هەرێمی كوردستان نەزانێت و ئەوە ی لەبەرچاو نەبێت كە هەموو هەنگاوەكانی لە پێناو چی مەرامێكدا دەنێتەو تەنها لە پێناو بەرژەوەندی و سیاسیەتی تەسكی خۆی و تێروانین و دید و ئامانجە دوور و نزیكەكانی خۆی نەبێت كەس ناتوانێت بەدەر لەوە هیچ شتێكی لێ هەڵكرٍێنرێت. 
دەبێت هەڵویَِستی سیاسی لایەنەكان و دەسەڵات  لەمەر  هەر كردار و جوڵە و هەنگاوێكی ئەمریكا ئەگەر تەكتیك و كاتی بێت یان ستراتیجیی،  زۆر لایەنی پەیوەندیدار بەو رەفتارە بخوێنرێتەوە و ئینجا بە وردی بیر لە تەنها وشەیەكیش چیە نەك زۆرتر بكرێتەوە و ئینجا هەڵوێست لەمەر ئەو هەڵوێستەی دەرببرٍێت. كەس نیە رەفتار و هەڵوێستە و گوفتاری ئەم دوو حزبە نەزانێت و هەمووان دەزانین بە ئاشكرا سیاسەتی چەوتی خۆیان بۆتە گڵۆڵەیەك لە گەردنی خۆیاندا پێچراوە و رۆژ نیە فەڵتەیەك نەكەن و حساب بۆ زیانەكانی نەكەن و مێشیش میوانیان نیە. بەڵام ئەوە رێگە نادات كۆمەڵێك خۆیان بە رۆشنبیر و  كەسایەتی بژاردە بزانن و راستەوخۆ پشتگیری بۆ هەڵوێٍستی دیبلۆماسی ئەمریكا دەربرٍن،  ئەگەر كاردانەوەیەكیش بێت لە دژی دەسەڵاتەكەی خۆیان و رەفتار و گەندەڵی ئەم حزبانە. ئەم هەڵوێست و رەفتارە لە ریزبەدەرەی رۆشنبیران زۆر ناونیشانی خراپ لەخۆ دەگرێت و هەموو سنورێك دەبەزێنێت و لە هەڵوێستی نیشتمانیانە و نەتەوەییانە دەردەچێت و بە هەمان شێوەی هەڵوێستی لایەن و حزبە كەندەڵەكان دەكەوێتە خانەی ریایی و بەرژەوەندخوازیی كەسی و لەبەرچاو نەگرتنی هیچ بەرژەوەندیەكی دوورمەودای گەلە ستەمدیدەكە و خۆ بەستنەوە بەویتری بێگانە و، هەنگاوێكی دوورە لە سیاسەتی راستە و دروست و پاك و بێگەرد . 
بۆیە، ئێمەیەك كە تا چەند نارازی بین و  نەهی لە رەفتار و سیاسیەتی حزب و دەسەڵاتی گەندەڵی كوردستان بكەین، واتای ئەوە ناگەیەنێت وەك رۆشنبیر و  خەلًكی كاریگەری كۆمەڵایەتی كە مێژووی نزیك و دووری ئەو وڵات ولایەنانە  لەبیر بكەین و بە قسەی سیاسی و بەرژەوەندخوازانەی ئەویتر فریو بخۆین و كورٍی خۆمان بكەینە قوربانی كچی بێگانە.  با ئەمانج و ئەخلاق و رەفتار و بیركردنەوەی بەدڵیشمان بێت و بكەوێتە سیاقی قازانجی گەلی كوردستانیشەوە, ئەم كردار و رەفتار و هەڵویٍَستانە لە هیچ كونجێكی دونیادا نیە و نەبووە  و تەنانەت خودی ئەو ولاتانەی ئەم رەفتارەی ئەو كۆمەڵەیە لەمەرٍ هەڵًوێستەكەی خۆیانیش بەو شێویە ببین رێزیان ڵیناگرن، نەك هەر بۆ ناو ناوبانگیان زۆر خراپە بەڵكو ساویلكەیی و نەزانی و  كەم ئەزمونی میلەتەكەش دەردەكەوێت و  هەموو كەسێك دەزانێت چیمان پێدەڵێن .   

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×