ریفراندۆم بۆ ئامانجێكی پیرۆز و به‌ده‌ستێكی گومان‌لێكراو
عیماد عه‌لی
2020-09-23   831
وا یادی ریفراندۆمه، سه‌ره‌ڕای لێكه‌وته نێگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤه‌كانی، تاقه بریارێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی چاره‌نوسساز له میژووی نوێماندا درابیت، جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت به ده‌ستێكی نائه‌مینه‌وه كراوه و به ماوه‌یه‌كی كورت به كرده‌وه په‌شیمانی خۆیان ده‌ربری و شانازی به‌و وڵاته‌وه ده‌كه‌ن كه لافی نه‌فره‌ت لێكردنیان لێده‌دا.
ئه‌م حزبانه ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر هه‌ڵه رۆیشتون و سازشیان بۆ دوژمنان كردووه وخوێنی شه‌هیدان و دڵسۆزانی گه‌ل و نیشتمانیان به‌فیڕۆ داوه و شۆرشه‌كانیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك نه‌گریس و پۆخڵ كردووه و مێژوویان پڕه له په‌ڵه‌ی ره‌ش، وایلێهاتووه زه‌ڕه‌یه‌ك متمانه‌یان پێ نه‌كرێت و ته‌نانه‌ت گومان له كاره باشه‌كانیشیان، ئه‌گه‌ر هه‌یانبێت، بكرێت .
وا یادی رێفرادنۆمه، كه بو به وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی عه‌سكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئابوری له‌م هه‌رێمه‌دا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆك و كرۆكی ئامانجه‌كه‌ی، به‌زیان بۆ قۆناغی هه‌نوكه‌یی گه‌لی كوردستان كه‌وته‌وه. بۆ خوێندنه‌وه‌ی دورمه‌ودای لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی پرۆسه‌كه، زۆر بۆچون هه‌ڵده‌گرێت كه ده‌بێت به دوور له حزبایه‌تی و بڕیاری پێشوه‌خت و به جیا له بۆچون و هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ سه‌ركرده و حزبه‌كان و میژوو و سومعه‌ت و كردار و ره‌فتار و پاكی و گه‌نده‌ڵیان، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئه‌م پرۆسه مه‌زنه و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریه ستراتیجیه‌كانی له‌سه‌ر ره‌وتی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی دوورمه‌ودای خه‌ڵك بخوێنینه‌وه.
وه‌كو دیكیۆمێنتێكی گرنگ و مێژوویی سه‌باره‌ت به دیاریكردنی رای خه‌ڵك ده‌ربڕینی بۆچونی زۆرینه‌ی ره‌های به‌شداربوانی پرۆسه‌كه و به‌تایبه‌تی به‌و ناوچانه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ته‌عریبی ده‌یان ساڵه و داگیراكاری، تا ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان ماون، ئه‌م پرۆسه‌یه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌كو به‌لگه، ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌ی زانستیانه له‌سه‌ر بكرێت و گرنگی تایبه‌تی خۆی پێبدرێت، له‌كۆتایی هاوكی}ه‌كان به‌وه ده‌رده‌چین كه هه‌میشه به دره‌وشاوه‌یی خۆی ده‌مێنێته‌وه و له‌بیر ناچێت و ناسڕێته‌وه و، رۆڵی خۆی له هه‌ر كاتیكدا پێویست بێت بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی هه‌ست و نه‌ست و ئاوات و ئامانجه‌كان و باوه‌ڕ و ناخی خه‌ڵك بۆ دوور و نزیك به‌یان ده‌كات. ده‌توانرێت به پیشاندانی ئه‌و رێژه گه‌وره‌یه‌ی نه‌بونیی هه‌ستی ئینتما بۆ عیراق لای كوردستانیانی هه‌رێم بۆ هه‌موو جیهان و له هه‌موو كاتێكدا روونبكرێته‌وه و پشتراستی سه‌رجه‌م داوا و دیدی گه‌ل به گشتی و ره‌هایی بۆ دۆست و دوژمن بسه‌لمێنرێت. ئه‌وه‌ی گرنگه لیڕه‌دا به‌م به‌ڵگه گرنگه مێژووییه دیۆكیۆمێنته فره‌ره‌هه‌نده سه‌رجه‌م ئایدیۆلۆجیاو رای ناواقعی و ته‌كتیكی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی چه‌پ و راستی حزبه‌كانی شۆرشی سه‌د ساڵه‌ی كوردستان، كه له‌سه‌ر خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ وه‌زعی نێوخۆیی ناوه‌ندی وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه و جیهان، مامه‌ڵه‌ی رووتی كه‌سی و حزبی دارێژراو بۆ قۆناغێكی دیاریكراو، به ده‌ستی زۆر له حزب و كه‌سی ته‌سكبین و نادڵسۆزی گه‌لی كوردستان ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ دیدیگای میله‌ت كردووه.
ریفراندۆم وه‌كو خودی خۆی و ناوه‌خن و ئامانجه پیرۆزه‌كه‌ی به دوور له ململانێی حزبی و ته‌سكبینی و دیدی ناخاڵه‌كانی زه‌مانه، تا كورد مابێتت به پیرۆزی و دره‌شاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، وه‌كو پشتگیریه‌كی به‌رده‌وامی زیندوو بۆ به‌دیهێنانی گه‌وره ئامانجی كورد هه‌ر له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوه ناكه‌وێت و جێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌گرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی خاڵی لاوازی ئه‌م پرۆسه هه‌مه‌لایه‌ن و ئامانجداره دورمه‌ودایه‌ی گه‌لی كوردستان ئه‌وه‌یه به‌ده‌ستی كه‌سێك و لایه‌نێك بانگه‌شه‌ی بۆ كرا‌و جێبه‌جێی كرا و كرایه موڵكی تایبه‌تی كه‌سی و حزبی، كه متمانه‌پێكراوی خه‌ڵك نیه و مێژووه‌كه‌ی پڕه له خه‌وش و جێگیر نیه له‌سه‌ر ئامانجێكی گه‌وره‌ی ئاوا و له ره‌وتی سیاسی خۆیدا چه‌ندین جار سازشی له‌سه‌ر ته‌نانه‌ت چاره‌نوسی گه‌لی كوردستان كردووه . به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ریش بۆ ئه‌م بۆچونه، وه‌رگۆڕانی رای كه‌سه‌كان و خودی حزبه‌كه بۆ پرۆسه‌كه له دوای كه‌متر له سالێك و روو كردنه داگیركه‌ران و هانابردن بۆیان و شانازی كردن به عیراقیبونی كورد به پێچه‌وانه‌ی بیروبۆچونی خه‌ڵك. به ئاشكرا ئه‌و پارادۆكسه ده‌رده‌خه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ته‌سكی حزبی له قوناغێكی دیاریكراودا ده‌بنه هاوڵاتیه‌كی عه‌یار بیست و چواری ئه‌و وڵاته داگیركه‌رانه. هه‌ر هه‌موویان بێ له‌ریزبه‌ده‌ری هیچ لایه‌نێك، ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت له ململانێێی نێوخۆیی كوردستان، راكێشانی ده‌ستی دوژمنان دووباره و سێ باره ده‌كه‌نه‌وه و دروشمی گه‌وره‌ی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی بچوكی كه‌سی و حزبیه‌وه و پێ له‌سه‌ر هه‌زار پرۆسه‌ی ئاوا و ئاواتی ئه‌و رێژه گه‌وره‌یه‌ی خه‌ڵك ده‌نێن.