ئه‌و پاكانه‌ی وه‌كو نوقڵی جه‌ژن دابه‌ش ئه‌كرا
عیماد عه‌لی
2020-09-16   920
پێویسته بوترێت، درێژه‌دان به‌م مه‌سه‌له‌یه له‌م كاته‌دا،
جگه له خه‌ڵكی ته‌سكبین و حزبی شكستخواردووی حوكمڕان، قازانجی كه‌سی تێدا نیه و
به زیان بۆ پرسه گرنگه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی له‌م ململانێی
ناوه‌خته‌دا له‌دووره‌وه له خۆشی‌دا گه‌شكه‌ی كردووه و گومانیش ده‌كرێت ده‌ستیی
تێدا بێت ئه‌گه‌ر به راسته‌وخۆ یان
ناراسته‌وخۆ بێت، هه‌ر ئه‌ویشه مه‌شغولی كاری موخابهراتیهو له‌م فرتوفێڵانه یاری باش ده‌كات و به
دروستكردنی بابه‌ت خۆی له ده‌رهاویشته‌ی گۆڵمه‌زی جیاواز و پۆرت شكاندنهكانی و
قه‌یرانه‌كان قوتار ده‌كات و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ لایه‌كی ترده‌بات، ئه‌ویش ته‌نها
ده‌سه‌لاته. به‌ڵێ كاته‌كه‌ی ناله‌باره وبه شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ سودێك به‌كه‌س ناگه‌یه‌نێت
و حاڵی خه‌ڵك خراپتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵێكه بۆ سڕكردنی خه‌ڵك
به مه‌سه‌له‌یه‌كی لاوه‌كیه‌وه وكه‌س بیر له ده‌ردانه‌كانی ناكاتههوه وهه‌موویان شێلگیرانه پێداگیری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر
به بێ مه‌به‌ستیش بێت ئاو ده‌كه‌ن به ئاشی گه‌نده‌ڵ و فێڵبازدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت گۆڕان و كۆنه ئاڵای شۆرشهكانیش
په‌ندیان له‌م بابه‌ته وه‌رگرتبا و بای كۆنیان نه‌كردبا به‌بادا و هه‌وڵی گه‌ردن
ئازادی به تۆلیرانسی فراوان وجوان و سه‌رده‌مانه و ئه‌خلاقی به‌رزی دوور له نه‌خۆشی
ده‌روونی و روحی و حزبایه‌تی پۆخڵ به نهێنی و برایانه باسی ئه‌م شته لاوهكیانهیان پێشتر یان دواتر له كاتێكی گونجاو‌دا بۆ دڵپاكی
بكردایه و ئه‌م گرێیه له نیوان ته‌ره‌فه‌كان بخرایه‌ته به‌ر ره‌خنه، ئه‌گه‌ر
بهدڵپاكی بوایه له‌ده‌رئه‌نجامدا به هاوكاری و ته‌باییی نه‌وه‌كانی پاشماوه‌ی
ئه‌م قه‌زیه ده‌رده‌چون و قه‌تماغه‌ی برینه‌كه نهكولایه و هه‌مووان له جیاتی
درێژه‌دان به رق‌و كینه و بوغز و هێشتنه‌وه‌ی برینه‌كه به كراوه‌یی، ده‌كرا دڵپاكیان
له‌یه‌ك بكردبا و هه‌ڤاڵ و هاوكار بوایه‌ن تاوه‌كو ده‌توانرا به یه‌كێتی و یه‌كگرتن
كۆتایی به‌م پرسه ئاڵۆزه بهێنرایهو ئه‌و
شته بۆخڵهیان نه‌ده‌گواسته‌وه بۆ خه‌باتی شار و سه‌رده‌می جیاواز كه له زه‌مین
و زه‌مان و له شۆرشێكی كلاسیكیدا بووه، كه گه‌نجی ئازا و پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌ختكه‌ر و چاونه‌ترس و سه‌ركردایه‌تیه‌كی نه‌زان و
پۆخڵ و رق له‌دڵ و نغرۆ له بیركردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ململانێی كه‌سی ته‌سك و
یاریچی له بازنه‌یه‌كی داخراو به بێ له‌به‌رچاوگرتنی خۆنه‌ویستی و ئازایه‌تی
شێره پێشمه‌رگه‌ی زه‌مانی باوه‌ڕبون به
پرسه‌كه. ده‌كرا ئه‌و دیده‌ی بۆ ئه‌و قۆناغه و لایه‌نی پاكی و جوانی قوربانیدانی ئه‌و كوڕه ئازایه‌نه‌ی به خوێنی خۆیان به‌رده‌وامیان به شۆرش دا، له‌به‌رچاوی نه‌وه‌ی نوێ
ئاوا ته‌ڵخ و به‌ڵكو پۆخڵ و نه‌گریس نه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌قه‌د صولحێكی
عهشایهریشیان له‌ده‌ست نه‌هات.
