بۆچی زیاتر زۆنی سەوز لەدەست دەرچووە؟

عیماد عه‌لی
  2022-04-08     584

كە باسی زۆنی سەوز و قەڵەمرٍەوی لەمبەری دێگەڵەوە دەكەیت بێ سەروبەری زیاتر خۆی سەپاندووە، ئەمەش دەڵێین وەنەبێت كە زۆنی زەرد شامی شەریفە و رووی لە پێشكەوتن و ئارامی سیاسی و كۆمەڵایەتی جێگەی خۆی كردبێت، بەڵام ئەوەی روونە كە هیچ بەراوردێك لە نێوان هەردوو زۆنەكە ناكرێت و حاڵی دەسەڵاتی ئەم ناوچەیە گەیشتۆتە بەرەڵایی و بێ سەرپەرشت و تەنانەت نەبونی دەم سپیەكی دونیادیدەی تا رادەیەكی نیمچەحەكیمیش. ئەوەی راستی بێت ئەم ناوچەیە لە پاش 16ی ئۆكتۆبەرو و دواتر لە پاش 8ی تەموز گەیشتۆتە چڵەپۆپەی بێدەربەستی و بێخاوەنی و وردە وردە پشێویرباڵی بەسەردا كێشاوە و بەرەڵایی سیاسی و زیاتر ئابووری بینا قاقای گرتووە و بەردەوام خراپتر دەبێت و هیچ ئاسۆیەكی تاریكیش بێت لێت دیارنیە. ئەمە بۆچی و خەتای كێیە ؟
* نەبوونی دەمراست و فرەكوێخایی و زاڵبونی كەسانی بەرژەوەندخوازی سیاسی و بازرگانی و دەست تێكەڵی زۆرلایەن لە كایە ئابووری و بازرگانی و كۆمەڵایەتیەكان و هەوڵی هەمەلایەنی لێكردنەوە كێكەكەی گورگە بۆرەكانی نیًو كایەی دەسەڵات و هاوبەشانیان لە سەرمایەداران لەم زۆنە لە لایەك و دابەشبونی دەسترۆیشتوان بەسەر چەند بەرەیەكی دژ بەیەكی نا بەرپرس و سەرقاڵبووی دابەشكردنی میراتیەكە لە پاش مردنی یەكجاری باوە گەورەكانی حوكمداری ئەم ناوچەیە و هێشتنەوەی پاشماوەی بۆ رٍۆڵە میراتگرە چەند جۆرەكانیان.
* دەست تێكەڵبونی سەرمایەدارانی هاوبەشی دەسەڵاتدارانی ناكۆكی ئەم زۆنە بە هەموجۆرێك كە بە تەواوی وایكردووە كار لەسەر دابەشكردنی ئەوەی هەیە بەسەرخۆیاندا بكەن و دەستی میلەتیش لە بنی هەمبانەكەی ئەوان دەرچووە ( ئەمەش واناگەیەنێت كە لە زۆنی زەرد شتی وانەبێت، بەڵام دەستی زاڵی ئەو دەڤەرە وایكردووە كە ئەڵقەكانی حەپەلوش كەمتر بن لەگەڵا ئەوەی داهات زۆرتربێت و ئەمەش وایكردووە كە  زۆرێك لە سەلبیاتی ئەم دەڤەرە لەو دەڤەرەكەی تر بوونی نەبێت) .
* ئەو كێبركێیەی لە نێوان هەردوو حزبی دەسترۆیشتوودا هەیە وای كردووە كە داهاتەكان زۆر جیاواز لە پێشتر بن و چارەنوسی بەدەست حكومەتەوەی نەمێنێت و حزب زاڵتر بێت لە قۆرخركردن و داهاتی هەرچەند بێت نەگەرٍێتەوە بۆ حكومەت  و, ئەمەش وایكردووە كە دەسەڵاتەكان لە هەردوو زۆنەكە بیر لە سنوری دەسەڵاتی سیاسی و جوگرافی تایبەتی خۆیان بكەنەوە و كورد و كوردستان و پرسەكەی قوربانی ئەو دابەشبونە بن و، بە تایبەتی زۆنی سەوز لەم ترسەدا هەوڵی خستنەلای داهاتەكەی خۆی بێت و زۆنی زەردیش گومانی لێبكات و زیاتر گرنگی  بە  زۆنەكەی خۆی بدات . 
* وادیارە لە پاش كێشە و گیروكرفتی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عیراق  و مكوربونی پارتی لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە دەركردنی زۆرێك لە كارتەكان لە دەست یەكێَََتی زیاتر دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز  هەست بە لاوازی بكەن و ترسیان لە لاوازبونی زیاتر كردبێت و خۆیان خستبێتە دەست قەدەری جێبەجێكردنی فەرمانی  سەرجەمسەرە ناوچەییەكەیان .      
* بێ هیوایی دەسەڵاتدارانی زۆنی زەرد بەم زۆنە و یەكلاییبونەوەیان لەوەی لەدەست دەرچوبێت وایكردووە لە دواجاردا پێشنیاری دابەشكردنی دەسەڵاتی هەرێم بەسەر سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیراندا كردووە بەڵكو چارەنوسی داهاتەكەی ئەم ناوچەیە دەربكەوێت و بەخۆیان راستیەكان بدركێنن.
* ئەوەی زیاتر روونە ئەم زۆنە زیاتر لای حزبێكە كە بە خۆی بەر]وەبردنی خۆی وەكو حزب و ئینجا بەشەحكومەتەكەی یەكلایی نەبۆتەوە و ناوەندێتی بریاری سیاسی تێیدا بزرە و فرە كوێخایی وایكردووە كە هەر لاو كوتلەیەك هەوڵ دەدات بەڵكو بەشی شێر لە داهاتەكەی دەستكەوێت و موچەخۆر و خەڵكیش چش.
* ئەوەی ئاڵۆزی و پشێوی و بەرەڵایی ئەم زۆنەی زەق كردۆتەوە ئەوەیە كە تا رادەیەك داهاتی ئەم زۆنە لەبەر چاوە و هەروەها چۆنێتی حەپەلوشكرنی بە رۆژی نیوەرٍۆ دیارە، بەڵام لەو زۆنەكەی تر تا ئیٍستا كەس هیچ داهاتێكی نازانێت و بە تایبەتی داهاتی نەوت لە دەستێكدایە بە هەزار فلتەردا تێپەربیت نایدۆزیتەوە و تەنانەت بەكار هێنانی كۆمپانیای بیانی بۆ ئەوەیە زیاتر راستیەكان بشارنەوە، ئەگینا حساب و هەڵسەنگاندن و وردبینی نەك بە كۆمانیانی نێوخۆ بەڵكو بە شارەزوایانی ئابووری كوردیش دەكرێت .                                            
بۆیە، تاوەكو دەسەڵات دابەش بوبێت و ناوەندێتی دەسەڵاتی دەڤەری سەوز  و قەڵەمرەوی زۆنەكە نادیار بێت و حوكمداری روون نەبێتەوە و فرەكوێخایی زاڵبێت و كێبركرێی نێوخۆیی حزبی دەسەڵاتدار زیاتر بێت و، دەستوەردانی دەستی دەرەكی و ناوچەیی لە وردەكاری بەرێوەبردنی زۆنەكە زاڵتر بێت لەوەی دەڤەری زەرد ئەوا بێسەروبەری و بەرەڵایی زیاتر و بێخاوەنێتی زیاتر خۆی دەسەپێنێت و بە گۆرٍانێكی ریشەیی نەبێت هیچ چارەسەری نابێت.      
                                                                  
 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×