ناوچه دابڕاوه‌كان و نه‌زۆكه‌هه‌وڵی مه‌زهه‌بگه‌رایی
عیماد عه‌لی
2021-01-27   1011
ئه‌وه‌ی باری دیموگرافی و مێژوویی و كه‌لتوریتایبه‌تی ناوچه
دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (ناسراو به ناوچه‌كانی ماده‌ی 140)بزانێت لای
روونه كه خه‌ڵكی ئه‌و شارانه به‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌به‌وه چه‌ند
تێكه‌ڵاو و ته‌باو گونجاون و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له هه‌موو قۆناغه‌كاندا نه‌یانتوانی
ده‌زووی پێكه‌وه گرێدراوی هاوبیری و خۆشه‌ویستی خاك و نه‌ته‌وه له ده‌رونیان بپچرێنێت.
چه‌ندین جار بۆ زاڵبون به‌سه‌ر خاك و خه‌ڵكه‌كه‌یدا هه‌وڵیاندا پیلانی په‌رتكه و
زاڵكه‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێێنن و هه‌رجاره‌و به به‌هانه‌یه‌ك و ریگه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی
لێكترازانی گه‌نج و پیری ئه‌و شاره خۆشه‌ویستانه‌یان دا. جارێك به حزبیكردن و
جیاوازی فكری و ئایدیۆلۆجی و دروستكردنی كێشه‌ی جیاوازی حزبایه‌تی و جارێكی دیكه
به به‌كارهێنانی نه‌ته‌وه و جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وڵی چاندنی روحی شوفینیزم
و چه‌ندین جاریش له رێگه‌ی به‌كارهێنانی مه‌زهه‌ب وه‌ك ئامڕازێكی كاریگه‌ری روحی
و مێژوویی بۆ دورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شارانه له‌یه‌كتر و نه‌هێشتنی هێزی یه‌كێتی
و یه‌كگرتووییان، به‌ڵام له‌دواجاردا سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه نه‌زۆك بوون و هیچ
به‌رهه‌مێكیان نه‌بوو، له دواجاردا ده‌ستی پیلانگێڕان له بنی هه‌مبانه‌كه به‌به‌تاڵی
ده‌رچوو.
له‌م بارودۆخه هه‌ستیار و ئاڵۆزه و له نێو ئه‌و هه‌موو
هاوكێشه نێوخۆیی و ده‌ركیانه، وا دوژمنان هه‌وڵه‌كانیان چرتر كردۆته‌وه و ئه‌مجاره‌ش
خه‌ریكی پیلانگێڕانی خۆزاڵكردن و سه‌پاندنی
یه‌كجاره‌ی دوای ڕوخانی صه‌دامی گۆڕبه‌گؤڕن، هه‌رچه‌ند مه‌یدانه‌كه تاڕاده‌یه‌ك
واڵاكراوه بۆ ته‌راتێن كردنیان به‌ڵام وه‌كو چۆن هه‌میشه هاوڵاتیانی ئه‌وشارانه
به تایبه‌تی كه‌ركوك و خانه‌قین خه‌ونی دوژمنانیان له‌گۆڕ ناوه ئه‌مجاره‌ش له‌گه‌ڵ
هه‌بوونی راده‌ی زۆری بیهیوایی، به‌ڵام له كاردانه‌وه‌كاندا بۆمان ده‌ركه‌وت كه
خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كان هه‌ر ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌كانی پێشون و تۆزقاڵێك له رێی پێشینانیان لایان نه‌داوه و ئه‌م هه‌وڵانه‌ش
نه‌زۆك ده‌رده‌چن.
ئه‌مجاره به رێككه‌وتنی ژێر به ژێری دوژمنانی ده‌روبه‌ر
هه‌وڵێكی چڕی به‌هێز به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چی له رێگای به‌خشینی پاره‌وپوڵ و ده‌م
چه‌وركردن و چی به ئیسغلالكردنی باری ئابووری ناله‌باری خه‌ڵكه‌كه‌ی و له ده‌رگای
روحی مه‌زهه‌بگه‌ری له ناو هه‌ندێك كاڵفام یان خه‌ڵكی ونبووی رێگه‌ی راست خه‌ریكی
لێدانی هه‌مان قه‌وانه كۆنه‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكه‌كه زۆروریاتر بێت له
پیلانگیڕی ئه‌مجاره و چاوكراوه‌یی و یه‌كێتی و ته‌بایی گه‌نجان به‌ربه‌ست وچه‌كی
له‌ناوبردنی ئه‌و خه‌ونانه‌ی دوژمنانه كه هه‌موو ئامڕازێك به‌كاردێنن بۆ یه‌كجاری
سڕینه‌وه‌ی سیمای ره‌سه‌نی ئه‌و شارانه و سه‌پاندنی وه‌زعیكی دیموگرافی هاورده‌كراوی
نامۆ به پیلانی چه‌په‌ڵ، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ده‌ست و پێوه‌ندی خۆیان له‌پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كانیان بسه‌پێنن و جگه خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ئه‌و شارانه و كورد و كوردستان هیچ كه‌س و
لایه‌نێكی تر له‌م هه‌وڵانه زه‌ره‌رمه‌ند نابێت. بۆیه هیوادارم به هه‌وڵی هه‌موولایه‌كمان
و چاوه‌ڕێیی هیچ حب و لایه‌ن و كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌نخواز نه‌كه‌ین وبه یه‌كێتی و یه‌كبونی
خۆمان به‌رپه‌رچی ئه‌و پیلان و هه‌وڵانه بده‌ینه‌وه و دوژمنان بێ هیواكه‌ین..