كێ له‌و ده‌سته پیلانگیڕه‌ی له هه‌رێم به‌كاره قازانج ده‌كات؟
عیماد عه‌لی
2020-08-22   914
بێگومان ماوه‌یه‌كه به خشكه‌یی و به نهێنی و ئاشكرا
ده‌ستی ناوه‌ند و به تایبه‌تی موسته‌فا كازمی و هاوبه‌شه‌كانی خه‌ریكی داڕشتنی پیلانێكی
سیاسی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ترسناكن له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ی زۆر كاریگه‌ری
خۆی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی كار و نیازه‌كانیان زۆر ده‌كاته‌وه:
* ئابووری كوردستان داڕماوه و خه‌ڵكی وه‌كو ئه‌وكه‌سه‌ی
لێهاتوه له تاو خنكانی خۆیدا چاوی له چڵه پوشه‌كه‌یه.
* زۆر كه‌س و لایه‌ن و خه‌ڵكی بێ مۆڕأڵ و بنه‌ما و پره‌نسیپ
له پێناو گورزه‌یه‌ك پاره وده‌سه‌ڵاتێكی بچوك به گوژمه‌وه یارمه‌تیده‌ر و
هاوكاری ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش له‌ئارادایه كه به هاوپه‌یمانیتی خه‌ڵكی
بێ مۆڕاڵ و مه‌بده‌ءخودپه‌رست لیستی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تی له كوردستانیش دابه‌زێنێت.
* ناكۆكی و نا یه‌كگرتوویی و ململانێی خۆفه‌وتێنی ده‌سه‌ڵاتی
گه‌نده‌ڵ و حزب و بنه‌ماڵه‌كانیان زه‌مینه‌ی هانابردنی خه‌ڵك بۆ ده‌ستی ده‌ره‌كی
بێ له‌به‌رچاو گرتنی دوارۆژێكی نزیكی ره‌شتر و مه‌رامی ئه‌و كه‌سانه، زیاتر ده‌كات
* خه‌ڵكی چاوچنۆك و سه‌رمایه‌دار و سیاسی مایه‌پوچ و بێ
مۆراڵ و پاره‌په‌رست و بێ مێژوو له ئێستاوه هه‌ڵپه‌یانه بۆ رازیكردنی كازمی و ده‌ستراكێشانی
و یارمه‌تیدانی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا.
* ئه‌وه‌ی ترسناكه ده‌ستی ده‌ره‌كی و رێنوێنی هه‌ندێك
وڵاتی زلهێز و هاندانی سیاسی كازمیه كه ئه‌گه‌ری زۆری سه‌ركه‌وتنی ده‌خاته روو،
ئه‌گه‌ر میله‌تی كورد هۆشیار نه‌بێت.
* هه‌ندێك له‌و ولاتانه‌ی له نسكۆكه‌ی پێشوو به‌شدار
بوون، ئه‌مڕۆش له قازانجیانه ده‌وڵه‌تی عیراق به ناوه‌ندێتی به‌هێز دروست بكه‌نه‌وه
.
ئه‌وه‌ی روونه
ئه‌مجاره ئاشبه‌تاڵه‌كه سه‌ربازی نابێت، به‌ڵكو هه‌وڵی دوورمه‌ودا هه‌یه بۆ به
هێمنی و له‌سه‌رخۆ نه‌مانی ئه‌زمونه‌كه به رێگه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه و كاریگه‌ریی
له‌سه‌ر فكر و بۆچونی تاكی كورد ده‌بێت .
بۆیه ئه‌ركی دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی كورد و كوردستانی ئه‌مڕۆ
ره‌فتاری عاقلانه و كاری سیاسی و رێنمایی و ده‌رخستنی راستیه‌كانه بۆ خه‌ڵكی
ئاسایی و خێرله‌خۆنه‌دیو و سه‌رگه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كانی
ئه‌وه‌ی له ئارادایه، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م پیلانه
ترسناكه یان بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان روون بێته‌وه
و گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری
ده‌سه‌لاتی هه‌رێم وایان لێ نه‌كات به بێ مه‌به‌ست فاكته‌ری یارمه‌تیدانی سه‌ركه‌وتنی
دوژمنان بن یان هاوكاری هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی دوژمنی راسته‌قینه‌ی هه‌تاهه‌تایی
كوردستان بكه‌ن و ده‌سه‌لاته گه‌نده‌له‌كه‌ش كه ئاینده‌ی په‌نجا نه‌وه‌ی خۆیان
ده‌سته‌به‌ر كردووه بێ‌باك بێت له ئاشبه‌تاڵێكی هێمنی ئه‌زمونێك كه ده‌ریایه‌ك
خوێنی هه‌ژار و سه‌رگه‌ردانی كوردی بۆ رژاوه و وا ئێستا كۆمه‌ڵێك مافیا به‌ناحه‌ق
ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.