رۆڵی گرنگی مامەڵەی راست لەگەڵ سەرهەڵدانەكەی  ئێراندا 

عیماد عه‌لی
  2022-10-13   

كەس لاری نیە لەوەی كە سەرجەم شارەكانی كوردستانی رۆژهەڵات لەم كاتەدا رۆَڵی جوامێرانە دەگێرن و ئەوەی گلەییە و زۆر حەقیشە لە دەسەلات و خەڵكی كوردستانی باشوورە، كە وەك پێویست لەبەر ئەو پاساوانەی پەیوەستن بە سیاسەت و ملكەچبونی ئەم و ئەو لایەنی كوردستانی باشوور بۆ ئەم و ئەوی دەرەكی و ناوەكیەوە، پشتگیری براكانمان ناكەین.
ئەگەر كرماشان وەكو كەركوك تەماشابكەین و لەبەر هۆكارگەلێك بە نمونەی شاری شۆرش وەرینەگرین، با لە سنەوە تەماشای سەرجەم شارەكانی ئێران و ئەم شۆرشە بكەین و باش بزانین ئەم شارەش كە بۆ شەش هەزار ساڵە بوونی هەیە و شوێنەوارەكانی  گەواهی رۆشنبیری و ئاستی بیركردنەوەی سەرجەم كورد و خەڵكی كوردستانی رۆژهەڵات دەردەخەن. بۆ زیاتر پەند وەرگرتن، كە رووداوێكی مێژووی نزیك باس بكەین، دەشێت بتوانین زیاتر جۆری مامەڵە لەگەڵ رووداوەكانی ئەمرۆ دیاریبكەین، لەبەر ئەوەی  بارودۆخ و زەمینەكە  تا رادەیەك گۆرٍانی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و دەكرێت ئەمرۆش كتومت لەبەر چاو بێت، بۆ ئەوەی چارەسەری گرفتەكان ی ئەمرۆ لەوێوە دەربخەین و، ناكرێت مارەكە دووجار لە هەمان كونەوە گازمان لێ بگرێت. ئەوەی گرنگە لە سەرەتادا، دەبێت باش بزانن بەرژەوەندیە گشتیە هەنوكەییەكە لە كوێیە نەك بیرو فكر و فەلسەفەكەی ئەوەی پەیوەوستە بە سەرهەڵدانەكەوە چییە،  ئەمەش هەر چیەك بێت هەمیشە جێگەی ناكۆكیە بۆ هەمووان.
با لەوە گەرٍێین، بۆ ئەوەی مێژووی نزیكی سنە و ئەوەی دەگوزەرێت ئێستا بخەینە بەر تیشكی یادگەمان  لە لایەك و چۆنێتی مامەڵەكردنمان لەگەڵا رووداوەكانی ئەمرٍۆ لە لایەكی ترەوە، بۆ ئەوەی خەڵكی ئەم شارە و سەرجەم كوردستانی رۆژهەڵات ئەوە لەبیر نەكەن كە فرتوفێلی ئیسلامگەرای دەسەڵات و چەپی توندرٍەوی پان كۆمۆنیزم و زۆر كەسی خۆ بە فریشتە زان رۆڵێكی باشیان لە پێشتردا نەگێرٍاوە و دەبێت خەڵكی راپەرٍیو باش پەند لەو هەڵانە وەرگرن.
ئەوەی روونە كە لەم شارە وەك نمونەی سەرجەم كوردستان وەریدەگرین، ناوەندی چەپگەرایی و ئیسلامیە توندرٍەوەكان بوو و تا رادەیكی زۆر بە تایبەتی لەكاتی شۆرشی ئیسلامی ئێراندا  و زۆرینەشیان لەگەڵا یەكتردا ناكۆك بوون و ئەوەی هەمیشە نەخۆشیی كوردە لێرەدا زاڵتر بوو، كە ئەویش هەوڵی زاڵبونی هەریەكەیان بوو بەسەر ئەویتردا . ئەوەی گرنگە، كە دەبێت ئێستا ئاگاداری ئەوەبین ئەحمەد موفتیزادەیەك و چریكێكی تر خۆی لەو ناوە هەڵنەقورتنێت بەناوی هەر بۆچونێیەكەوە بێت، كۆمێتەیەك دامەزرێنێت، یان هەر لایەنێكی دیكەی پان نەتەوەیی ئێرانی بەدوور لە تایبەتمەندیەكانی كورد و كوردستانی رۆژهەلات بیر بكاتەوە  و دەسەڵات قازانجی لێببینێت  و دژایەتی كێشە نەتەوایەتیەكەی پێبكات.  ئەمە جگە لەوەی رێگە نەدرێت زۆری و بۆری خۆی بسەپێنێت و هەریەكەو لای خۆیەوە بەناوێك بێتەمەیدانەكەوە ( هەر كەس و لایەنێك بێت، جگە لە لایەنە راستەقینەكانی نوێنەری زۆرینەی خەڵك ) ئەوانیش جارێك تەماشای خەڵكەكە بە گشتی بكەن و لە ژێرەوە و بەناراستەوخۆ بەشدار بن یان هاندەر بن یان چاوەرێ بكەن، پشوو درێژبن تاوەكو ئەو قۆناغە بێتە ئاراوە كە هەوێنی ئەم شۆرشە دەگمەنە  بێ هاوتا و بێ پێشینەیە چی هەڵدێنێت. 
