جیهان له‌دوای‌ په‌تای‌ كۆرۆنا به‌ره‌و كوێ‌؟

نەوزادی موهەندیس
  2020-04-17     696
•په‌تای‌ كۆرۆنا مێژووی‌ جیهانی‌ كرده‌ دوو قۆناغی‌ زۆر لێك جیاواز له‌سه‌ده‌ی‌ بیست و یه‌كدا و بوه‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئیدی‌ هه‌موان سه‌یری‌ جیهان بكه‌ن له‌ پێش كۆرۆنا و له‌دوای‌ كۆرۆناوه‌ وه‌ك خاڵێك و وێسگه‌یه‌كی‌ جیاكه‌ره‌وه‌. زۆرێكیش له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ كۆكن كه‌ نابێت جیهانی‌ پێش كۆرۆنا هه‌روه‌كو خۆی‌ بمێنێته‌وه‌و به‌هه‌مان دیدو تێڕوانین و پلان و پێوانه‌و تێگه‌یشتن بۆ ڕووداوه‌كان و ململانێكان و چاره‌سه‌ریه‌كان و كاره‌سات و هه‌ڕه‌شه‌كان و قه‌یرانه‌كان بڕوانن. چونكه‌ كۆرۆنا هه‌ندێك ڕاستی‌ تاڵی‌ وه‌بیر ته‌واوی‌ مرۆڤایه‌تی‌ هێنایه‌وه‌ له‌ زلهێزه‌كانه‌وه‌ تا هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كان له‌كه‌سایه‌تی‌ و حكومه‌كه‌ان و كۆمپانیاكان و ..هتد. كه‌ ته‌نها ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ په‌تای‌ كۆرۆنا و قه‌یرانه‌كان ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌ر ولاَتێك یان ته‌نها سه‌ركرده‌یه‌ك نیه‌، به‌ڵكو ئه‌ركی‌ هه‌موانه‌ و هه‌موو جیهان پێكه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ مه‌ترسی‌ ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێت هه‌موانیش پێكه‌وه‌ به‌رگری‌ بكه‌ن و هه‌وڵی‌ زاڵبون به‌سه‌ریدا بده‌ن،ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ ته‌نها ڕاگرتن و كۆنتڕۆڵكردنی‌ ئه‌م په‌تایه‌ به‌س نیه‌،به‌ڵكو ده‌بێت به‌هه‌مان هێز و توانا و پێكه‌وه‌ییه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ بنه‌بڕكردنی‌ ئاسه‌واره‌ خراپه‌كانی‌ و ڕێگه‌گرتن له‌ زیاتر قوڵبونه‌وه‌ و شۆڕبونه‌وه‌ی‌ بۆ ناو ته‌واوی‌ ئۆرگان و جومگه‌كان ژیانی‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ و ئه‌منی‌ و كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و ته‌ندروستی‌ و ..هتد.

•كۆڕۆنا بۆ خۆشی‌ بریتیه‌ له‌ ڕووداوێك له‌و زنجیره‌ دوورودرێژه‌ی‌ ڕووداوه‌كان كه‌ به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا دێن و نه‌یه‌كه‌م ڕووداو ده‌بێت و نه‌ دواهه‌میش ده‌بێت،به‌ڵكو ڕه‌نگه‌ له‌دوای‌ كۆرۆناش جۆره‌ها ڕووداو و په‌تا و ناخۆشی‌ و نه‌خۆشی‌ و قه‌یرانی‌ تر بێنه‌ پێشه‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا له‌ خه‌یاڵدانی‌ هیچ كه‌سێكماندا نه‌بێت.كه‌ پێویسته‌ مرۆڤایه‌تی‌ بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان خۆی‌ ئاماده‌ بكات و پلانی‌ زانستی‌ و واقعی‌ هه‌بێت،نه‌ك وه‌ك كۆرۆنا كه‌ هیچ ولاَتێك له‌ زلهێزه‌كانه‌وه‌ تا هه‌ژاره‌كان هیچیان نه‌پلان و نه‌ خۆئاماده‌كردنیان هه‌بوو  هه‌ربۆیه‌ زۆرترین ژماره‌ توشبون و كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ و ئابوری‌ و كۆمه‌لاَیه‌تی‌ هه‌ندێك ولاَت هێنده‌ كاریگه‌ربوه‌ كه‌ شڵه‌شاژنی‌ ته‌واوی‌ پێوه‌ دیاره‌ و حكومه‌ته‌كان ده‌سته‌وستان ماونه‌ته‌وه‌.

