دادگا: کونسوڵخانەکانی ئەمریکاو ئەڵمانیا بەتاوانبار نازانێت!

ئارام هادی
  2021-05-14   
باکەمێک ڕاستگۆبین لەگەڵ خۆمان، سەرەتای دروستبونی پەیوەندی نێوان دوو وڵات لە هەواڵگرییەوە دەست پێدەکات، ئەم پەیوەندییە تاچەند بەرە و پێش بچێت بڕیار لەسەر فراوانبونی پەیوەندییەکە دەدات بۆ بواری (سیاسی. بازرگانی. ئابوری. ڕۆشنبیری) و هتد..، جا ئەمە بۆ دوو وڵاتی زلهێزی وەکو ئەمریکا و ئەڵمانیا لەگەڵ حکومەتی هەرێم تا کۆتایی لەسەر پەرەپێدانی هەواڵگری  دەمێنێتەوە، کەواتە ئەو دوو وڵاتە پێویستیان بەوەنیە زانیاری هەواڵگری لەڕێگەی چالاکوان و ڕۆژنامەنوسەوە کۆ کەنەوە، بەڵکو بە لێشاو لەڕێگەی دامەزراوە حکومیەکانەوە یان لە ڕێگەی مانگی دەستکرد و پێشکەوتنی ئەلکترۆنی یەوە زانیارییەکان کۆدەکەنەوە.

دواتر لەناو کەوانەیەکدا گەر ئەمە ڕاست بێت و ئەو دوو وڵاتە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسەکانی بەکارهێنابێت!!، دادگای پێداچونەوەی هەولێر ئەمڕۆ بۆچی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە بەوەی، کە " کونسوڵخانەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا لە هەرێم بە تاوانبار نازانن!!؟"، یان جاری یەکەم پەکەکە و ئێستا ئەڵمانیا و ئەمریکا و دوورنیە لە داهاتوو وڵات و لایەنیتری پێ تۆمەتباربکەن!!. 

بەڕای من ڕاستی بابەتەکە پەیوەندی بە
١. پارتی دەیەوێت لە ڕێگەی کەیسی دەستگیرکراوەکانەوە بادینیەکان بێدەنگ بکات، کە تادێت دەنگی ناڕەزایەتی لە ناویاندا دژی پارتی بڵندتردەبێت.  
٢. تورکیا و پارتی بەم کەیسە تۆڵەی خۆیان لە خۆپیشاندانەکەی شیلادزێ وەردەگرنەوە کە تیایدا سەربازگەی تورکیا لە شیلادزێ لەلایەن هاونیشتمانیانەوە سوتێندران.
٣. دروستکردنی دۆسیەی تیرۆر بۆ پەکەکە، کە ئەمەش بە قازانجی تورکیا و پارتی یە. 
٤. تورکیا لە ڕێگەی پارتی یەوە ناوی (ئەڵمانیا و ئەمریکا) دەزڕێنێت وەکو تۆڵە لە بەرامبەر هاوکاری ئەو دوو وڵاتە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان. 

 لە بەشێکیتری ڕاگەیەندراوەکەدا دادگا و دەسەڵاتی دادوەری لە هەولێر دەڵێ "بەشێک لەوانەی قسەیان لەسەر پەسەندکردنی بڕیارەکە کردووە دەچێتە خانەی دەستوەردان له کار و باری دادگا"!!، کەواتە بەشەکەیترمان ڕاست دەکەین. 

کۆنگرەی ناوحۆیی پارتی و هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دوو پێشهاتی گرنگن لە بەردەم ئەو حزبەدا، فشاری ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا و شەقام هاوشانی فشاری لایەنە سیاسیەکانی هەرێم، دەبێتە هۆکاری ئازاد کردنی دەستگیرکراوانی بادینان، بەمەرجێک هەڵمەتی فشارەکە چڕ و پڕ و بەردەوام بێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×