*یەکێتیی نیازی کەمکردنەوەی کورسی کۆتاکانی نیە بەڵکو دەیەوێت (مەسیحی و تورکمانەکانی سلێمانی و کفری) هاوشێوەی تورکمان و مەسیحیەکانی هەولێر و دهۆک بەشیان لە (11)کورسی کۆتاکان پێبدرێت، ئەمەش پێویستی بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن نیە، چونکە دەقی یاسایەکە لەماددەی (36) لە خاڵەکانی (1-2-3) دەڵێ "پێنج کورسی بۆ کلدان سریان ئاشوری، پێنج کورسی بۆ تورکمان، یەک کورسی بۆ ئەرمەن تەرخان دەکرێت، پاڵێوراوانی ئەو پێکهاتانە کێبڕکێی لەسەر دەکەن"، ئەمەش ئەو ڕاستیە دەردەخات کە "مەسیحیەکانی سلێمانی و تورکمانەکانی کفری هەمان مافی مەسیحی و تورکمانەکانی هەولێر و دهۆکیان هەیە کە مافەکانیان بەکارنەهێناوە لەبری داوای لێبوردن تا ئێستاش پارتی ڕێگری سەرەکیە لەگەیشتن بە مافەکانیان.
*بابەتێکیتر کە پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت دەستوەردانی پارتیە لە دانانی کاندیدی پێکهاتەکان و بەکارهێنانیان بۆ قازانجی خۆی، ئەمەش هەڵبژاردنی لای هاونیشتمانیانی پێکهاتەکان ناشیرین کردووە و زیاتر لەخۆیان کاندیدەکان بەنوێنەری پارتی دەزانن، دەرئەنجام جار دوای جار دەنگدەرانی پێکهاتەکان لە چونیان بۆسەر سندوقی دەنگدان تۆراندووە بەجۆرێک
1. لە خولی سێ یەمی هەڵبژاردن لە 2009/7/25 بە هەر (11)کورسی کۆتاکان (49931) دەنگە و لە خولی چوارەم لە 2013/9/21 بە هەر (11) کورسی کۆتاکان (24388) دەنگە و لە خولی پێنجەم لە 2018/9/30 بە هەر (11)کورسی کۆتاکان (13693) دەنگی پێکهاتەکان بۆ نوێنەرەکان چووە، لەسێ خولدا متمانەی پێکهاتەکان بە نوێنەرەکانیان نزیک بە لە (73%)! کەمی کردووە، ئەمەش دەرئەنجامی شکستی سیاسەتی پارتی نیشان دەدات کە پێکهاتەکان و نوێنەرەکانیانی لێک دوورخستۆتەوە و متمانەی نێوانیانی نەهێشتووە.
پێداگری یەکێتیی لەوەی کە پێکهاتەکان مافی وەک یەکیان لە (11)کورسی کۆتاکان هەبێت تەواو لەجێی خۆیدایە، مەسیحی و تورکمانەکانی سلێمانی و کفری بۆچی جیاواز لە مەسیحی و تورکمانەکانی هەولێر و دهۆک سەیربکرێن، لەکاتێکدا (11)کورسی کۆتاکان وەکو لەدەقی یاساکەشدا هاتوە بۆ هەموو پێکهاتەکانە بێ جیاوازی.
* بەشەکەیتر لە ناکۆکیەکانی یەکێتیی لەگەڵ پارتی لەسەر ماددەکانیتری یاسای هەڵبژاردن لە بابەتی یەک بازنەیی، کە یەکێتیی جەخت لە فرەبازنەیی بەپێی هەلومەرجی قۆناغەکە دەکات، پێویستی بە هەمواری ماددەی نۆیە، هەروەها دابەشکردنی کورسیەکانی پەرلەمان بەسەر پارێزگاکاندا ڕەچاوی ڕێژەی دەنگدەرانی تیانەکراوە، پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دانانی دەستەیەکی نوێ بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و سیستەمی نوێی بایۆمەتری پێویستی بە ڕێککەوتنە، ئاخر هەمواری یاسای هەڵبژاردن هێندە قورسیش نیە (گەر پارتی مەبەستیەتی هەڵبژاردن هێندەیتر دوانەکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵبژاردنێکی پاکوبێگەرد بەڕێوەببرێت)، دەبێت بە داوای یەکێتیی بۆ هەمواری یاساکە ڕازی بێت، لەکاتێکدا هەمان یاسای ساڵی 1992 لە ساڵەکانی (1994، 1998، 2004، سێ جار لە 2009، 2013) هەموارکراوە بەڵام خێرە لە 2013بۆ ئێستا کە دەکاتە 10ساڵی ڕەبەق یاسەکە هیچ هەموارێکی بەخۆیەوە نەبینیوە؟!!.