ته‌نها پرسیارێكی بێ مه‌به‌ست
عیماد عه‌لی
2021-05-08   644
وه‌ك ده‌زانین یه‌كه‌م جاره وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان
ئاوا به توندی و به‌و شێوه‌یه به راشكاوی سه‌ركۆنه‌ی زیندانیكردنی رۆژنامه‌نوس
و چالاكوانانی بادینانیان كرد و به هه‌موو جۆر‌و شێوه و ده‌ربڕینێك قسه‌یان له‌سه‌ر
كرد، ئه‌مه‌ش له لایه‌ك جێگه‌ی خۆشحاڵیه
كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌كه‌وێته ژێر فشاری وڵاتان و ده‌كرێت بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی
ئه‌م ره‌فتارانه‌ی له‌مه‌ودوا هه‌زار و یه‌ك حساب بكات، له لایه‌كی تریشه‌وه جێگای سه‌رسوڕمانه بۆ چاودێران و خه‌ڵكی ساده‌ش،
كه بۆچی ئه‌م جاره وا له‌و ره‌فتاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌حێكردنی
هه‌رێم ده‌ڕوانن و به زووی و توندی وا هه‌ڵوێستیان
وه‌رگرت؟
ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه بۆته خولیای بیركردنه‌وه‌م له‌م
باره‌وه و چه‌ندین پرسیار خۆی قوت ده‌كاته‌وه و پێویستی به وه‌ڵامه و
گرنگترینیان: خێره وا بۆ یه‌كه‌مجار و به توندی و ده‌ربڕینی و زاراوه‌ی توند كه
زۆرێكی دوور له دیبلۆماسیه‌ت بێت به‌ناوی ده‌زگا دیبلۆماسیه‌كانی وڵاتانی جیهانه‌وه
هه‌ڵوێستی له‌م جۆره ده‌ركه‌وێت و له كاتی شه‌هیدكردنی رۆژناموسان سه‌رده‌شت
عوسمان و كاوه گه‌رمیانی و سۆرانی مامه‌حه‌مه و ویداد بادینی و ئامانج و لانه‌ش به‌و شێوه‌یه قسه‌یه‌كی خێریان نه‌كرد،
یان هه‌ڵوستیان ده‌رنه‌بڕی یان قسه‌یه‌كی
شه‌رمنانه‌یان له‌و باره‌وه كرد؟ ئایا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ی كراون
كه گوایه ناوی ئه‌و وڵاتانه‌یان هێناوه و به جاسوسی كردن بۆیان له قه‌ڵه‌م
دراون، ئه‌گینا ئه‌م بڕیارانه‌ش هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك نه‌بوو لایان؟
بۆیه، ده‌بێت به وردی قسه‌ی ئه‌م وڵاتانه بخوێنرێته‌وه
و هه‌ڵوێسته‌كانیان لێكبدرێنه‌وه و راست له گومان لێكراو جیا بكرێته‌وه. ئه‌گه‌ر
پێشتر هیچ گومانێك له‌و چالاكوانانه نه‌بوو و هه‌مووان به یه‌قینی باوه‌ڕیان به‌وه
بوو كه ئه‌م چالاكوانانه ته‌نها قسه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار
نه‌كردووه و دژی وه‌ستاون بۆیه سزا ده‌درێن به دادگا به‌ڵام پاش هه‌ڵوێسته تونده ده‌گمه‌نه‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌ی ناویان له
لێكۆڵینه‌وه هاتووه یان نه‌هاتووه، گومانێكی تر ده‌خاته سه‌ر پرسه‌كه ئه‌وانیش.