رەمەزان وەك هەلێك بۆ چاكەخوازی

عیماد عه‌لی
  2023-03-22   

ئەم مانگە زۆر شت لە خۆی دەگرێت و تەنها دەم بەستن نیە. ئەگەر هەمیشە ئەوانەی خۆیان بە باوەردار دەزانن چاویان لەسەر لایەنی ئەرێنی بێت و وەك نەریتێك ئەم مانگە  بۆ چاكە كاری ئەخلاق بەرزی و هاوكاری و مرۆڤدۆستی بەكاری بێنێت، جێگەی خۆی دەگرێت و ئەگەر مامەلًَەكردنی توندرەوانە و رەتكردنەوەی ئەویتری تێداوەلابنرێت، دەكرێت تا رادەیەكی باش قازانجی جەستەیی و كۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و ئابووریی باشی لێ هەلًَهێنجێنرێت.
باری سیاسی و كۆمەڵایەتی خەڵكی كوردستان بەم شێوەیە لە نەبونی هیچ رۆَڵیكی چاكەخوازی و پەیرەونەكردنی سیستمی سۆشیال لە كوردستان، وا دەكات بتوانرێت لەم مانگەدا ئەگەر بۆ هەر مەبەستێكی ئاییینیش بێت یان دونیایی، بە ئامانجی مرۆڤدۆستانە و یەكسانیخوازی و هەست بەباری ئەویتر لە ئاوردانەوە  لە  هەژار و نەدار و كەم دەرامەت بەكاربێت و لەو حاڵەتەشدا كەسی بەخشندەش هەست بە ئاسودەیی دەرونی دەكات و روحی برایەتی و خۆشەویستی و هاوكاری و لێبوردەیی زالً دەبێت و ئەگەر باوەرٍدار جگە لەدەم بەستن واز لە رەفتار و قسە و هەڵوێستی خراپ و توندرەوانە بێنێت، ئەم مانگە لە نێو كەلتوری كوردەواریدا بە باشی جێگەی خۆی دەگرێت.   
هەر كەسێك لە ناخی خۆیدا مەیلی لە موڵكداری و خودپەرستی و نەرجسیەتی زۆر هەیە و ئەگەر ئامانجێكی گەورەی وەكو باوەربون بە بەهەشت و رازیبونی خودا لەبەردەمیدا بێت، دەتوانێت لەو سیفەتانە دوركەوێتەوە و روو لە پێچەوانەكەی بكات، لەم بارەدا رووبەری چكەخوازی و چاكەكاری زۆرتر دوەبێت، ئەگەر بە هەر بیانویەكەوە بێت و بۆ هەر مەبەستێك بێت سودی گشتی لێدەكەوێتەوە، لەم بارەدا هەموو كەسێك، هەر خێر وخۆشیەكی بۆ خۆی بوێت بۆ ئەویتریشی دەوێت و ناخۆشی بۆ خۆی و ئەویتری ناوێت و ستەم لەویتر ناكات وەك چۆن بۆ خۆی قبوڵی نەكات، چۆن بۆ خۆی دەیەوێت چاكەكرای بكر]ت بۆ ئەوی تریش بە هەمان شێوە دەبێت و ئەوەی پێی رازی دەبێت  بۆ خۆی بۆ ئەویتریش دەیكات. 
واتە، ئەگەر مرۆڤ بۆ هەر مەبەست وئامانجێك ئەم مانگە بكاتە هەلێكی باش بۆ بەخۆداچونەوە و رامان و وەرگرتن و بەخشینی وزەی ئەرێنی و گیانی هاوكاری و برایەتی، نەك تەنها هەر دەم بەستن و قسەی ناجۆر  و بوختان كردن بۆ ئەویتر  بیروباوەرٍی  هەرچۆنێك بێت، مانگێك دەبێت بۆ لێكنزیكبونەوە و بەیەكگەیشتنی خەڵك و چاكەخوازی و دوور كەوتنەوە لە ناكۆكی و ئیرەیی و تەكفیركردن. 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×