كاك قادری حاجی عه‌لی چیی پێوتم؟

عیماد عه‌لی
  2020-11-11   
له‌ دوا دیدارمان دا، كاك قادری حاجی عه‌لی پشتگیری خۆی بۆ هه‌ندێك بۆچون و جموجوڵێكی سیاسی له‌ پێناو چالاكیه‌كی سیاسی گشتگیر و دوورمه‌ودادا، كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێدا راوبۆچونمان له‌وباره‌وه‌ گۆڕیبووه‌وه و، به‌ هێمنی و فۆرمێكی نوێوه‌ گرنگیمان پێده‌دا ،ده‌ربڕی. دوا هیوای خۆی پێ راگه‌یاندم، كه‌ چۆن ده‌كرێت بێته‌ دی، له‌وێشدا باوه‌ڕی به‌وه‌ نه‌بوو حزبێكی نوێ بتوانێت كاروانی به‌لاڕێدابراوی رێگه‌ی ره‌وتی ژیانی سیاسی كوردستان  به‌ تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا راست بكاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبه‌ هه‌ر پێكهاته‌‌یه‌كیشی هه‌بێت و، هاوشێوه‌ی حزبه‌كانی تر نه‌بێت، یان ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت تا راده‌یه‌كیش واقع خۆی به‌سه‌ردا فه‌رز نه‌كردبێت و ره‌نگی ئه‌م حزبانه‌ی لێ نه‌نیشتبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ روون كردمه‌وه‌ كه‌ باوه‌ڕی ته‌واوی به‌ وه‌رچه‌رخانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌، كه‌ زۆر شت سه‌ره‌وژوور بكات و كاروانی خه‌باتی راسته‌قینه‌ دووباره‌ ببوژێنێته‌وه‌ و وه‌كو باران و لافاوێكی به‌خوڕو تین هه‌موو شقڵ و پۆخڵی پاشماوه‌ی حزبه‌ كلاسیكیه‌كان به‌ركه‌نار بكات. به‌یه‌كجاری باوه‌ڕی به‌ حزبی كلاسیكی نه‌مابوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدل بڕوایه‌كی به‌ هێزی به‌ گه‌لی كوردستان هه‌بوو كه‌ ده‌توانێت له‌ شكستدا راستبێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر چی وتی بیری قووڵی نه‌ته‌وه‌یی وباوه‌ڕبون به‌ پرسه‌كه‌مان له‌نێو ده‌رونی خه‌ڵكدا كاڵ بۆته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گومانی له‌ هۆشیاری گشتی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بوو، كه‌ فاكته‌ری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی هه‌موو بزافێك و ره‌وتێكی سیاسی گشتیه‌ و هه‌رچه‌ند قه‌ناعه‌تی به‌وه‌ هه‌بوو كه‌ كاری حزبایه‌تی به‌ لاڕێدا براوه‌، به‌ڵام له‌باوه‌ڕی ئه‌ودا هه‌لی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی گه‌ل به‌ شێوازێكی هاوچه‌رخانه‌ی گونجاو بێت، به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی ماوه‌ و له‌ده‌ست ده‌رنه‌چووه‌. له‌ پاش گفتوگۆیه‌كی یه‌ك سه‌عات نیوی كه‌ كۆمه‌ڵێك پرسیاری لێكردم، هانیدام كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی به‌ تایبه‌تی به‌توانا و خاوه‌ن‌ هه‌ڵوێست و سه‌ربه‌خۆ و پر باوه‌ری زیاتر بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان سه‌رمه‌شقی هه‌ر جموجوڵێكی نوێ بن، به‌تایبه‌تی له‌ هاتنه‌ ئارای هه‌لێكی له‌بار له‌ كاتی وه‌رچه‌رخاندا. بۆیه‌ بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ بیری به‌رده‌وامبون له‌ خه‌بات له‌ هزر و مێشكی ئه‌ودا به‌رده‌وامه‌  و به‌به‌رده‌وامی جه‌ختی له‌ ئیراده‌ی پته‌و ده‌كرده‌وه‌، كه‌ ده‌توانێت له‌ قورسترین باردا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت.
 دوای ئه‌و دیداره‌ به‌چه‌ند رۆژێك كاك قادر نوسینێكی بڵاو كرده‌وه‌ و منیش  دواتر نوسینێكم بلاو كرده‌وه‌ و پشتگیری راسته‌وخۆی راوبۆچونه‌كانی كاك قادرم كرد و ئاماژه‌م به‌ چه‌ند بۆچونێكی دابوو كه‌ كاك قادر باوه‌ڕی پێ هه‌بو و، له‌دانیشتنه‌كه‌ماندا باسی كرد، به‌ڵام له‌ نوسینه‌كه‌ی نزیكی نه‌كه‌وتبووه‌وه‌.‌ پرسیاری هۆكاری ئه‌وه‌م لێكرد، وتی ره‌نگه‌ كاتی نه‌بێت و تۆ ده‌توانیت له‌ نوسینێكی خۆتدا ئیزافه‌ی بكه‌یت،  منیش وام كرد.
یادی به‌خێر بێت و ره‌وانی شاد بێت سه‌ركرده‌یه‌كی  راسته‌قینه‌ی پاكی ده‌گمه‌نی كوردستان بوو، به‌داخه‌وه‌ ئاوات و ئامانجه‌كانی نه‌هاته‌دی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×