تاكه چاره‌سه‌رێك ماوه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بیگرێته‌به‌ر
عیماد عه‌لی
2020-06-17   923
زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه و شكستهێنانی یه‌كجاره‌كی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كرا و به وردی ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موان سه‌لمێنرا كه ه‌یچ ده‌ره‌تانێك
و ده‌رگایه‌كی نیمچه واڵاش بێت له‌به‌رده‌م ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌ماوه، پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه كه چاره‌سه‌ر چیه؟
هه‌ندێك ده‌رچه ته‌نگه‌به‌ره‌كه به ئازادی هه‌ڵبژاردنی
پێشوه‌خته‌ی هه‌رێمی كوردستان و به ده‌سته‌به‌ری پێشوه‌خته‌ی بێگه‌ردی و نه‌زیهی
و دوور له ساخته‌كاریی و به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بینن. هه‌ندێكی
دیكه به خۆته‌سلیم كردن به به‌غدا و دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی كورد خۆی له به‌ڕێوه‌بردنی
كاروباری سیاسی و ئیداری هه‌رێم ده‌زانن، كه ئه‌مه‌ش جگه له شكستی كۆتایی و ئاشبه‌تاڵی
ئه‌زمونه‌كه نه‌بێت هیچی تر ناگه‌یه‌نێت. هه‌ندێكی تر تا ئیستا ئومێدێكیان به‌م
ده‌سه‌ڵاته ماوه و ئه‌م ململانێی حزبیه ناره‌وایه و ئه‌م ركابه‌ریه‌ی نه‌زانانی
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ده‌سترۆیشتووان به هۆكاری سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی نه‌هامه‌تیه‌كان
ده زانن و ده‌كرێت به هه‌ر چۆنێك بێت به وه‌لانانی ئه‌و خه‌لكه‌ی به‌ربه‌ستن له
رێگه‌چاره و به پركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به كه‌سانی خاوه‌ن حیكمه‌ت و دانای
نێوخۆیی كوردستان ده‌توانن فشار بكه‌ن و تا راده‌یه‌ك بریار بكه‌وێته ده‌ست خه‌ڵكی
دوور له‌به‌رژه‌وه‌نیخوازی و پاك و زاهید و له‌خۆبردوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ه‌یچ نه‌بێت
ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنن. هه‌ندێكی دیكه‌ش جگه له مانه‌وه‌ی هه‌رێم وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی
به‌تاڵ و به ژێربه‌ژێر خۆراده‌ستكردن به وڵاتانی ده‌ره‌وبه‌ر به شێویه‌كی یه‌كجاری
و به بێ رێكاری یاسایی بۆ ئه‌وه‌ی به ناراسته‌وخۆش بێت ئه‌وان هه‌رێم ببه‌ن به‌رێوه،
وه‌كو چۆن به نهێنی ئه‌وان كۆتا فه‌رمانره‌وان و كۆتایی بریاردان لای ئه‌وانه و
به كاریگه‌ریی ئه‌وان له‌سه‌ر به‌غدا خۆیان به ناراسته‌وخۆش بێت هه‌رێم به‌رێوه‌به‌رن،
كه ئه‌مه‌ش زۆر قورسه به بونی ئه‌مریكا له عیراق به‌ڕێوه‌بچێت، واته لایه‌نێكی
ئه‌م رایه ئه‌وه‌یه هه‌رێم به فیعلی
دابه‌شی ئێران و توركیا بكرێت و سه‌رحه‌م
داهات و خه‌رجیه‌كانی به‌ده‌ست ئه‌وان بێت
و دواتر له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئه‌وه ده‌سه‌پێت و عیراق و هه‌رێمیش ده‌بن به چه‌ند
پارچه‌یه‌كه‌وه، هه‌ندێك ئه‌م راوبۆچونه به‌خه‌یاڵ و ناواقیعی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر میژوو و وه‌زع و واقیعی هه‌رێم به‌باشی بخوێننه‌وه و له‌گه‌ڵ
هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه لێكبدرێته‌وه‌ده‌كرێت به ئه‌گه‌رێكی زیندوو بیبینن.
هه‌ندێك باوه‌ڕی وایه كه شۆرشێكی سه‌رتاپایی هه‌رێمی
كوردستان بێته‌كایه‌وه و ئه‌م حاڵه‌ته راماڵێت و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك
بێت كه له‌وانه‌یه قه‌واره‌ی هه‌رێم نه‌ممێنێت و خه‌ڵكی دیكه ده‌ست به‌سه‌ر
چاره‌نوسی یه‌كجاریماندا بگرن و ئه‌م ئه‌زمونه ببێته خه‌ونێكی رابردوو، به‌وه‌ش
له ده‌ره‌نجامدا عیراقێكی یه‌كگرتووی ناوه‌ندیی دوور له هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی كارتۆنی هه‌رێم دروست ده‌بێت و دكتاتۆرێك
دووباره دێته كایه‌وه و هه‌رێم هۆكاری زه‌مینه خۆش كردن ده‌بێت بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه و له‌دواجاردا وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش
یارمه‌تیده‌ری ئه‌و كاره ده‌بن.