به‌ڵام ئه‌و
پاكانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م سێ شۆڕشگێڕه‌دا فه‌رز
كراوه، زۆر شت ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ش روون ده‌كاته‌وه؛ ده‌ڵێین:
* ئه‌م پاكانه‌یه شتێكی تازه نیه و زۆرێك له خه‌ڵكی
كوردستان خوێندویه‌تیه‌وه و نه‌ك لای یه‌كێتی
و خه‌لكه ساكاره رق لهدڵهكهوه به‌ڵكو به كڕینی هه‌ندێك له كادرانی مام ناوه‌ندی و
ژماره‌یه‌ك له به‌ناو سه‌ركردایه‌تی
ئاڵای شۆرشه‌وه بانگه‌شه بۆ ئه‌و پاكانه‌یه
كرا و بوو به بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌رزمانی هه‌مووان، ئه‌وه‌ی راستی بێت، ته‌نانه‌ت له
دوای ڕأپهڕینیش لای هه‌ندێك بهناوسهركردهی به‌رژه‌وه‌نخوازی ته‌سكبین، كه سه‌ردانت
ده‌كردن ئه‌و پاكانه‌یه به‌مه‌به‌ست وه‌كو
نوقڵی جه‌ژنانه دابه‌ش ده‌كرا.
* ئه‌وه‌ی تۆزقالێك له لایه‌نی سایكۆلۆجی كه‌سایه‌تی
ئاسایی كورد بزانێت، ده‌زانێت له‌كاتی شتێكی ئاوادا چۆن ره‌فتار ده‌كریت، به‌تایبه‌تی
تۆیه‌ك سهركردهیهكت به ناپاك له‌قه‌ڵه‌م بدریت و لات زیندانی بێت و ناخاڵه بیت
و باوه‌ڕ به هه‌موو شتێك بكه‌یت و دوێنی سه‌ركرده‌ت بوبێت و ئه‌مڕۆ زیندانی بێت
لات، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت، له رووی نه‌فسی و جه‌سته‌ییشه‌وه. ئه‌مه
ئه‌گه‌ر به رینمایی سه‌ركرده‌یه‌كی ركابه‌ری زیندانیه‌كه بێت چۆن ده‌بێت؟ بۆیه ئه‌م
پاكانه‌یه به هه‌ر نوسینێك و هه‌رچیه‌كی ناو ده‌نێیت له ژێر ئه‌و فشاره هه‌مه
چه‌شن و له‌و حاڵه‌ته‌دا كه به‌تایبه‌تی به‌ده‌ستی هاوڕی و هاوزمان و هاوخه‌بات و
هاوبیروباوهڕی خۆت و به‌دوور له پرسه مه‌بده‌ئی و ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه بكرێت
( زیندانێك نه زیندانی ئه‌منی عامه و نه موخابه‌راتی به‌عس بێت كه له‌سه‌ر
پرسێكی سه‌ره‌كی مه‌بده‌ئی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی رووت و تایبه‌ت به قه‌زیه‌ی
كورد و كوردستان و شته مهبدهئیهكان بوبێت و، ململانێێ شه‌خسی و رق و كینه‌ی
نێوان سه‌ركرده‌ی هاوخه‌باتی خۆت تێهكهوێت و بیه‌وێت تۆڵه‌ی صراعی كه‌سی تێكه‌ڵ
به بابه‌ته‌كه بكات و لق و پۆپی لێبكاته‌وه و شتی زیاتری بخاته سه‌ر و دوور له كڕۆكی بابه‌ته‌كه بیه‌وێت پرسه سه‌ره‌كیه‌كه پوچه‌ڵ بكاته‌وه) بێگومان به‌وه‌ی بۆت بكرێت خۆت قوتار ده‌كه‌یت
و ئه‌گه‌ر بۆ رزگاركردنی گیانی خۆتیش نه‌بێت بۆ رزگاركردنی هاوڕێكانت و له‌وه‌ش
گرنگتر بۆ روونكردنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری پرسه‌كه و ده‌رخستنی راستیه‌كان وه‌كو ئه‌م بابه‌ته‌ی ئاڵای
شۆرش و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تێكه‌ڵ به شتی
شه‌خسی كران، هه‌موو كارێك ده‌كه‌یت. بۆیه
ده‌بوایه زۆر زووتر و له كاتی گونجاوی خۆیدا ئه‌و سێ سهركرادیهتیهو به تایبه‌تی كاك به‌ختیار ئه‌م شتانه‌ی روون
بكردایه‌ته‌وه و جه‌وهه‌ری همهسهلهكهی وه‌كو خۆی ده‌ربخستایه، نه‌ك ئه‌مڕۆ
به شێواوی بخرێته بازرهوه و بكه‌وێته
قازانجی گه‌نده‌ڵكارانه‌وه.
