پارادۆكسی بۆچونی نەوەی دوای راپەرٍین

عیماد عه‌لی
  2023-02-26   

ئەگەر گەنجانی پێش راپەرٍین گیرۆدەی دەستی دكتاتۆری و زوڵموزۆر بوون، بەڵام لە زۆر رووەوە لەم نەوەیەی دوای راپەرین بەختەوەرتر بوون، ئەوان زۆر خەمی لاوەكی ژیانیانان لەكۆڵ بووبوەوە، پارە و سەرمایە بەقەد ئەمرٍۆ وا بە شێوەیەكی زۆر گەورە و ریشەیی رۆَڵی یەكلاكەرەوەی بۆ بەسەربردنی ژیانیان نەبوو، ئەمەش چی لەبەر ئەوەی چێژبەخشەكانی بەرچاوین  ئەوەندە فراوان و زۆر خۆی لە سەرجەم بارەكان نەسەپاندبوو بۆ بەدەستهێنانی تموحە هەمەجۆرەكانیان  و گەیشتن بوە ئامانجی كاتیی لاوێتی هیلاكیەكی ئەوتۆی نەدەویست، یان گەنج زیاتر  دووربوو لە زۆر شتی لاوەكی و روحی شۆرشگێرٍی و نەتەوەیی باڵای هەبوو كە زۆرتر گرنگی بە بوارە سیاسی و فكری و فەلسەفیەكەی دەدا و لە ژیاندا سەرقاڵی جەوهەری شتەكان بوو نەك توێكڵ و شتی لاوەكی.
بەڵام هەرچەند نەوەی ئەمرٍۆ  زۆر شتی لا ئاسان و مەیسەر بووەو پەرەسەندنی باری زانستی و كۆمەڵایەتی لە سەرجەم بوارەكاندا ئاسانكاریی بۆ كردوون، بەڵام ئەوەی دەیبینن و هەستی پێ دەكەن لە نادادپەروەری نێو خودی نەتەوەكەی خۆیان لە رووی دەروونیەوە ئەوەندە كاریگەریان لەسەرە بەهیچ شێوەیەك لە نەوەكانی پێشتر هەستت پێ نەدەكرد و زاڵبونی پێویستیە مادی  و روحیەكانی ئەمرٍۆ قۆرخی بەشی زۆری بیركردنەوەی نەوەی ئە مرٍۆی كردووە و گەیندونی بە باری بێ ئومێدی قووڵ.
ئەگەر ئاستی ژیانی نەوەی كۆن لەیەكتر نزیك بووبێت و جیاوازیەكان ئەوەندە زۆر نەبووبێت كە هەستی پێ بكەیت بەڵام لە نەوەی ئەمرٍۆدا زۆرینەی بیری گەنجان غەرقی ئەو جیاوازیانەیە لە نێوان گەنجاندان و هۆكاری فراوانبوونی ئەو جیاوازیانە وای كردووە زیاتر هەست بەغەدر بكەن و هیچ  قەناعەتێكیان بە هیچ نەمێنێت و بگەنە باری پوچگەرایی. پێویستیەكانی ژیانی چینەكانی كۆمەڵگای ئەوسا تارادەیەكی باش فەراهەم بوون، بەڵام سەرەرٍای ئەوەی جیاوزی فراوان لە نێوان باری ژیانی خەڵكەكە لە ئارادایە كەچی بە ئاسانی ناتوانرێت چینەكانی ئەمرٍۆ جیابكەیتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاڵۆزیی ژیانی ئەمرٍۆ وای لێكردووە دوور لەبەدەستهێنانی ئەو پپَویستیانە نائاسودە و بێ حەسلانەوە و ژیانی لێ تاڵ بێت.
ئەگەر لەسەر ئەو رێسا زانستنیە برٍۆین كە سەرجەم بیر و فەلسەفە زادەی واقعی خۆیەتی، بۆیە بیرو بۆچونی نەوەی نوێ زادەی سیفەتەكانی ژیانی ئەمرٍۆیە و ئەو پاۆادۆكسەی لە رێرٍەو و سیفەتكانی چۆنێتی بەڕٍێوەچونی ژیان بەدیدەكرێت لە بیر و فكر و ئەخلاق و بۆچونی نەوەی نوێشدا رەنگی داوەتەوە.
بۆ قوتاركردنی گەنجانی نەوەی دوای راپەرٍین لەم بارە قورسە، پلان و رێكاری هەمەجۆری ستراتیجی و تەكتیكی رۆژانەی پێویستە و ئەركێكی سەرەكی ئەم حكومەتەیە كە باوەرناكەم ئاگای لە بارودۆخی گەنجانی ئەمرٍۆ بێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×