هاوپه‌یمانێتیه‌ك به مردوویی له‌دایكبوو
عیماد عه‌لی
2021-05-04   736
من به‌خۆم پێشتر له گه‌ڵ هه‌موو هاوپه‌یمانێتی و ته‌نانه‌ت
یه‌كگرتنی یه‌كێتی و گۆڕان بووم. به‌ڵام شتێكی به‌ڵگه نه‌ویسته كه‌كارێكی چاك له
كاتێكی خراپ‌دا، له سه‌رئه‌نجامدا به خراپی ده‌كه‌وێته‌وه و كارێكی خراپ له
كاتێكی نه‌گونجاو بۆ مه‌به‌ستی خراپه‌كاری ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی دیار نیه كه كاریگه‌ری پله‌ی خراپیه‌كه‌ی چه‌ند ده‌كه‌وێته‌وه و ته‌نانه‌ت
زۆرجار كاری خراپ به قازانجیش ده‌كه‌وێته ( رب ضاره نافعه)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
زانراوه كه كارێكی خراپ له زه‌مینه‌یه‌كی
له‌بار بۆ خراپه‌كاری به كاره‌سات ده‌كه‌ویته‌وه. یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی كورد مه‌به‌ستی
هه‌مووان و ده‌رهاویشته‌ی چاك و به‌رهه‌می
ئه‌رێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، واته كات و بارودۆخ ده‌رئه‌نجامی كاری باش و خراپ
دیاری ده‌كات نه‌ك خودی كار و جه‌وهه‌ر و مه‌به‌ستی كاره‌كه.
هاوپه‌یمانێتی یه‌كێتی و گۆڕان له كاتی تایبه‌تی خۆیدا
نه‌بوو، هه‌مووان ده‌زانن كارێكی ته‌كتیكیه و بۆ مه‌به‌ستیكی تایبه‌تی و شكڵی كراوه، بۆیه ده‌كرێت بڵێین نیازی پاكی
نزیكبونه‌وه راستیش تێك ده‌دات و له زۆر
لاوه زه‌ره‌ری سه‌ر قازنجه‌كه‌شی ده‌خوات، چونكه:
- نارازیه‌كانی هه‌ردولا زیاتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه و ئه‌مه‌ش
زیان له ده‌نگی هه‌ردولا ده‌دات.
- دڵسۆزه‌كانی هه‌ردولاش له‌به‌ر كار و فیعله خراپه‌كانی
پێشتری هه‌ردولا له‌به‌رامبه‌ر یه‌كدی سڵ له هاوپه‌یمانێتیه‌كه ده‌كه‌نه‌وه و
باوه‌ڕی پێناكه‌ن و هه‌ڵوێستیان روون نابێت.
- به بێ ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌وه ده‌كرا ناڕازیه‌كان بێ
لایه‌ن بوایه‌ن و له ریزی راراكان بویه‌ن، به‌ڵام ئێستا پارتی به ئاسانی
قازانجیان لێ ده‌كات و به هه‌وڵێكی بچوك و تموحێكی كه‌م یان به بێ لایه‌نی ده‌یانهێڵێته‌وه
ن یان ده‌نگه‌كانیان مسۆگه‌ر ده‌كات.
- ئه‌نتی گۆڕانه‌كانی
ناو یه‌كێتی و ئه‌نتی یه‌كێتیه‌كانی ناو گۆڕان زیاتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه و باوه‌ڕیان
به‌م هاوپه‌یمانێتیه نابێت و رێگه‌یكی سێیه‌م ده‌گرنه‌به‌ر.
- تای شارچێتی ناو هه‌ردوولا و به‌تایبه‌تی له ریزه‌كانی
یه‌كێتی زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و عاجزبونی كادرانی هه‌ردولاش سه‌ختتر و فراوانتر
ده‌بێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوپه‌یمانێتی و ته‌نانه‌ت
لێكنزیكبونه‌وانه له كاتێكی پێشتر بوایه قازانجی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌بوو، به‌ڵكو
هاوكێشه‌یه‌كی دیكه‌ی له كوردستان ده‌هێنایه ئاراوه و ته‌نها قازانجی گشتی هه‌بوو
و پارتیش هیچ به خرابی به‌كارینه‌هێنا، واته (سوء ئیستفاده‌ی) لێ نه‌ده‌كرد. ئه‌مڕۆ
و هاوپه‌یمانێتیه‌كی ته‌كتیكی و به‌مه‌بتسی دیاریكراو و دوور له لێكتێگه‌یشتنی
فكری و ئایدیۆلۆجی قووڵ و به‌شداری هه‌مووان و نه‌بوونی كۆده‌نگی، واده‌كات زه‌ره‌ری
له سودی زیاتر بێت و ته‌نها سودی بۆ پارتی به ته‌نها ده‌گه‌رێته‌وه و ته‌نانه‌ت
كه‌س باوه‌ڕی به هه‌ردولا ناكات و پارتیش زیاتر زاڵ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری كه‌مبونه‌وه‌ی
ده‌نگی هه‌ردوولا له نێو هاوپه‌یمانێتیه‌كه زیاتره نه‌ك زیاتر بوونی ده‌نگه‌كانیان
وكۆبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان ( واته ده‌نگی هه‌ردوو لاش به‌م لاوازیانه‌وه
كۆنابێته‌وه و ده‌كرێت قازانج سه‌ری سه‌رمایه‌ش بخوات.