سەركردە و حزبەكانی ئێستای كوردستان

عیماد عه‌لی
  2023-02-20   

كە تێرٍامانێكی كورت لە حزب و سەركردایەتیی ئەوسا بكەین، باری سەركردایەتی و تەنانەت خودی حزبەكانی كوردستانی ئەمرٍۆمان بۆ دەردەكەوێت، كە ئایا دەتوانین بڵێین كورد سەركردە و حزبی راستەقینەی هەیە، یان دەتوانین بەمانەی ئێستای لای خۆمان بڵێین حزب وەكو كرٍۆك و پێكهاتە و بیروباوەر و ئایدیۆلۆجیا و فەلسەفە، یان دەتوانین پێناسەی راست و دروستی سەركردە و حزبی ئەم قۆناغە بكەین.
ئەوسا هەر كەسێك حزبی دروست بكردایە یان سەركردایەتی بكردایە ، خاوەنی رۆشنبیریەكی باڵا و فەلسەفەیەكی پێشرٍەو  و جیاواز و دەگمەن بوو لە ناو كۆمەڵگەدا.
سەركردەی راستەقینە، دەبێت خاوەن دیدگا و و بیروباوەر و رۆشنبیریی تایبەتی و فەلسەفەی گشتی خۆی بێت و پێشبینی گۆرٍانكاریەكان بكات و گەلەكەی هەڵسەنگێنێت و ئایندەی بخوێنێتەوە و دوارۆژی حزب و وڵات و گەلەكەی لای روون بێت و كەسێكی بژاردە بێت و جیاوازیی گەوهەر و راوبۆچونی لەگەڵ خەڵكی ئاساییدا  زۆر بێت و بە ئامادەیی وبوونی لە پێشەنگی حزبەكەی جێگەی تایبەتی خۆی بگرێت و بە نەبوونی كاریگەریی نەرێنی دروست بكات و جێكای دیاری خۆی لە ناو خەڵك و حزبدا دیار بێت، نەوەك سەركردایەتی ئێستای كورد، بوون و نەبوونیان یەك شت بێت.  
سەركردە كەسێكە دیدگای بۆ ئایندەیی كۆمەڵگەكەی خۆی هەیە، كتێب و ئایندە و ئێستای خەڵك و دەوروبەری خۆی دەخوێنێتەوە، هەنگاوی وا دەنێت كە پێشەوای بێ هاوتای كۆمەڵگە و حزبەكەی خۆی بێت و بتوانێت سەركردایەتی راستەقینەی حزب و كۆمەڵگەش بكات. ئەمرٍۆ زۆر بە پێچەوانەوە دەیبینین ، حزب پێویستی بە كەسی رۆشنبیر نیە و خۆیش پێویستی بە هیچ جۆرێك لە رۆشنبیریی نیە، حزب و بەتایبەتی داردەستانی دەرەكی ، تەنها پێویستی بە پارە و سەرمایە هەیە . بۆیە زۆر حزب دەبینین كە ریش سپی و پارەدار و خاوەن پێگەی كۆمەڵایەتی و هێزی چەكدارجێگەی سەركردەی راستەقینەی كرتۆتەوە.  حزب و سەركردایەتی بەم حۆرەمان هەبێت كۆمەڵگەكەمان بێ مێشك و بێ سەر دەبێت و بە شلۆقی و حەنجاڵی و بێ رێكخراوەیی بەرٍێوەدەبرێت، كە تەماشای حزب و رێكخراوەكانی پێشتر دەكەیت دەزانیت ئەوەی بەرٍێوەی بردون بە پێچەوانەی ئەمرٍۆ خەڵكی رۆشنبیر و بە توانا و لێهاتوو و خاوەن راوبۆچون و فەلسەفە و فكر بوون ، بۆیە سەركردە و حزبە كان پێشرٍەوی رۆشنبیری و فەلسەفی و فكر بوون بۆ هەموو كەس و لایەك و هەڵگری خەمی مرۆڤایەتی بوون، سەركردەو حزبەكانیش كۆڵەكەی سەرەكی كۆمەڵگاكەی خۆیان بوون. بۆیە هاندەر بوون بۆ ئەوەی كۆمەڵگەكانیان لە رووی رۆشنبیری و پیشەسازی و كشتوكاڵی و ئەدەبی و فیكر و هونەری رۆی لەپێەوە بێت، بەڵام ئێستا هیچ حزب و سەركردەیەك لەسەر هیچ كۆڵەكەیەكی فكری و رۆشنبیری و فەلسەفی راستەقینە  نەوەستاوە، بۆیە جیاوازی گەورە لە نێوان سەركردە و حزبی رابوردوو و ئەمرۆ هەیە.

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×