کورد لەدەرەوەی ڕێککەوتننامەی عیراق ئەمریکادایە

ئارام هادی
  2020-08-28   
تورکیا لەڕێگەی ڕێککەوتنی وزەی پەنجا ساڵە لەگەڵ پارتی هەرێمی کوردستانی وابەستەی خۆیکرد، ئەمەش زیاتر بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و لێکەوتەکانی ڕەنگیدایەوە کە تیایدا هەرێمی لە پەیوەندیەکانی بە جیهانی دەرەوە دابڕی و گۆشەگیری کرد، "پێمان خۆش بێت یان ناخۆش دەبێت لەو ڕاستیە بگەین کە نێچیرڤان بارزانی لە 2013/11/27 تەنها ڕێککەوتنی وزەی لەگەڵ تورکیا ئێمزا نەکردووە بەڵکو ئەوە ڕێککەوتنێکی ستراتیژیی نێوان پارتی و تورکیایە لە بوارەکانی (وزە. ئابوری هەمەجۆر. سیاسی. سەربازی. هەواڵگری. پەیوەندیەکان) ڕێککەوتنەکەش نا هاوسەنگە و بە قازانجی تورکیا کراوە"، هەر ئەمەشە دەست و قاچی هەرێمی گرتووە و ناتوانێت لە ڕێککەوتن لەگەڵ بغدا سەرکەوتوبێت، ئەمریکیەکان زۆرباش ئاگاداری ڕێککەوتنەکەن و بە هەرجۆرێک بێت نیازیان هەیە بە نزیکبونەوەی هەرێم لە بغداد ڕێککەوتنەکەی هەرێم و تورکیا لاوازبکەن، بۆ ئەمەش داوایان لە هەرێم و عیراق کردووە لە شاندی عیراق بۆ ئەمریکا کورد بەشداری بکات. 


*لەماوەی مانەوەی وەفدی عیراق لەئەمریکا چی ڕوویدا؟. 
لەدوای یەکەم کۆبونەوە لە 2020/6/11ی نێوان عیراق و ئەمریکا لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە جارێکیتر شاندی عیراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی بۆ درێژەدان بە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە 2020/8/19گەیشتنه ئەمریکا، بۆ ڕێککەوتن، ئەمریکیەکان چەند ساڵێکە مەیلی سەرکردایەتی جیهانی شیعی یان لە مێشکی بەشێک لە سەرکردە باڵاکانی شیعەی عیراقدا چاندووە تا دەورەکە لە ئیران وەربگرن و خۆیان سەرکردایەتی جیهانی شیعی بکەن، هاوکات ئەمریکیەکان کاردەکەن بۆ گەڕانەوەی عیراق بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی و دوورکەوتنەوە لە ئیران و تورکیا، دوای گەڕانەوەی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە ئەمریکا و لە کۆبونەوە سێ قۆڵیەکەی نێوان (عیراق. مصر. ئوردوون) کازمی ڕایگەیاند کە کار بۆ گەڕانەوەی عیراق بۆ کۆمکاری عەرەبی دەکەین، هەروەها لە ساتی گەیشتنی وەفدی عیراق بۆ ئەمریکا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕووی لە شاندی میوانکرد و داوایکرد هەرچی زووە پێویستە بغداد پارە بۆ هەرێم ڕەوانە بکات و بگەنه ڕێککەوتن، بەدوایدا مستەفا کازمی داوای لە وەفدی هەرێم کرد بۆ پێککەوتن بگەڕێنەوە بغداد، ئێستاش بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدی هەرێم بچێتەوە بغداد بۆ گفتوگۆ لە سەر بودجەی ساڵی ئایندە 2021. 

لەلایەکیترەوە سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی لەگەڵ کازمی وتی گەر عیراق داوامان لێ بکات چیتر ڕێگە بە تورکیا نادەین هێرش بکاتە سەر عیراق!! کەواتە هەرێمی کوردستان و عیراق تا ئێستا داوایان لە ئەمریکا نەکردووە هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەست پێبکات!!. 

*گرفتەکانی بەردەم ڕێککەوتنە ستراتیژیەکەی عیراق. ئەمریکا.  
بەپێی زانیاریەک کە دزەی کردووەتە ناو سۆشیال میدیا هەفتەی پێشوو مسعود بارزانی بە سەردانێکی نهێنی لە تورکیابووە، تورکیا بە هەر نرخێک بێت ڕێگە دەگرێت لە گەیشتنی هەرێم و بغداد بە ڕێککەوتن، هاوکات ڕێککەوتنی پارتی و تورکیا وای لە بارزانیەکان کردووە چارەنوسی خۆیان هاوبەش بکەن لە و قەدەرەی تورکیای تێکەوتوە، ئیرانیش بە ئاسانی دەست بەرداری عیراق نابێت و بە ماڵی دووەمی خۆی دەزانێت، لە ڕێگەی سەرکردە و حزب و میلیشیا چەکدارەکانی نزیک خۆی هەوڵی ڕاگرتنی هەنگاوەکانی کازمی دەدات گەر بزانێت ئەو ڕێککەوتنە لە ئیسقانی ئیران و شیعەکانی ناوچەکه دەدات، هەر لەم ماوەدا ئیرانیش ڕایگەیاند کە سەرقاڵی داڕشتنی ڕێککەوتننامەیەکی ستراتیژین لەگەڵ عیراق، گۆڕانکاریەکانی ئایندە لە عیراقدا لە پەراوێزی ڕێککەوتنی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا یان ئیران ڕەنگە بچێتە ئاستێک توندوتیژی زۆر بەدوای خۆیدا بهێنێت و کازمیش بکرێتە قوربانی ئەو ڕەوشە. 

*دواین دەرفەت. 
ئێستا تورکیا بەهۆی دەستوەردانی لە لیبیا و دۆزینەوەی غازی سروشتی لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، کێشەی قوڵی لەگەڵ هەریەکە لە فەڕەنسا و مصر و سعودیە و ئیمارات و ئوردون هەیە، هەرچی ئەڵمانیەکانیشن کە بە درێژایی مێژوو پشتیوانی تورکیا بوون، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە بە بەرپرسانی تورکیای ڕاگەیاند کە ئەڵمانیا لە کێشەی تورکیا و یۆنان پشتیوانی لە یۆنان دەکات، هاوکات ئیرانیش وەک ڕابردوو گەمارۆدراوە لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپا و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی. 

بۆیە کەس چاوەڕێی پارتی دیموکراتی کوردستان نەکات لە بەرەی تورکیا بێتە دەرەوە چونکە ئەوە ڕوونادات، بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا حزبەکانیتری هەرێمی کوردستان تا چەند دەتوانن لە ڕێککەوتن لەگەڵ بغداد هەرێمی کوردستان لە ژێر هەژموونی تورکیا دووربخەنەوە و بە نزیکبونەوەشیان لە وڵاتانی دژە سیاسەتی تورکی کۆتایی بە لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان بهێنن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×