هەواڵەكان دەربارەی نەوت دڵخۆشكەرن

نەوزادی موهەندیس
  2020-04-10   

دوێنێ‌ 4/9 كۆبونەوەی وڵاتانی ئۆپیك پلەس كە لە 23 وڵات‌و 10 وڵاتی تری دەرەوەش كۆبونەتەوەو هەموان ڕێكەوتن لەسەر:

1. لەمانگی 5 و 2020/6 وە ڕۆژانە بڕی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت كەم دەكەنەوە.

2. ڕوسیا و سعودیە كە ناكۆكیان لەنێواندا بو، ڕێكەوتن‌و كێشەیان نەماوە.

3. لە ئێستادا تەنها مەكسیك ناڕازیە و دەبێت ئەویش ڕازی بكرێت.

4. ئێران ڕایگەیاند لە 80% ڕێكەوتن كراوە.

* ئەمڕۆ هەینی 10/ 4 وڵاتانی ئۆپیك پلەس‌و وەزیرانی وزەی وڵاتانی 20 كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی هەموان پێكەوە لەهەوڵێكی جیهانیدا ڕوبەڕووی پەتای كۆرۆنا ببنەوە كە بۆتە هۆی دابەزینی نرخەكانی نەوت بۆ كەمتر لە 21 دۆلار كە لە 2002 وە بەم شێوەیە نرخەكان دانەبەزیون.

ئەم ڕێكەوتنە دەبێتە هۆی:
1. ڕێگە دەگرێت لەدابەزینی ئاستی مەخزونی نەوت بۆ نزمترین ئاست.

2. ڕیگە دەگریت لەدابەزینی زیاتری نرخەكانی نەوت.

3. بەڵام ناتوانێت هاوسەنگی بازاڕ بگەڕێنێتەوە.

* بڕیاریشە لە 6/10 جارێكی تر كۆببەنەوە بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكان‌و بڕیاردان بۆ درێژەپێدانی ئەم ڕێكەوتنە یان نا.
گەر ئەم ڕێكەوتنە وەكو خۆی جێبەجێبكرێت ئەوا نرخەكانی نەوت بەرزبونەوە بەخۆیەوە دەبینێت‌و زیانەكانیش كەمتر دەبنەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
عەلی زەیدی فەرمانی بەوەزارەتی نەوت کرد کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×