به‌ڵام ئه‌گه‌رله لای ئه‌م حزب و ده‌سه‌ڵاته‌ی
كوردستان یه‌ك زه‌ڕه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی
و وه‌فاداری بۆ خوێنی شه‌هیدان و دڵسۆزی بۆ كورد و كوردستاان مابێته‌وه، یه‌ك
رێگه‌ی له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بیگرێته‌به‌ر و هیچی تر، ئه‌ویش:
له‌دوای ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تی یه‌كجاری بكات و دان به‌وه‌دا
بنێت كه چاره‌سه‌ری ریشه‌یی لای ئه‌و نه‌ماوه
و ئه‌م حزبانه جێگه‌ی ئه‌و ماتمانه نین بۆ ئه‌وه‌ی باره‌كه راست بكه‌نه‌وه و
ده‌بێت سه‌رجه‌میان كه‌نارگیر بن له ده‌سه‌ڵاتدا، له‌دواجاردا ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ
مانه‌وه‌ی خۆیشیان بێت بۆ ئه‌وه‌ی رؤژێك نه‌یه‌ت
سه‌ران و ده‌سترۆیشوانیان له‌سه‌ر جاده له‌سێداره بدرێن، ده‌بێت فریای خۆیان بكه‌ون
و ته‌نها یه‌ك بڕیاری له‌به‌رده‌مدا ماوه بیدات، ئه‌ویش؛ له‌كوردستان كۆمه‌ڵیك خه‌ڵكی
زانا و رابردوو پاك و به‌توانا و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و كوردپه‌رست و دونیا دیده ماون
و دوورن له ده‌سه‌ڵاته‌وه، كه ده‌كرێت وه‌زعه‌كه راگرن و نه‌هێلن ریسه‌كه به
ته‌واوه‌تی ببێته‌وه به خوری و هه‌موو قوربانیه‌كان به‌فیرۆ بدرێن. ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی
بڕیاردان و جێبه‌جێ كردن به‌وان ببه‌خشرێت وده‌سه‌ڵات و بڕیاری یه‌كلاكه‌روه‌ی
كۆتایی لای ئه‌وان بێت و كاری هه‌نوكه‌یی
و دوور مه‌ودا به‌وان بسپێردریت و وه‌ك لیژنه‌یه‌كی وه‌زعی نائاسایی كارا ئه‌وان سه‌رجه‌م
وه‌زعه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنن و رێكیبخه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش قوربانیدانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی
ده‌وێت. ئایا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیشی بێت هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێتیه
ده‌كات و خۆی له‌ژێر ئه‌م باره قورسه ده‌رده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ره‌ش و سپیه
تیكه‌ڵاوبووه‌ی ئه‌مڕۆ لێك جیا بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی
زۆر دیاره كه زۆرینه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌م وه‌زعه و هاتنه ئارای ئه‌م قه‌یرانه
ئابووری و سیاسیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حزبه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشووی ئه‌م
كابینه‌یه‌ی كوردستان و ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رپرسیارێتیه‌ك بكه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌م
حكومه‌ته ئه‌وا وه‌كو حزب و سه‌ركردایه‌تی حزبی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان
و ده‌بێت ئه‌وباره هه‌ڵگرن ئه‌گینا شكستهێنانی حكومه‌ت و مایه‌پوچبوونی له ده‌رئه‌نجامی
ره‌فتار و هه‌نگاو و بڕیاری كابینه‌كانی پێشتره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه وهۆكاری
سه‌ره‌كی ئه‌م نه‌هامه‌تیانه سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و مامه‌ڵه‌ی منداڵانه‌ی حكومه‌ته‌كانی
پێشووه‌ی كوردستان وئه‌و بۆند و رێككه‌وتنه نه‌وتیه هه‌ڕه‌میه‌كانه‌ی زه‌مانی
ئاشتی هه‌ورامی و نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م صاڵحه، به‌ڵێ دیدگای چه‌وت و
نابینایی حكومه‌ته‌كانی ئه‌و كاتانه‌یه. بۆ داهاتوش ئه‌گه‌ر بریاری راست كردنه‌وه
نه‌دات، حكومه‌تی تازه‌ی ئێستاش له‌وان باشتر نابێت. بۆیه ده‌كرێت سه‌رۆكی حكومه‌تی
ئه‌مرۆ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له ژێر ئه‌و باره قورس و به‌رپرسیارێتیه چاره‌نوسسازه ده‌ربكات
و شكیست و هه‌ڵه‌كانی حكومه‌ته‌كانی پێشووش نه‌خاته سه‌ر خۆی، وه‌ك باسمان كرد ده‌كرێت
لیژنه‌یه‌كی شاره‌زایانی بێ لایه‌نی كوردستان له خه‌ڵكی به‌ئه‌زمونی خاوه‌ن
پێشینه‌ی پاك و زانا و دانا پێكبێنیت و هه‌موو شتیك به ئاشكرا باس بكرێت، چونكو دۆزینه‌وه‌ی
رێگه چاره له‌دوای خستنه‌رووی راستیه‌كان ده‌بێت. به‌وه‌ش متمانه له نێوان خه‌ڵك
و ده‌سه‌ڵات دروست ده‌بێت و خه‌ڵك وه‌كو پیشه‌ی هه‌مه‌یشه‌ییان ئه‌رك و په‌ربرسیارێتی
گه‌وره و قوربانیدان ده‌گرنه ئه‌ستۆی خۆیان.