* له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و نوسینه له ژێر فشار و به‌مه‌به‌ستی
سیاسی و حزبی وكه‌سی به زۆر پێیان
نوسرابێت و بۆ له‌كه‌داركردنی ئه‌و سه‌ركردانه بێت نه‌ك وه‌كو بابه‌تی بیروباوه‌ڕ
و فكر و بنه‌مای فكری و فه‌لسه‌فی و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه؛ كه له‌و كاته‌دا به‌جدی
وه‌كو نوقڵی جه‌ژنانه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌ش ده‌كرا كه سه‌ركرده قهزاوهتكار و حوكمدهرهكان مه‌به‌ستیان بوو ئه‌و نوسینه بزانن وببینن و له‌و سه‌ركرده زیندانیانه دووریان بخه‌نه‌وه.
* زیاده‌ڕه‌وی له
ململانێی سیاسی به‌عه‌قڵی ئه‌وكاته له نێوان بنكه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌ردوو لا كرا، كه
مه‌رج نیه به‌شێك له‌و كارانه به رێنمایی و فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا
بوبێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه پاكانه كردن له شتێك به فهرمانو رێنمایی
و باوه‌ڕی تۆ نه‌بێت و به‌ڵكو باوه‌ڕت به پێچه‌وانه‌كه‌ی بوبێت و بنكه‌ی رێكخستنهكهت
به نه‌زانی یان هه‌ڵه ئه‌وه‌ی كردبێت، وه‌كو دژایه‌تی نێوان پێشمه‌رگه و
خۆجیاكردنه‌وه و دوبه‌ره‌كی و رقه‌به‌ری
نێوان شۆرشگیرانی هه‌ردوولا كه مه‌به‌ست و ئامانجی رێكخستنێكی مه‌ده‌نیی وه‌كو
ئاڵای شۆرش نه‌بووه، جه‌ختكردن له‌سه‌ر نه‌فی كردنی ئه‌م شتانه و ره‌تكردنه‌وه‌ی
ره‌فتارێك باوه‌رت پێ نه‌بێت و خه‌ڵكی تر به‌ناوی تۆوه ئه‌وه‌ی كردبێت، یان ته‌نها بوختان بوبێت
له لایه‌ن دژهبهرهكانت بڵاوكرابیتهوه و، به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا ره‌فتار و بۆچونی و شتی وا نه‌بوبێت، ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا پێداگیریه
له‌سه‌ر بناغه و راستیی جه‌وهه‌ری رێكخستنهكه و پاكانه كردن نیه.
* له ڕاستیدا شتی تریش هه‌یه، ده‌كرێت لایه‌نی سه‌ركه‌وتوی
خاوه‌ن هێز شتی زیاده‌شی بخاته سه‌ر، بهتایهیتی له وه‌زعێكی سیاسی و ململانێیه‌كی
كه‌سی و حزبی له‌و جۆره‌ی ئه‌و كاته‌دا و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت زیاده‌ڕه‌ویش بكرێت و زۆر شتی تریش به‌ناوی
ئه‌و كه‌سانه‌وه بنوسرێت و بخرێته بازاڕه‌وه و كه‌سیش گومانی لێنه‌كات.
بۆیه ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌م قۆناغه‌دا سود به
خه‌ڵك به گشتی بگه‌یه‌نیت و زه‌مینه‌ی فشاری رای گشتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات فه‌راهه‌م
بكه‌ین وسه‌رقاڵی نه‌كه‌یت و فشاری خه‌ڵك له‌سه‌ر جوكمران و گه‌نده‌ڵكاران سوك نه‌كه‌یته‌وه ، پێویسته خۆت له‌م شێوه ره‌فتار و ململانێیه‌ی ئه‌م كاته‌دا به‌دور
بگریت و كورتی بكه‌یته‌وه، گوناحه كای
كۆن بكه‌یت به‌بادا و گه‌نده‌ڵكاران سودی لێببینن و خه‌لكه‌كه زیاتر بناڵێنن.