بۆچی تۆمەتبارانی دزیی سەدە لە عیراق دژی هەرێمی كوردستان بوون !

عیماد عه‌لی
  2022-12-20   

لە نێو ئەو مەسەلەی  پێی دەوترێت دزیی سەدە لەعیراق،  كۆمەڵە ناوێك لە راگەیاندنەكان و لابەلاش دەركەتووە، لە لایەك بە قسەی چاودێران  بەڵگەی سەلمێنەریان لەسەرە و لە لایەكی دیكەوە ئەوەی بە شێوەیەكی رەسمی ناوی كەوتۆتە ناوان و ئەو زانیاریانەی لیژنەی بەدواداچون لە راپۆرتێكدا لەسەر راستیەكانی دزیەكە دركاندویەتی و ئەو ناوانەی خۆیان دزیوەتەوە و لە عیراق نەماون. ئەگەر یەك بە یەكیان بخەیتە بەرهەڵسەنگاندنی هەڵوێستی پێشوویان لەمەر بەرژەوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و بە تایبەتی ناردنی بەشی كورد لە بودجەی عیراق و لەوەشدا ئەو برٍە كەمەی بە دوو سەد ملیۆن دینارەكە لە لایەن حكومەتی هە رێم و حكومەتی عیراقەوە خەڵمێًنراوە و هەردوولا رازی بوون لە سەری ، ئینجا تەماشای هەڵوێستی  ئەو تۆمەتبارانە لەمەر هەر پرسێكی تایبەت بە كورد  و هەرێمی كوردستان بخوێنیتەوە،  عەقڵیەتی نەك تەنها ئەو تۆمەتبارانە و  دەسەڵاتی ناوەندیی عیراق بەڵكو تاك بە تاكی گەلی عیراق و وردە بەرپرسەكانیشیان  بۆمان روون دەبێتەوە كە چۆن بوون و چیان كردووە و چۆن تەماشای كورد دەكەن و هەرێم چۆن دەبینن. 
تۆزێك ئەو گەندەڵی و دزی وجەردەییەی دەسەڵاتی هەرێم بخەلاوە . ئەگەر حساباتێكی بچوك بخەینە روو، برٍی دزیی سەدەخۆی لە سێ ترلیۆن و حەوت سەد ملیار دینار دەدات، كە دەكاتە نزیكەی نۆزدە هەزار پشكی مانگانەی هەرێم، واتە بەشی نۆزدە هەزار مانگی پشكی هەرێم، ئەگەر بۆ هەرێمی بنێرێت، خۆت ئەوە دەربخە كە ئەو دزیە و پشكەكەی هەرێم چی دەگەیەنێت، جاوەرە لەوەوە بەراوردی بكە و ئەو هەموو بێنە و بەردەش لەسەر ناردن و نەناردنی بخە بەرچاوی خۆت، كە تا ئێستا دەسەلاتی بەغدا بۆ ئەو دوو سەد ملیۆنە چی یاریەكی لەگەڵ هەرێمدا كردووە و دەیكات و وەكو یاری پشیلە و مشكەكە دەینێرێت و ناینێرێت و حكومەتی هەرێمیش بەو بەشە وەكو سواڵێك رازیە، ئەوسا دەتوانیت قسەی خۆت بكەیت .
 جا لێرەوە هەڵوێستی ئاشكراو نهێنیی پێشووی ئەو تۆمەتبارە ناسراواانەیان  بێنە بەرچاوی خۆت كە زۆرینەیان لە ناردنی ئەو پشكەی هەرێم تەنانەت لە راگەیاندنەكانیش رای خۆیان لە نارازیبونیان نەشاردەوە، كەچی لەولاوە ئەو دزی و گەندەڵیەشیان لەژێر سەردا بوو كە بینیمان چۆن مامەڵەیان لەگەڵ كورد دا دەكرد,. ئەوە هەڵوێستی سیاسی بەشێك لەو تۆمەتبارانە حساب مەكە كەچەند دژی كورد بوون، تەنانەت زانیاری واهەیە كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە لە لایەنی موخابەرااتیشەوە دژی بەرژەوەندیەكانی كورد وەستاوە و هەمیشە رەگەزپەرستی خۆی نواندووە. 
ئەگەر بە پێی زانیاریەكانی ئێستا هەڵوێستی موستەفا كازمیش هەڵسەنگێنیت، ئەوا بۆت دەردەكەوێت كە تا ئێستا كەس لەگەڵ كورد دادگەر نەبووە و هەمووان بە فەرمانی حزبی و لایەنی نێوخۆ و دەرەوە سیاسەتیان كردووە و ئەو ئیدعایەی بۆ ئازادی و دیموكراسی و یەكسانی و هاوڵاتیبوون دەیكەن بە پێی سیاسەت و رەفتار و هەڵوێستەكانیان پۆچەڵ دەبێتەوە. 
ئەگەر ئەم هەڵوێستەیان  بۆ رازیكردنی رای گشتی و داپۆشینی دزیەكەیانیش بوبێت لە لایەن تۆمەتبارانەوە، حەقە كوردستان لەوبارەوە قسەی خۆی هەبێت و خۆی كزۆڵە نەكات وەكو تا ئێستا كردویەتی و گومان دروست نەكات و هەمیشە سواڵكەری بەردەرگاری ناوەندیی عیراق نەبێت و ئەمەش باشترین هاندەرە بۆ یەكێتی و یەكبوون و وەلانانی ئەو عەقڵیەتە پەرتەوازخوز ەحزبیە تەسك و زیانبەخشەی كورد . 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×