كابینه‌ی نۆیه‌م به‌رپرسه‌ له‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌؟

عیماد عه‌لی
  2021-06-29   

جارێك راگه‌یاندنی زیادبونی قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌م كاته‌دا جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌. ناكرێت تۆ داهاتی نه‌وتت هه‌بێت و نرخه‌كه‌ی بگاته‌ ئه‌م ئاسته‌ زۆر به‌رزه‌ و هیچ كاریگه‌ریه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر زیادكردنی داهاته‌كه‌ت نه‌بێت، له‌كاتێكدا تۆ دامه‌زراندنت راگرتووه‌ و خانه‌نشینی به‌رده‌وامه‌ و به‌ قه‌وڵی خۆت خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌شت كه‌م كردۆته‌. ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌یت   متامنه‌ت پێ بكرێت، به‌دوور له‌ پابه‌ندبون به‌و ده‌ستگیرۆییه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌و ره‌فتارانه‌ی كابینه‌كانی پێشتر، خاڵه‌ ورده‌كانی ئه‌و كێشه‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ خه‌ڵك ئاشكرا یكه‌ و گرفت و خاڵه‌ ئاڵۆز و چڕبووه‌كه‌ی دیاری یكه‌ و خه‌ڵك له‌ رێككه‌وتنه‌ قوڕبه‌سریه‌كان  ئاگادار بكه‌ره‌وه‌ و حه‌قیقه‌ته‌كان روون بكه‌ره‌و ه‌، ئه‌وجا ده‌كرێت به‌ هه‌وڵی هه‌مووان و به‌ متامنه‌یه‌كی زۆره‌وه‌  تا رأده‌یه‌ك چاره‌سه‌ریشت ده‌ستكه‌وێت.
بۆچی ئه‌م كابینه‌یه‌ بۆ په‌رێز یاكی خۆیشی بێت خه‌تاكه‌ له‌سه‌ر شانی خۆی لانادات. بۆ ئه‌وه‌ی  راستیه‌كان ده‌ربخات؛ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ناداته‌وه‌ كه‌ بۆچی داهاتی نه‌وت ته‌نها 42%ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، كه‌چی كۆمپانیاكان وخه‌ڵكی تری ده‌ره‌كی و ته‌نانه‌ت دوژمنانی گه‌له‌كه‌شمان 58% ی به‌رده‌كه‌وێت و بۆ به‌ده‌نگی به‌رز رایناگه‌یه‌نێت و ناڵێت كێ به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌م ماڵوێرانیه‌یه‌، كێ به‌رپرسه‌ له‌م هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ ده‌گاته‌ ئاستی  ناپاكی له‌ خه‌لك و سه‌روه‌ت وسامان به‌هه‌ده‌ردان. بۆچی خه‌ڵكی ده‌ستڕۆیشتووی باڵا به‌ به‌رزكی بانان لێی ده‌رچێت و باجی نه‌زانی و هه‌ڵه‌ و په‌ڵه‌كانی خۆی نه‌دات، كه‌ زیانی گه‌وره‌ی به‌ ته‌واوی پرسی سه‌د ساڵه‌ی گه‌لی كوردستانی گه‌یاندووه‌
فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵاتداری و حوكمڕانی به‌ سۆزداری و بنه‌ماڵه‌یی و خزمخزمێنه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت، گه‌ر براكه‌شت هه‌ڵه‌ی كردبوو كه‌ زیان به‌ خۆت وگه‌له‌كه‌ت بگه‌یه‌نێت، ده‌بێت به‌ ده‌نگی به‌رز بۆ خه‌ڵكی مافخوراو و زوڵملیكراوی باس بكه‌یت.
