ئیسلامیەكان زۆر بێ ئەمەكن لە ئاست بنەماڵەی هەردی دا

عیماد عه‌لی
  2022-11-29   

ئەگەر مێژووی ئیسلامی سیاسی لە لایەك و بنەماڵەی هەردی بە كورٍ و كچیانەوە  لە لایەكی دیكەوە لەبەرچاو بگرین و ئەو رووداوانەی رەوتی ژیانی خەڵك لەم مێژووە نزیكەی گەلی كوردستان بێنینە بەردیدەی هەمووان، كە هەر یەكە و هەڵوێستی خۆی لە ئاستیدا هەبووە، نەك بێ سیفەتی  و بێ ئەمەكی بەڵكو ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە كە ئیسلامیەكان وەكو دراو هیچ بەروپشتێكیان نیە و هەر هیچیان لەبەرچاو نیە. كەس هەیە نكوڵی لەوە بكات كە ئەم بنەماڵەیە بە یەك وشە چیە  قسەی نابەجێیان لەسەر ئیسلام و بە تایبەتی ئیسلامی سیاسی نەكردووە و هەمیشە موحافزكاربوون . كەس هەیە ئەو رۆژانەی خۆپیشاندانەكەی بەردەركی سەرای لەبیر نەبێت كە كاك رێبین بەردەوام بانگی الله اكبر ی لەبەردەركی سەرا جاردەدا و ئەوانیش نوێژی جەماعتیان دەكرد، ئەو كاتە بۆ ئیسلامیەكان رەخنەیەكیان لەم بنەماڵە نەبوو. كەس هەیە ئەو خودپارێزیەی سەرجەم ئەندامانی ئەم بنەماڵەیەی لەبەرچاو نەبێت لەئاست ئەو پێشێلكاریەی ئیسلامی سیاسی لەمەرٍ بنەما سەرەكیەكانی دونیای سكیولاریزم و هەمیشە رووبەری رێز و حسابكردن بۆ رای گشتی ئیسلامی و  تەنانەت ئیسلامیەكانیان لەبەرچاو بووە ، بەڵام چی بڵێیت لەگەڵ ئیسلامی سیاسی كە كورتبینە و چاوی هیچ نابینێت و مێژووی لەبیر كردووە.
ئەم خێزانە بەشداری هەموو شانازیەكانی گەلی كوردیان كردووە و تا ئەم چركەساتە بەخراپی بەلای ئیسلامدا نەرۆیشتوون و بەردەوام خۆیان لەقەوارەی دابونەریتی كوردەواری قەتیس كردووە و شتی ناباویان لە هیچ كلۆرێكدا لەدەست دەرنەچووە. بەڵی لەكاتێكدا ئیسلامی سیاسی شتێكی نامۆ بوو لە بیر و فكری خەڵكی رۆشنبیر و بە توانای ئەم گەلی كوردستانە، هەردیەكان بوونی ئیسلامی سیاسیان لەكوردستان لەبەرچاوی خەڵك ئاسایی كردەوە و رای جیاوازیان هەبوو لە گەڵ خەلكی دیكەدا و رۆڵی كاریگەری خۆیان هەبوو لە سەر بۆچونی خەڵكدا لە مەرٍ كاری سیاسی ئیسلامیەكان و ئەوەشیان لە مێشكی خەڵك جێكردەوە كە ئیسلامی سیاسی وەكو حزبەكانی دیكە  لەكوردستان جێگە و رۆڵی خۆیان هەیە  و لە دونیای سكیۆلاردا ئاساییە جێگەی سەرجەم راوبۆچون و فكر و بیری جیاواز ببێتە و  ململانێ بكەن .
ئەوەی جێگەی باسە، كە لە ناو كوردانی باشووردا، كەم خێزانی رۆشنبیر و تێگەیشتووی هاوشێوەی حێزانی هەردی بەو ژمارە ئەندامە كاریگەر و بەتوایایە بەهەردوو رەگەز لە هەموو بوارەكانەوە و بە تایبەتی رۆشنبیری و زانست و مەعریفەت لە خزمەتی خەڵكدا بووبن.
ئەگەر چاو بە مێژووی مرۆڤایەتی سەرجەم گەلانی جیهاندا بگێرٍین، ئەم جۆرە خێزانانە بوون كە رۆڵی گەورە و كاریگەریان لە پێشخستنی گەلەكانیان بینیوە و تەنانەت وڵاتیان گەیاندۆتە سەربەخۆیی و بنیاتنانی دەوڵەتی نەتەوەیی , كەس هەیە خێزانی رۆمانۆڤ و ئەسكەندەرۆڤ و قادرۆڤ و سەدانی دیكەی لەبەرچاو نەبێت، كەچی ئەم ئیسلامیانە ئەوە بە گەلی كوردستان بەرٍەوا نابینن و لەمەشدا شەكری خۆیان دەشكێنن.

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×