كه‌ستان له‌ 16 ی ئۆكتۆبه‌ر بێبه‌ری نین

عیماد عه‌لی
  2020-10-16   
له‌م رۆژانه‌ی یادكردنه‌وه‌ی تاریكه‌ رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ده‌ستی خه‌ڵكی ناخاڵه‌و كاڵفامی تازه‌پێگه‌یشتوی ناسیاسیی كوردستان، زۆر كه‌س بۆ خۆ پاككردنه‌وه‌و پیشاندانی دڵسۆزی‌و پاكو بێگه‌ردی‌و دانایی خۆی وا قسه‌ده‌كات كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆباڵی 16ی ئۆكتۆبه‌رو لێكه‌وت‌و زیانه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و نیه‌و راوبۆچونی له‌سه‌ر ریفراندۆم‌و هه‌ڵوێستی به‌شێوه‌یه‌ك بووه‌ كه‌ ده‌بێت نه‌ك سوپاسی بكرێت به‌ڵكو ده‌بێت كرنوش بۆ راستودروستی لێدوان‌و ره‌فتاره‌كانی ببرێت، له‌به‌ر شاره‌زاو داناو  پێشبینیكه‌ری راستودروستی روداوه‌كان بووه‌. 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خه‌ڵكانی بێ هه‌ڵوێستیش خۆی به‌خوێنه‌ری رووداوه‌كان داده‌نێت‌و باسی له‌دیدی جیاوازو خوێندنه‌وه‌ی جیاواز له‌و باره‌وه‌ ده‌كات كه‌ بناغه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌ هه‌ر رودانی ئه‌و رۆژه‌ شومه‌یه‌ و هیچ قسه‌و ناونیشانی تر هه‌ڵناگرێت. 

ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌ له‌م قسانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ چه‌واشه‌كاره‌ له‌م كاته‌دا كه‌ تائێستا له‌م باره‌وه‌ نوتقیان به‌ستبوو، له‌م راوبۆچون و هه‌ڵوێسته‌ دواكه‌وتووه‌ی پاش ره‌تبونی سێ ساڵی ره‌به‌ق به‌سه‌ر روداوه‌كه‌، جگه‌ له‌مه‌به‌ستێكی به‌رژه‌وه‌نخوازی هه‌لپرستانه‌ی كه‌سی و له‌پێناو بئامانجێكی سیاسی هیچ هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی لێ به‌دیناكه‌یت.

ئۆباڵی ئه‌وه‌ی رویدا له‌ئه‌ستۆی هه‌ر هه‌موو سه‌كردایه‌تیی سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستانه‌ به‌ گه‌وره‌ و بچوكه‌وه‌، بێ له‌ریزبه‌ده‌ر، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت خۆی له‌وه‌ به‌ده‌ربخات به‌ قسه‌یه‌ك و هه‌ڵوێستێكی مڵشۆڕانه‌ و به‌ به‌هانه‌ و هۆكارێكی له‌جێی خۆی نه‌بوو، جگه‌ له‌ هه‌لپه‌رستی و دۆگمایی و خۆدزینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیارێتی و هه‌وڵی مه‌له‌كردن له‌ ئاوی لێڵی روباری ته‌ڵخكراوی رووداوی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی 16ی ئۆكۆبه‌ر هیچی تر نیه‌. 

مه‌عقوله‌ خه‌ڵك هه‌یه‌ بۆ چه‌ندین ساڵه‌ ته‌نانه‌ت له‌مه‌ر هیچ روداوێك  نه‌ك قسه‌ی نه‌بووه‌ به‌ڵكو زمانی به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و گومان له‌ كاری سیاسی و ره‌فتاری سه‌ركردایه‌تیبونی ده‌كریت و ئێستا ده‌یه‌وێت خۆی بێبه‌ری بكات. روبارێكی پاك و بێگه‌ر و سازگاری شۆرشی كوردستان به‌قوربانی كوڕه‌ هه‌ژار رێڕه‌وه‌كه‌ی دروستكرا، كه‌چی تۆیه‌كی بێ نوزه‌ له‌ هیچ شتیك و ته‌نها به‌رخۆری خه‌ڵكی تر ئێستا ده‌ته‌وێت روداوێكی گه‌وره‌ی وا ئیستغلال بكه‌یت و خۆت لێبه‌ده‌ر بكه‌یت و نیازت رازیكردنی خه‌ڵك و خاوه‌ن فه‌رمان بێت بۆ ئامانجێكی كورت مه‌ودا. خه‌ڵك هه‌موو سه‌ركردایه‌تی و سه‌رانی ئه‌م حوكمرانیه‌ی خوێندۆته‌وه‌ و كه‌ستان پێ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێنرێت و ناختان له‌ لایه‌ن هه‌موانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ . 

پاكانه‌ كردن به‌ لێدوان و نوسینێكی لار و بێ ناوه‌ڕۆك و ره‌فتارێكی هه‌لپه‌رستانه‌ دادتتان نادات. بۆیه‌ قۆناغه‌كه‌ و ده‌ركه‌وتن و روون بونه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تتان وای لێكردون هیچ پێگه‌یه‌كتان نه‌بێت و له‌ پاشه‌كشه‌دا بن و وا ده‌ركه‌وتوون بۆ هه‌موان كه‌ زه‌حمه‌ته‌  بتوانن به‌رده‌وام بن له‌ خه‌ڵك چه‌واشه‌ كردن. باشترین ره‌فتار بۆ ئێوه‌ داننانه‌ به‌ شكست و بێده‌نگیتانه‌ و نانێكه‌و خواداویه‌تی بۆ خۆتان ملكز بكه‌ن و بیخۆن و له‌وه‌ زیاتر خۆتان بێ به‌ها مه‌كه‌ن.      ‌

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×