ئەم پشێویە دەرئەنجامی بەرپانەبونی شۆرٍشی راستەقینەیە

عیماد عه‌لی
  2022-08-19     402

بەچاو خشاندنێكی خێرای هەندێك لە شۆرشە جیهانیەكانی وەكو ئەوەی فەرەنسا و بە نیمچە بەراوردكردنێك لەگەڵا ئەوەی لە كوردستان روویداوە، لەگەڵا خوێندنەوەی ئەم پشێویەی ئێستای كوردستانی باشور، زۆر شتی نەزانراومان بۆ دەردەكەوێت.
ئێمە باش دەزانین كە كێشەكەمان بەگشتی پەیوەستە بە نەبوونی وڵاتەوە نەك گرفتێكی لاوەكی شارێك یان ئاڵۆزیەكی بچوكی نێوخۆیی یان مەسەلەیەكی رەگەزی یان ئایینی یان ناكۆكی كۆمەڵایەتی یان ئابووری و رۆشنبیریمان هەلبَت. بۆیە دەبێت بیركردنەوەمان لە دەرەوەی چوارچێوەیەكی تەسكی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و سیاسیدا بێت.
ئینجا وەرە لەم روانگەیەوە هەڵسەنگاندنی ئەمەی كوردستان بكە، لەوێشدا بە جوانی بۆت دەردەكەوێت كە ئەم پشێوی و بێ سەروبەری و هەڵنەكەوتنی سەركردەی راستەقینە زۆر ئاساییە و نابێت چاوەرٍێی لەمە باشتر بیت. 
بەناوشۆرشێك هەڵگری پەیامێكی راستەقینەی ناخی گەلەكەی نەبێت، سەركردەیەكی راستەقینەی وڵاتپارێزی هەڵقوڵاوی باردوخی تایبەتی گەل و پاك و بێگەردی نەبێت خۆی نەفرۆشتبێت بە دوژمنان، چۆن دەكرێت ناوی بنێیت شۆرش. بۆیە، هەمووان دەزانن كە كاریگەری ئابووری و وابەستەی دەرەكی و پارێزەری بەرژەوەندی تایبەتی و لاوازی بیرو كەسایەتیەكی راراو خودپەرست، شۆرشێك بەرٍێوەبەرێت، زۆر ئاساییە بگات بەم پشێویە و لە یەكەم بەربەست و تەگەرەدا وەرگەرٍێت. بەلكو زۆر ئاساییە حزبێكی رەسەنی خاوەن بیروباوەری گەل و دلسۆزی گەلی تێدا دروست نەبێت.
بۆیە، بە روونەدانی هیچ گۆرٍانكاریەكە چاوەروانكراو لە پاش شۆرشی راستەقینە لە كوردستان، دەكرێت بڵێین ئەوەی ناوی شۆرٍشە یان لە شۆرش نزیك بێت لە كوردستاندا بەرپانەبووە و ئەوەی روویداوە تەنها كاردانەوەی زولًم و زۆری داگیركەران  بووە و بەس. هەر بۆییە بارودۆخ و ئەم رەوشەی ئێستا تێداین پێویستی بە شۆرشێكی راستەقینەیە بە هەر شێوەیەكی بێت ( مەرج نیە بە چەكداری بێت) كە هەلپەرستان و موستەفیدەكانی شۆرشی چەواشە نەهێڵێت و پاشەرۆی ئەم بەناو شۆرشە بە تەواوی بسرٍێتەوە و گەلی كوردستان لەم نەهامەتیە رزگاربكات و هەنگاوی یەكەمی پاش شۆرش بنرێت، ئەگینا پینەو پەرٍۆ دادی كەس نادات.      
 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×