بەڵام بۆ بەشداری زیاتری خەڵك پێویستە لەم كاتەدا نەبونی و كەمدەرامەتی و بەرژەوەندی و پێویستیە تاكە كەسیەكانی لەمەر ئازادیی ژن و پیاو لەبەرچاو بگیرێت و قسە لەسەر هەر بۆچونێك بكرێت كە وا بكات خەڵكەكە بە لێشاو لەم سەرهەڵدانە بەشداربن، وەكو خستنە بەرچاوی جاربەجاری پەلاماری شوێنە نیزامیە ئابووریەكانی دەسەڵات و پرسی حیجاب، لەگەڵ خۆپیشاندانەكانی شەودا كار بۆ بەكارهێنانی سەرجەم شوێنە هەمەجۆرەكانی جێ ئەگەری دروستبونی چالاكی جیاجیا لە رۆژاندا، بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ خۆپیشاندانی  شەو و تیشك خستنە  سەر ئاماژەكانی دەرخستنی بوونی پلانی نهێنی بۆ شۆرشەكە لە لایەن كەس و لایەنی نادیارەوە، بۆ ئەوەی خەڵكەكە دڵنیا بێت كە پلانی پشت پەردەش بۆ سەركەوتنی سەرهەڵدانەكە هەیە.
ئەگەر لە سەردەمی شۆرشی ئیسلامی لەم شارەدا لە پاش هاتنی هێز لە كرماشانەوە  بۆ سنە بۆ شەرٍ لەو  سەربازگەی كە خەڵك هێرشی كردە سەر ،لە یەك كاتدا 77 كەس كوژران و 343 بریندار و 132 كەسیش بەدیل گیران. ئەوا لەم شەپۆلی نارەزاییە درێژخایەنەدا نابێت لە كاتێكی كورتمەودادا قوربانی ئەوەندە زۆر بێت و بەرهەمەكەشی بەزەقی دەرنەكەوێت، دەبێت بە هەوڵی تاكە كەسی و جادەگرتنی شەوانە و هیلاككردنی رژیمی ئاخوندە و خۆلادان لە شەرٍی سەركردایەتی كردنی رابونەكە و هێشتنەوەی سەرهەڵدانەكە تاوەكو پێگەیشتنی زەمینەی لەبار بۆ دەركەوتنی سەركردایەتی لە جادەوە، بۆ ئەوەی كەس پێشوەختە دیدی جیاوازی لەسەر رابەرانی نارەزایەتیەكە نەبێت و بۆ دواجار و لە كاتی نزیكبونەوەی سەركەوتنی كۆتایی ئەوجا سەركردەی راستەقینە چی لە جادەوە بێت یان لە نێو لایەنە راستەقینەكانی نوێنەری خەڵك دەركەوێت و لەسەرەتاوە كەس قۆرخی سەرهەڵدانەكە نەكات و ئەوە بسەلمێنرێت  كە كەس شۆرشی بۆ خۆی ناوێت و هەمووان رزگاریی میلەتیان مەبەستە.
ئەوەی خاڵی یەكلاكەرەوەیە كە  نابێت كەس بە ناوی خەڵكەكەوە لەگەڵ رژیم دانیشێت و گەڵاڵە نامەی هیچ شتێك نەكرێت لە نێوان رژێم و هەر كەسی و لایەنێَكدا بێت، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە كاتی دەركەوتنی هەر سەرێكدا لە كاتی نابەجێ و نەگونجاو و نەرەخساوی زەمینە  بۆ هەنگاوی یەكلاییكەرەوە، بواری هەڵخەڵەتاندن و لەناو بردنی جموجوڵەكە زۆرتر دەبێت.
بۆیە دەبێت بزانین كە ئیٍَستا تەنهاكاتی هاندان و یارمەتیدانی ئەو خەڵكەیە لە لایەن سەرجەم كەسە خەمخۆر و لایەنەكانەوە ، بۆ ئەوەی هەڵەكانی كاتی سەرەتای ئۆرشی ئیسلامی دووبارە نەبێتەوە و ئەمە شۆرشە درێژ خایەنە توانای بەردەوامی هەبێت، بۆ كەیشتن بە ئامانجە سەرەكیەكان.

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×