ڕێگه‌ی ئاوریشمی نوێ و پرۆژه جیهانیه‌كه‌ی چین و ململانێی ستراتیجی چین و ئه‌مریكا له بواری ئابووریدا، ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسی خۆی ده‌ركه‌وتووه و پرشنگی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهاندا په‌رشوبڵاوبۆته‌وه وئه‌م پرۆژه مێژووییه ستراتیجیه وه‌ك وه‌رچاخنێكی جیهانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی تری گرتۆته خۆی و سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كانی گه‌لان له پێشه‌وه‌دان.
ئه‌وه‌ی له دروستكردنی ئاوریشم له 5000 سالی پێش زاینی له‌چین ده‌ستی پێكرد و پێویستیبونی به بازاری یه‌كاڵاكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه و كاڵای دیكه‌ی چین و به‌ده‌ستهێنانی كه‌ره‌سته‌ی بنه‌ڕه‌تی وسامان و سه‌روه‌تی وڵاتان و گۆرێنه‌وه‌ی قازانج و گرتنه‌به‌ری كورته رێگاكان، هه‌موو رشته‌كانی تری له‌گه‌ڵ خۆیدا كه‌مه‌ركێش كرد، به تایبه‌تی له رووه سیاسیه‌كه‌یه‌وه كاریگه‌ریی زۆر ریشه‌یی هه‌بوو، بۆیه سێ سه‌ده‌ی پێش زایین به شێوه‌یه‌كی سروشتی و خۆرسكانه رێگه‌كانی ئاوریشمی له جیهان خۆیان سه‌پاند، بێگومان له‌گه‌ڵ بازرگانی هه‌مه‌لایه‌ن ئاڵۆگۆڕی رۆشنبیری و هونه‌ری به گرتنه‌به‌ری وه‌به‌رهێنان له‌ژێرخانی هه‌مه‌چۆری هه‌ر پێگه و شوێن و شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك به‌ر ئه‌و رێگه‌یه بكه‌وتایه روویدا و خۆی له‌خۆیدا گۆڕانكاریی هه‌مه‌چه‌شنی تێدا هاته‌ئاراوه و سودگۆڕكیی زۆری لێكه‌وته‌وه ، جگه له باری ئابووری و فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وئه‌وا خۆی له‌قه‌ره‌ی پێداویستیه مرۆیه‌كانیشی دا و له دواجاردا بیر‌و بۆچۆن و فكر و فه‌لسه‌فه‌ش بێ به‌ری نه‌بوون له به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌كانی كاروانی رێگه‌ی ئاوریشمی و ئه‌مڕۆش رێگه‌ی ئاوریشمی نوێ كه به پیشتوێن و رێگا ناسراوه و له‌سه‌ر هه‌مان رێچگه و ماوه و درێژیی رێگه كۆنه‌كه‌و و لقه‌كانیشی به گۆڕانكاریه‌كی پێویستی سه‌رده‌مه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت (خۆپیشاندانه‌كانی كازاخستان و راگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆكی چین له ساڵی 2019ز له كازاخشتان به به‌شداری 150 ده‌وڵه‌ت له كۆنگره‌یه‌كدا له‌باره‌ی رێگای ئاوریشمی و پرۆژه نوێكه‌ی پشتوێن و ڕیگا به‌یه‌كه‌وه ببه‌سته‌ره‌وه و نهێنیه‌كانی دونیای هه‌واڵگری و سیاسه‌تی سه‌رمایه‌داریت بۆ روون ده‌بێته‌وه).
هه‌رچه‌ند ئه‌وسا ئه‌و ململانێیه‌ی له قۆناغی شه‌ڕی سارد له ئارادابوو سیاسی و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازیی له نێوان دوو ده‌وڵه‌ت و هاوپه‌یمانه‌كانیدا بوو به‌ڵام توانا و ژماره بچوكه‌كانیش وابه‌سته‌ی توانا و ژماره‌ی گه‌وره ده‌بوون، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ستراتیچ و پلانه گه‌وره جیهانیه له رێگه و ئامرازی ئابوورییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و پرۆژه‌كه زۆرجه‌مسه‌ربه‌ندیه و ژماره‌ی بچوكیش ڕۆلی گه‌وره و تایبه‌تیی خۆی ده‌گێرێت و شێوه‌یان ره‌نگاوڕه‌نگه و كاریگه‌ریی خۆیان له‌سه‌ر كۆی پرۆژه‌كه هه‌یه. له‌و نێوه‌نده‌شدا كورد ده‌توانێت وه‌كو توانا و ژماره‌یه‌كی زۆر بچوك رۆڵی خۆی بگێرێت و له نێو هاوكێشه‌كاندا جێگه‌ی خۆی دیاری بكات و به‌رێگه و ئامڕازی ئابووریه‌وه تا راده‌یه‌ك ئامانجه سیاسیه‌كه‌ی بپێكێت ئه‌گه‌ر له‌مه‌شدا وه‌كو باری نێوخۆیی شڕ و وڕ نه‌بێت.
