ئهم ڤایرۆسه پلانی كهمكردنهوهی دانیشتوانی جیهانه؟
ئارام هادی
2020-04-03   852
٭سهرهتا ڤایرۆسهكه لهچین سهریههڵدا بۆچونهكان بهشهڕی بایۆلۆژی ئهمریكایان لهدژی سیستهمه بههێزه ئابوریهكهی چین لهقهڵهم دهدا، كه گهیشته ئیران نزیك بوینهوه له ڕاستی بۆچونهكان، كاتێك ڕهوشی ئیتاڵیا هاتهپێش وهك سزایهكی ئهمریكی بۆ ئهو وڵاته تهماشامان كرد له پای هاوكاریهكانی ئیتاڵیا له گهیشتنی ڕێگهی ئاوریشمی چین به ئهوروپا، بهڵام ئێستا ئەمریکا بە تۆمارکردنی زۆرترین ڕێژهی توشبو لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتاندایە!!، كهواته چیتر لهپشت ئهم ڤایرۆسهوهیه كهجیهان لێی بێ ئاگایه؟، بۆچونهكان ئێستا لهسهر ئهوه گیرساونهتهوه كه بڵاو بونهوهی ئهم ڤایرۆسه به سروشتی نازانن، وهك چۆن باوهڕیشیان بهوهنیه له تاقیگهكان لهبێ ئاگایی زاناكانی بواری بایۆلۆژی دزهی كردبێت، بهڵكو بهوهی دهزانن كه بهپلانێكی ورد گهشهی پێدراوه و بڵاو كراوهتهوه.
٭(چۆمسکی)گەورە فەیلەسوفی ئەمریکی سەبارەت بەم ڤایرۆسە دەڵێ "ئەمە تاعونی نیولیبراڵیزمە و لە ئەنجامی بچوککردنەوەی دەوڵەت و پەرەپێدان بە کەرتی تایبەت وایکرد کۆمپانیاکان گرنگی بەپاراستنی خەڵک نەدەن لەکاتێکدا لەپێش مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو نەخۆشیەکە لەچین سەریهەڵدا و پزیشکە چینیەکان لەوبارەوە زانیاری باشیان کۆکردەوە و لەڕاپۆرتێکدا داویانەتە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەڵام ڕێکخراوەکە و ئەو دەوڵەتانەش کەزانیاریەکانیان پێگەیشت بەهەند وەریان نەگرت"، چۆمسکی قوڵتر لەبابەتەکە دەڕوانێت و دەڵێ "سەرهەڵدانی کارەساتەکان و زوو چارەسەرنەکردنی پەیوەندی بە پلانی ئیدارەکەی ڕۆناڵد ڕیگن بو کە سێ دەیەپێشتر دەیوت دەوڵەت بەڵایە و دەبێت خۆمانی لێ ڕزگاربکەین و زیاتر بوار بۆ کەرتی تایبەت و بازاڕی ئازاد بڕەخسێنین، هاوکات تاچەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش دەیوت پێویستمان بە بازاڕێکی ئازادە کە خەڵکی تێفڕێ بدەین و خۆیان هەوڵی مانەوە بدەن تیایدا، لێرەدا چۆمسکی ڕاستەوخۆ کۆمپانیاکان تۆمەتباردەکات و دەڵێ ئەوانە نرخی مرۆڤیان لانیە گرنگترین بابەت بەلایانەوە قازانجە نەک خزمەت.
٭کۆمپانیاکان لەئێستادا ئاڕاستەی سیاسەتی دەوڵەتەکان دەکەن خاوەنەکانیان کەسانی بازرگانی چاوچنۆکن، ئەو کەسانەش لەپشت زۆربەی جەنگەکان و ڕووداوە سروشتیەکان و سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکانەوەن ئەمەش تەنها لەبەر سودی زیاتری خۆیان لەئاستی بەرژەوەندی مرۆڤایەتیدا چاویان دادەخەن، ڕەنگە بڵاوکردنەوەی ئەم ڤایرۆسە لەئێستادا تاقیکردنەوەبێت بۆ زۆر بابەتی ورد و ئاڵۆزتر کە لەداهاتوو جیهان بەخۆیەوە دەیبینێت، یەکێک لەوانەش کەمکردنەوەی دانیشتوانی سەر زەوی بێت.
٭هەروەها چەند ساڵی ڕابردوو زیاتر لە فلمێکی سینەمایی تایبەت بەم نەخۆشیە بەرهەم هاتوە و نمایشکراوە کە ڕووداوەکانی ناو فلمەکان ئاسایی نین، کە پێکدێن لە فلمەکانی (contagion) و (pandemic) کەباس لە سەرهەڵدانی جۆرە ڤایرۆسێک دەکات لە چین و ئەمریکا هەموو نیشانەکانی ڤایرۆسەکە و شێوازەکانی بڵاوبونەوەی ئەم کۆرۆنایەی هەیە، وەک ئەوە وایە بەناڕاستەوخۆ لەڕێگەی شاشەی سینەماکانەوە جیهان لەسەرهەڵدانی ئەم ڤایرۆسە ئاگاداربکاتەوە تا ڕەوشەکە لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت و لەژێر خواستی پلانەکانی کۆمپانیاکاندا بڕوات بەڕێوە.
٭پلانی کەمکردنەوەی دانیشتوانی سەر زەوی!!.
لەلایەکیترەوە لەچەند ساڵی ڕابردوودا بەشێک لەڕاپۆرتی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی ئاماژەی بەوە داوە کە تەواوی بەرهەم هێنان لەجیهاندا بەشی دانیشتوانی سەر زەوی ناکات، ڕەنگە لە دواین کۆبونەوەی کۆڕبەندی جیهانی لە "داڤۆس"، کەمانگی یەکی ڕابردوو بەسترا کۆمپانیا بەشدارەکان لەسەر پەرەپێدانی ئەم ڤایرۆسە ڕێککەوتبێتن کە مەبەست لێی کەمکردنەوەی دانیشتوانی سەر زەویە، لەئێستاشدا ئەم پەتایە تادێت بەخێراییەکی زۆر تەواوی سەر زەوی گرتۆتەوە و ناکرێت ڤاکسینەکەی بەردەست نەبێت و ئامانجیش لەدواخستنی بڵاو کردنەوەی ڤاکسینەکەی ڕەنگە ئەوەبێت کە ڤایرۆسەکە هێشتا ئامانجەکانی خۆی نەپێکاوە.