ده‌زانن بۆ شكستیان هێنا؟

عیماد عه‌لی
  2020-06-06   
هۆكاری سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی شكستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان بۆ ئه‌وه‌  ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی حه‌وت پره‌نسیپ و  بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی غاندی ره‌فتاریان كردووه‌، به‌ كرده‌وه‌ و تێۆری وه‌ك پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنی شۆرش و ده‌سه‌ڵات باوه‌ڕێان یێ نه‌بووه‌ و پێشێلیان كردووه‌:
1-  له‌شاخ و له‌شار، شه‌ڕ و سیاسه‌تیان به‌ بێ مه‌بده‌ئو بنه‌ما و پره‌نسیپ  كردووه‌ و ته‌نها به‌ ئایدۆلۆجیه‌تی پۆچ ره‌فتاریان كردووه‌.
2- خه‌ریكی چێژوه‌رگرتنی هه‌مه‌چه‌شنی بێ ویژادن بوون و باكیان به‌  حاڵی خراپی خه‌ڵكی تر نه‌بووه‌.
3-  ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر زاره‌كی هه‌وڵی مه‌عریفه‌تیان دابێت به‌ڵام ئه‌و مه‌عریفه‌ته‌ش به‌دوور بووه‌ له‌ به‌هاكان كه‌ بناغه‌ی سه‌ره‌كی حه‌قیقه‌تی هه‌موو مه‌عریفه‌تێكه‌.
4- هه‌رچه‌ند به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌رێان به‌ زانست نه‌بووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێشی نزیك بونه‌ته‌وه‌ دوور بووه‌ له‌ دیدو بۆچون و ئامانجی مرۆڤایه‌تی،   نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو زانستیان  له‌ زانكۆكانیش حه‌رام كردووه‌ و خه‌ڵكانێكیان خستۆته‌ سه‌ر به‌رێوه‌بردنی ئه‌م سێكته‌ره‌ فڕیان به‌ زانسته‌وه‌ نیه‌.
5- ئه‌وه‌ی به‌ زه‌قی له‌شاردا پێاده‌یان كردبێت؛ سه‌روه‌ت و سامانێكی زه‌به‌لاحیان به‌ بێ كار و هیلاكی و له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی هه‌ژار كه‌ڵه‌كه‌كردووه‌.
6- هه‌روه‌ها به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌كاتی خه‌باتی شار!!! بازرگاینان به‌ بێ ئه‌خلاقی كردووه‌ و قۆرخ كاریان كردۆته‌ پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان و حزبه‌كانیان.
7- به‌ خۆیان و ئیسلامی سیاسیشه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌ و بانگه‌شه‌ی ئایینی . ئیدعای عیباده‌ت ده‌كه‌ن كه‌چی هیچ قوربانیه‌كی كه‌سی و حزبیان بۆ ئه‌وه‌ نه‌داوه‌.
ئه‌مه‌ش بۆ هه‌مووان روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ره‌فتارانه‌ پێچه‌وانه‌ی فكر و پره‌نسیپه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی غاندیه‌ ، بۆیه‌ شكسته‌ گه‌وره‌كه‌شمان له‌ رێگه‌دایه‌.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×