•هۆكاری‌ زاڵنه‌بوون به‌سه‌ر كۆرۆنادا وه‌كو په‌تاكانی‌ تر ،بریتیه‌ له‌ توندبونه‌وه‌ی‌ ململانێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ نه‌بونی‌ هه‌مئاهه‌نگی‌ و كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌ له‌ نێوان ولاَتاندا  ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ بێ‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كی‌ به‌هێزی‌ خاوه‌ن بڕیار له‌ جیهاندا, كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مریكا تاكه‌ زلهێزی‌ دونیایه‌ به‌لاَم له‌هه‌موان ده‌سته‌وستان تر ده‌ركه‌وت له‌م قه‌یرانه‌دا.هه‌ربۆیه‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌ گه‌ره‌كه‌ و هیچ ولاَتێك به‌ته‌نها ناتوانێت كۆنتڕۆڵی‌ بكات چونكه‌ ئه‌م په‌تایه‌ نه‌ سنوره‌كان و نه‌ نه‌ته‌وه‌ و ئاین و مه‌زهه‌به‌كان ناناسێت و هه‌موانی‌ تێپه‌ڕكردوه‌ و ئاشتی‌ ته‌واوی‌ جیهانی‌ خستۆته‌ به‌ر مه‌ترسیه‌وه‌.چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ر ولاَته‌ و به‌ته‌نها له‌خه‌می‌ خۆیدایه‌ و ده‌ڵێت ((من)) و ناڵێت ((ئێمه‌))كه‌ ئه‌مه‌ بنه‌چه‌ی‌ كاره‌ساته‌كه‌یه‌.بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موان هه‌وڵ بۆ پاراستنی‌ تاك به‌تاكی‌ مرۆڤایه‌تی‌ بده‌ن له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت چونكه‌ پاراستنی‌ تاكێك پاراستنی‌ هه‌موو جیهانه‌.جاكاتێك زلهێزێكی‌ وه‌ك ئه‌مریكا یان چین یان ئه‌وانی‌ تر تووشی‌ ئه‌م په‌تایه‌ ده‌بن نابێت ئه‌وانی‌ تر له‌دووره‌وه‌ سه‌یر بكه‌ن و به‌جێیبێڵن بۆ چاره‌نوسی‌ خۆی‌،چونكه‌ شكستهێنانی‌ زلهێزه‌كان شكستهێنانی‌ ئه‌وانی‌ تریشه‌.ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌م قۆناغه‌دا سیسته‌مێكی‌ جیهانی‌ باوه‌ڕپێكراو نیه‌،ئه‌وه‌تا تائێستا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كۆنه‌بۆته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی‌ ئه‌م په‌تایه‌ كه‌ ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ بریتیه‌ له‌ پاراستنی‌ ئه‌من و ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و جیهان.

•كۆڕۆنا له‌گه‌لێك بواردا كاریگه‌ری‌ خراپی‌ به‌جێهێشتوه‌ ،هه‌ر له‌ بواری‌ ئابوری‌ و كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و ته‌ندروستی‌ و و سیاسی‌ و..هد.له‌بواری‌ ئابوریدا بۆنمونه‌ ته‌نها له‌ ئه‌مریكادا 25 ملیۆن كه‌س بێكار بوون و بودجه‌ی‌ سالاَنه‌ی‌ ئه‌مریكا توشی‌ كورتهێنان هاتوه‌ به‌بڕی‌ 1 تریلیۆن دۆلار و ئابوری‌ لێكهه‌ڵوه‌شاندوه‌ و بۆته‌ هۆی‌ زیادبوونی‌ قه‌رزی‌ ده‌ره‌كی‌ و زیادبونی‌ كورتهێنانی‌ بودجه‌ و ده‌یان گرفتی‌ تر. جائه‌مه‌ به‌سه‌ر ئه‌مریكادا هاتبێت ئه‌وا بۆ ئه‌وانیتر زۆر خراپتر بوه‌ كه‌ له‌ بنه‌چه‌دا ئابوریه‌كانیان لاوازه‌ یان تاك سه‌رچاوه‌یه‌.له‌ڕووی‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه‌ به‌ ملیۆنان مندالاَنی‌ بێ‌ به‌خێوكه‌ر هێشتۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ بۆ ئاینده‌ ده‌بنه‌ بارگرانیه‌كی‌ زۆر به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كانیانه‌وه‌. له‌ڕووی‌ ته‌ندروستیشه‌وه‌ ئه‌وه‌تا تا ئێستا زیاد له‌ 2ملیۆن كه‌س توشبوه‌ و زیاتر له‌ 100هه‌زار كه‌سیش مردوون.له‌ڕووی‌ سیاسیه‌وه‌،ڕه‌نگه‌ جیهان وه‌كو خۆی‌ نه‌مێنێته‌وه‌ و جیهانی‌ سه‌رمایه‌داری‌ مایه‌پووچ و تووشی‌ شكست و داڕمان ببێته‌وه‌ و به‌ره‌و كۆتایی‌ ته‌مه‌ن و ده‌سه‌لاَت و هه‌ژموونی‌ بچێت،به‌هۆی‌ زیادبون و گه‌وره‌بوونی‌ هه‌ژموونی‌ چینی‌ سۆسیالیستی‌ كه‌ به‌ڕاستی‌ بۆته‌ مۆته‌كه‌ و مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر دونیای‌ سه‌رمایه‌داری‌ كه‌ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ خۆش ده‌كات بۆ هێنانه‌ ئارای‌ سیسته‌مێكی‌ نوێی‌ جیهانی‌ دوور له‌ تاك جه‌مسه‌ری‌ ئه‌مریكا و ڕه‌نگه‌ چه‌ندین جه‌مسه‌ری‌ به‌هێزی‌ تر سه‌رهه‌ڵبده‌ن و ئه‌مه‌ش واده‌كات دونیای‌ دوای‌ كۆرۆنا زۆر جیاواز بێت له‌ پێش كۆرۆنا.به‌دووریش نازانرێت ئه‌م په‌تایه‌ش جۆره‌ جه‌نگێكی‌ بایۆلۆژیش بێت له‌نێوان ئه‌مریكا و چیندا له‌چوارچێوه‌ی‌ ململانێ‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ و ته‌كنه‌لۆیه‌كانیاندا بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ ڕابه‌رایه‌تیكردنی‌ جیهان.