ئێستا فشاره‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر وڵاتان ئه‌وه‌یه كه به‌شداری پرۆژه‌ی پشتوێن و رێگای ئارویشم نه‌بن و چینیش هه‌موو توانایه‌كی خۆی خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی وڵاتان له‌م پرۆژه حیهانیه ستراتیجیه به‌شدار بن و ملكه‌چی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان بن و وه‌به‌رهێنانێكی زۆری له‌و رێگه‌یه‌وه خستۆته‌به‌رده‌ست و له باری ژێرخانی ئابووری هه‌مه‌جۆره‌وه توانا ئابووریه‌كه‌ی خستۆته‌گه‌ڕ و هه‌ر وڵاتێكیش ئه‌وه به سودی خۆی ببینێت به‌شداره له‌و رێگایه‌دا، له‌م باره‌شدا روسیا رۆلی خۆی به جوانی و هاوسه‌نگی ده‌گێرێت.
كوردستان پێگه‌یه‌كی جوگرافیی ستراتیجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆیه ته‌نها به بیركردنه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌ی راست و به سه‌رپه‌رشتی خه‌ڵكی تێگه‌یشتوو ده‌توانرێت رۆڵی وڵاتێكی گه‌وره له‌م باره‌دا بگێڕێت ئه‌گه‌ر ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رجه‌م جه‌مسه‌ره‌كانی ئه‌م پرۆژه بكات و پێگه ستراتیجیه‌كه‌ی خۆی به‌كار بێنێت و وه‌زعی نێوخۆیی خۆی سه‌قامگیر و توندوتۆڵ بكات و به وردی و عه‌قڵمه‌ندانه‌وه یاری له نێوان دۆلار و ئاوریشمدا بكات و هاوكێشه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان بخاته‌به‌رچاو و، بۆچونی عیراق و فشاره‌كانی ئه‌مریكا و ئێران و راو هه‌ڵوێستی وڵاتانی په‌یوه‌ست به كوردستانه‌وه زۆر گرنگه كه بۆ دیاریكردنی هه‌ڵوێست به وردی بخوێنرێنه‌وه. بێگومان كورد ده‌توانێت له رێگه وشكانیه‌كه‌وه خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه بدات و رێگه‌ی ئاسنین و ناروونی هه‌ڵوێستی عیراق و فشاره‌كانی ئێران بوارێكی فراوانی بۆ كورد هێشتۆته‌وه كه یاری خۆی له‌سه‌ر مه‌یدانی رێگه‌ی ئاوریشم بكات، به‌مه‌رجێك زۆر ورد بێت له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و چۆنێتی به‌كارهێنانی هه‌لی گونجاو له‌كاتی تایبه‌تی خۆیدا كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌رده‌ست ده‌بێت و ده‌ست پێده‌كات و ده‌بێت كورد پێش وه‌خت ئاماده‌باش بێت وئامرازه سیاسی و ئابووریه پێویسته‌كانی دابین بكات و به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بێت له گه‌ل سه‌رجه‌مسه‌ره‌كان بۆ به‌رده‌وامی له وتوێژ و دانوستاندا.
پرسیاره گرنگه‌كه له‌وه‌دایه كه هه‌ردوو حوكمڕانی كوردستانی باشوور له‌هه‌موو پرسه‌كاندا و به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ستراتیجیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی كاروباری سیاسی و وئابووریی جیهان و ناوچه‌كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ردا و ئه‌مه‌ش به زیان بۆ كوردستان كه‌وتۆته‌وه كه‌چی له پرسێكی چاره‌نوسسازی جیهانیی وه‌ك رێگه‌ی ئاوریشم هیچ دیارنیه ئایا بیریان لێكردۆته‌وه یان ته‌نها سه‌رقاڵی كێشه نێوخۆیه‌كانن و ناپه‌رژێنه سه‌ر شتێكی گه‌وره و گرنگی ئاوا، به‌ڵكو ده‌شێت به راشكاوی بڵێین ئه‌م جۆره شتانه له چاویاندا ئه‌وه‌نده بچوكه هه‌روه‌كو پرسه مێژووییه‌كانی تر به هیچ شێوه‌یه‌ك نایبینن و دوای نه‌مانی هه‌موو هه‌له‌كان ئه‌وسا ده‌كه‌وێته‌وه بیریان و ده‌زانن چه‌ند بێئاگابوون له ره‌وشی سیاسی ناوچه‌كه و جیهان و په‌یوه‌ندیان به كوردستانه‌وه و له دواجاریشدا په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زن و گه‌لی كوردیش تووشی نه‌هامه‌تی و نسكۆ و بێبه‌هایی پرسه‌كه‌ی و ده‌رئه‌نجامی پوچی دیكه ده‌كه‌ن.