مەهێڵن مۆركی تایبەتیی خەڵكی خانەقی بشێوێت

عیماد عه‌لی
  2022-12-26   

كە تۆقەیەكم لەگەڵدا كرد و لە تەنیشتیەوە دانیشتم، یەكسەر زانی من كورٍی ئەو پیاوە حەماڵەم لە پێش تەرحیل كردنی بۆ باشووری عیراق،  عەرەبانەكەی لە نزیك دوكانەكەی ئەودا رادەگرت و حەماڵیی پێدەكرد. كەوتە قسە و باسی ئەوسا و كورتی كردەوە بۆ ئەوەی تەنها تایبەت بێت بە شارەكە و مۆركی خۆی پێ ببەخشیبێت و ئنجا باسی لە شوێنەوار و مەزارگە و یادە تایبەتەكان بەم شارە  و جێگە دێرینەكانی كرد، پاش پشودانێكی كورت و هەناسەهەڵكێشانێكی قووڵ و ئاخێك كەوتە باسی مۆركی تایبەتی خەڵكی شارەكەی خانەقین و ئەو بەرەنگاریەی ئەم شارە دژ بە بەعس كردی و  دواتر ئەو گۆرٍانكاریەی لە قۆناغی ئازادیدا و تا ئێستا بەسەردا هاتووە و ئێستاش كەس فریای ناكەوێت بۆ رزگاربوون لە ناوچوون. بەڵێ ئەم پیاوەی كە مۆركی هەموو تایبەتمەندیەكانی ئەم شارەی تێدایە( ئەحمەدە خەجەیە)، كۆنترین كەبابچیە لە شارەكە و بە خۆرٍسك هەژار دۆست و ئاژەڵ دۆستی شارەكەیە، واتە چەپێكی خۆرٍسكی واقیعی. یەكەم قسەی  ئەوەبوو كە دەیوت؛ ئێستاش لە هەموو كەس هەرزانترین كەبابم هەیە لە خانەقی و شیشێك كەباب بە هەزار دینار زیاتر نافرۆشم و تەنانەت ئەوەی بزانم نەدارە و پارەی پێ نیە چاوپۆشی لە وەرگرتنی ئەو هەزار دینارەش دەكەم، لە لایەكی ترەوە زۆر ئاسودەم كە هەموو ساڵێك سەدان كیلۆ گەنم لەو سەربان و دەشتە رۆ دەكەم بۆ مەل و باڵندە و كۆتر و چۆلەكە بۆ ئەوەی لەناونەچن و تایبەتمەندی شارەكەم  نەشێوێت و وەكو خۆمان بمێنینەوە. دواتر كە گوێم لە دەنگێك بوو ، وتم ئەوە چیە؟ وتی كورٍم ئەوسا ساڵێك یەكجار یادێكی پیرۆزمان هەبوو كە هەموو نەتەوە و ئایین و مەزهەبەكان بەشداربوون لە یادكردنەوەكەدا، بەلام ئێستا هەر رۆژێك شتێك و یادێكی لەدایكبوون و مردنێكی نازانم كێ دەدۆزنەوە بۆ زەقكردنەوەی مەزهەبگەرایی لە شارەكە.
كە كەوتمە رێ چاوم كەوتە سەر پیاوێكی ئەو نەتەوەی تر و تەماشای شێوە و رەفتار و چۆنێتی قسەكردن و پەیوەندیی بە خەڵكە رەسەنەكەی خانەقینەوە كرد، زانیم ئەو كەسە چەند نامۆیە بەو شارەو تایبەتمەندیەكانی و هیچ شتێكی بەوخاكە نایبەستێتەوە جگە لە بەرژەوەندی كەسی و خێزانی و ژیان گوزەراندن و مافخواردنی ئەویتر لەم شارە و خۆشگوزەرانی خۆی لەسەر حیسابی خەڵكەكەی. هەر لەنزیك ئەوەوە كە كرێكارێكی كوردی رەسەنی ئەو شارەم بینی، وەكو خۆی لە پێش چل و دو ساڵ لەوێدا بینیومە، گۆرٍانێی گەورە لە سەرو سیمایەوە روویدابوو، كە گوێبیستی قسە رەسەنە پر لە چەمك و زاراوە تایبەتیە خانەقینیەكەی بووم زانیم كە چەند بەو لەشولارە هیلاك و شەكەتیەوە لەم ماوەیەدا چەند ئازاری چەشتووە ، بەڵام لە مۆركدا وەك خۆی ماوەتەوە، 
شارێك خاوەن. میّژوویەكی دێرین و ئاسەواری هەزار سالًە دادی نەدات و لە قەراغی شێوان و تێكچون و تەنانەت نەماندابێت وكەس ئاورٍی لێنەداتەوە و كەس كەس بەزەیی پێدا نەیەت و فریای لەناوچوونی نەكەوێت، نازانیت چۆن خەمی نەمانی مۆركی تایبەتی ئەم شارە بخۆیت كە تەنها گرنگترین ئەركی خانەقینیەكان نیە بەڵكو ئەركی سەرەكی لایەن و سەركردە و دارا و بەتوانا و دڵسۆزی كوردستانە بە گشتی. 
ئەگەر كاریگەریی شەرٍی هەشت ساڵەی ئێران و عیراق لەسەر شارەكە و ، شەهیدبونی رۆَڵەكانی و زندانیكردنیان و راوەدونانی باوك و دایكی پێشمەرگە و تەرحیل و تەبعیس و تەسفیری خەڵكی ئەم شارە لای خەڵك ئاسایی بوبێت و كەس بە قوربانی دانەنێت و باس نەكرێت و  بخرێتە لاوە ، ئەوا ئەمرٍۆ ململانێی مەزهەبی نێوان خەڵكی هاوردە و ئەو ژمارە كەمە ماوەی خەڵكە رەسەنەكەی هاتۆتە سەری و پشتی ئەم شارەی چەماندووە و گەورەترین كیِشەیە بۆ ئایندەی شارەكە و كەس بیری لێناكاتەوە , هەمووان سەرقاڵی خۆیان و حزبەكانیان و بەرژەوەندیە تەسكەكانیانن، حگە لە بارودۆخی ژێردەستەیی.
بۆیە، تەنانەت بەجیا لە شارە كانی دیكەی دەرەوەی هەرێمیش ،گۆرانكاریەكی سەیر بەسەر ئەم شارەدا روویداوە و وا هەست دەكەیت بێخاوەنە و هەموو لایەك دەستی لێ شۆردووە و رادەستی قەدەر كراوە. ئەگەر دۆست و دڵسۆزان و لایەنە سیاسیە كوردستان دۆستەكان فریا نەكەون هیچی لێ نامێنێتەوە، بە تایبەتی ئەو مۆركە تایبەتیە خانەقینیەی كە تەنها لە روحی خەڵكی ئەم شارە دەیبینیت، بەڵام وا ئێستا لەبەردەم گۆرٍانی تەواو و لەناوچوندایە. تكایە تكایە خەڵكی بەوەفا و كورد دۆستان، مەهێڵن مۆركی تایبەتی ئەم شارە وەكو خۆی نەمێنێت و بشێوێنرێت و كاریگەریی ئایینی و مەزهەبی و فرتوفێڵەكانی سیاسەت و مەزهەبگەرایی و بۆچونی رەگەزپەرستی تێكیبدات و بەو شێوە زەقە هێزی دەرەكی و ناوەكی بە بێ هیچ رێگریەك دەستی تێ وەربدەن و بیشێوێنن. 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×