•بۆیه‌ جیهانی‌ دوای‌ كۆرۆنا ڕووبه‌ڕووی‌ گه‌لێك كێشه‌ی‌ تر ده‌بێته‌وه‌ له‌وانه‌:
• برسێتی‌ و هه‌ژاری‌  ئه‌و خێزان و مندالاَنه‌ی‌ كه‌ به‌خێوكه‌ریان نه‌ماوه‌.
•ڕاوه‌ستان و گه‌شه‌نه‌كردنی‌ ئابوری‌ جیهانی‌  كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ وه‌ستانی‌ ئابوریی‌ گه‌وره‌ی‌ ساڵی‌ 1992 خراپتر بێت.
•گرانبوونی‌ نرخی‌ كه‌لوپه‌ل و كالاَكان.
•هه‌ڵئاوسان و مایه‌پووچبوونی‌ گه‌لێك له‌ كۆمپانیا و كارتێله‌ ئابوریه‌كان.
•ناجێگری‌ له‌ دۆخی‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ و كۆمه‌لاَیه‌تی‌ جیهاندا دروست ده‌كات.
•سه‌رهه‌ڵدانی‌ جه‌نگه‌ جیاوازه‌كان به‌هۆی‌ بێكاری‌ و برسێتی‌ و گه‌شه‌نه‌كردنی‌ ئابوریه‌وه‌.
•بۆیه‌ ده‌كرێت له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ ئه‌م په‌تایه‌دا  بپرسرێت كه‌ : كێ‌ به‌رپرسه‌ له‌ بلاَوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌م په‌تایه‌؟ كێ‌ ڕێگر بوو له‌ دژایه‌تیكردنیشی‌ ؟ كێ‌ به‌رپرسه‌ له‌ مردنی‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ توشبوان و مردوان ؟

•بۆیه‌ به‌هه‌ق ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردنی‌ گیانی‌ مرۆڤه‌كان بێت كه‌ به‌نرخترین بونه‌وه‌ره‌ له‌سه‌ر ڕووی‌ زه‌وی‌ چونكه‌ ده‌ركه‌وت نه‌ سه‌روه‌ت و نه‌ سامان و نه‌ ده‌سه‌لاَت نه‌یانتوانی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌م په‌تا نه‌گریس و كوشنده‌یه‌ ببنه‌وه‌، ئه‌ركی‌ هه‌موانه‌ كه‌ له‌ ئێستاوه‌ له‌خه‌می‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌ كۆرۆنادا بن.له‌هه‌مووشی‌ گرنگتر ده‌رخستنی‌ ڕاسته‌یكان و نه‌شاردنه‌وه‌یه‌تی‌ چونكه‌ ته‌نها به‌ ده‌رخستن و ئاشكراكردنی‌ ڕاسته‌یه‌كان زووتر ده‌گه‌نه‌ چاره‌سه‌ره‌كان،به‌شاردنه‌وه‌شی‌ كاره‌سات و ماڵوێرانی‌ زیاتر بۆ مرۆڤایه‌تی‌ دێننه‌ كایه‌وه‌.زۆر دوور نیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌م په‌تایه‌ مردوون حاڵیان باشتر بێت له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ دوا كۆرۆنا ماونه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر هه‌موو كێشه‌ و گرفتانه‌ی‌ كه‌ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ له‌دوای‌ قۆناغی‌ كۆرۆناوه‌.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×