 دیاره‌ هه‌شت كابینه‌ی پێشوو، كه‌ داهاتی به‌غدا و نێوخۆییش به‌ لێشاوده‌هات و كوردستانی ته‌نیبوو، حزبه‌كان درێغیان نه‌كرد له‌ گه‌نده‌ڵی و دزی به‌ بێ ئه‌وه‌ی چركه‌یه‌ك بیر له‌ ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان بكه‌نه‌وه‌ و هیچ پێشبینیه‌كی وه‌زعه‌كه‌یان نه‌كرد وسه‌ره‌ڕای زۆری هه‌ڵه‌ و بینینی ده‌رئه‌نجامی خراپی كاروكرده‌وه‌ی خۆیان، كه‌چی دانیان پێدانه‌نا و ماوه‌یه‌كی دورودرێژ خۆیان و خه‌ڵكه‌ حزبیه‌ باوه‌رڕپێكراوه‌كانیان خۆیان به‌ كورسی حوكمرانی كوردستانه‌وه‌ به‌ستبووه‌ وه‌ و به‌ستۆته‌وه‌ وبه‌ تۆپ و تفه‌نگیش لێی نه‌بوونه‌وه‌ و ناشبنه‌وه‌.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، بودجه‌ی حزبه‌كان دیاریكراو نه‌بوو، كه‌س نه‌یزانی بودجه‌یان چه‌نده‌ وبۆچی ئه‌وان له‌ حكومه‌ت ده‌وله‌مه‌ندترن و بۆچی ئه‌وان فه‌رمانڕه‌وای راسته‌قینه‌ن و له‌ راستیدا حكومه‌ته‌ له‌ ئاست حزبه‌ ده‌ستڕۆیشتوه‌كان كارتۆنی بوو، كێ ده‌یزانی پلانی دارایی حكومه‌ت چیه‌ و داهات چه‌نده‌ و چۆن خه‌رج ده‌كرێت. له‌ سایه‌ی ئه‌و پشێویه‌ی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كابینانه‌وه‌ خه‌ڵكی بوده‌ڵه‌ و كاسه‌لێس و شێخانی ده‌ربار بوون به‌ ملیاردێر و داهاتی شایسته‌ی گه‌لی كوردستان چووه‌ گیرفانی ئه‌وانه‌وه‌ و بۆ مه‌به‌ستی كه‌سی وحزبی لافاوی داهاتی كوردستانیان به‌فیرۆداو له‌دواجاردا خه‌ڵك به‌ ده‌ستی به‌تاڵ هاته‌‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌چی ئه‌وان ژیانی خۆیان ئاینده‌ی  حه‌فتا نه‌وه‌یان ده‌سته‌به‌ر كرد و ئه‌م كوردستانه‌یان به‌م ده‌رده‌ بردووه‌ كه‌ كلیلی ده‌سته‌به‌ری ژیانی خه‌ڵكه‌ عه‌وامه‌كه‌ و ئاینده‌یان داوه‌ به‌ده‌ستی دوژمنانه‌وه‌، ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سیایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ گه‌نده‌ڵه‌ فه‌رمانره‌واكانی كوردستانه‌وه‌ ژیانی خه‌ڵكیان تێكداوه‌.
ئه‌وه‌ی زۆر پێویسته‌ و ئه‌ركێكی  جه‌ختلێكراوی ئه‌م كابینه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ڕاست بكات و بیه‌وێت  خۆی له‌م به‌رپرسیارێتیه‌ قوتار بكات و هه‌ڵه‌و راسته‌كانی كابینه‌كانی پێشوو بخاته‌ روو و خۆی بێبه‌ری بكات له‌كرده‌وه‌ی ناراستی پێشووی ئه‌وانیتر، ئه‌گینا به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌ویش نه‌ك ته‌نها بۆ له‌م كابینه‌یه‌ به‌ڵكو به‌خۆی به‌رپرسیارده‌بێت له‌ هه‌موو كاره‌ نابه‌جێكانی كابینه‌كانی پێشوش. له‌م باره‌شدا ده‌توانێت خه‌ڵكی پسپۆڕ و دڵسۆزی گه‌له‌كه‌ به‌شداری پێبكات له‌ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی دروست و ده‌رچه‌یه‌كی مه‌عقول بۆ ده‌ربازبون  له‌م قه‌یرانه‌ به‌رده‌وامه‌ی كه‌ به‌رۆكی ده‌سه‌ڵات و گه‌لی كوردستانی گرتۆته‌وه‌، به‌وه‌ش ئه‌ستۆپاكی خۆی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌سه‌لمێنێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×