كۆرۆنا چی فێركردین؟
نەوزادی موهەندیس
2020-04-03   803
• كۆڕۆنا سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی و زیان و كوشنده‌ییه‌كه‌ی كه سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرتۆته‌وه و تاڕاده‌یه‌كیش مرۆڤایه‌تی خستۆته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌و هه‌موانیش ترس و دڵه‌ڕاوكێ دایگرتوون و ماوه‌ی 3 مانگه نه‌توانراوه به‌و هه‌موو پێشكه‌وتن و داهێنان و زانست و بیرمه‌ندو زانا و لێكۆڵه‌ره‌وانه‌ی دونیاوه بتوانن دژه ڤاكسینێك بدۆزنه‌وه و هه‌مووان ڕزگاربكه‌ن له مۆته‌كه‌یه‌كی ڕه‌زا گرانی تۆقێنه‌ر.به‌لاَم له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ترس و تۆقاندنه‌شدا كرۆناش وه‌كو زۆرێك له‌دیارده زیانبه‌خشه‌كانی تریش گه‌لێك سودو قازانجی هه‌بوه‌و كۆمه‌ڵگه‌لێك وانه و په‌ندی فێری هه‌موو مرۆڤایه‌تی كرد به‌ده‌سه‌لاَت و بێده‌سه‌لاَته‌كانه‌وه به ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاره‌كانه‌وه به دیكتاتۆر و دیموكراسیخوازه‌كانه‌وه به ئه‌وپه‌ری چه‌پ و ڕادیكاڵ و عیلمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی ڕاسته‌ڕه‌و و ده‌مارگیر و كۆنه‌پارێزه‌كان به‌تێپه‌ڕ بوون به میانڕه‌و و ئیسلامی و لیبڕاڵ و ژینگه دۆست و سه‌وزه‌كانی دونیاوه،كه بریتین له:
•فێریكردین، ده‌بێت هه‌موو مرۆڤایه‌تی یه‌ك و یه‌كگرتوو بن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی و به‌رامبه‌ر هه‌ر په‌تایه‌كی جیهانگیری وه‌كو كۆرۆنا و وه‌كو دیارده‌ی تیرۆری جیهانی و وه‌كو ده‌مارگیری و توندڕه‌وی بزوتنه‌وه شه‌ڕانگێزه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كان له‌هه‌ر كوێی دونیادا بن.
•فێریكردین ،كه چاره‌نوسی مرۆڤایه‌تی هه‌موو پێكه‌وه كۆتوبه‌نده و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی وه‌كو كۆرۆنادا هه‌مووان یه‌ك چاره‌نوسیان هه‌یه،یان ئه‌وه‌تا هه‌ركه‌سه و له‌دۆڵێكدا و بێ یارمه‌تی ئه‌ویتر خۆی بپارێزێت كه ناتوانێت له‌م سه‌رده‌مه‌ی به‌جیهانیبونه‌دا ،یانیش ده‌بێت هه‌موان پێكه‌وه و له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه.
•كۆڕنا ناچاریكردین فێرببینه‌وه ،كه كه هه‌موو تاك و خێزانه‌كان ده‌ستله‌ملانی یه‌كدی بكه‌نه‌وه و بۆماوه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كۆببنه‌وه و هاوسه‌ره‌كانی خسته‌وه نێو باوه‌شی یه‌كترو ڕێژه‌ی لادانی ئه‌خلاقی و ناپاكی خێزانی و تاوانه‌كانی تریشی كه‌مكردۆته‌وه و هه‌مووانی تێگه‌یاند ته‌نها به كۆمه‌ك و هاوكاری و كاری پێكه‌وه‌یی ده‌توانن ڕووبه‌ڕووی هه‌ر مه‌ترسیه‌ك ببنه‌وه،و خێزان گرنگ و پیرۆزه نه‌ك تاكه‌كان به‌ته‌نها.
•كۆڕۆنا فێریكردین، نه دونیای سۆسیالیستی و ئایۆلۆژیا چه‌قبه‌ستوه‌كه‌ی و نه دونیای سه‌رمایه‌داری و ئایدۆلۆژیا هه‌لپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كه‌ی به‌ته‌نها ده‌توانن ڕووبه‌ڕووی په‌تایه‌ك و مه‌ترسیه‌كی جیهانی ببنه‌وه،بۆیه پێویست ده‌كات كاری ده‌سته‌جه‌معی و هاوكاری و ته‌بایی و ئاشتی جیهانی جێگه‌ی ئایۆلۆژیا چه‌قبه‌ستوو بێ مۆڕاله‌َكانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌لاَت بگرێته‌وه.
•كۆرنا فێریكردین، ده‌بێت مرۆڤایه‌تی كه‌مێك و بۆ ساتێك له ساته‌كانی مێژوو و یان له‌ساته‌وه‌ختێكی غافڵگیری زه‌مه‌ندا ،ستۆپێك بكات له‌هه‌موو ئه‌و خۆخۆری و به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستی و هه‌ڵپه‌ی په‌یداكردنی سه‌روه‌ت و سامانه دزراوانه‌ی له‌ڕێگه‌ی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و نایه‌كسانی و بێ یاسایی مرۆڤه‌كاندا په‌یدایان كردوه ،و به‌سه‌ر كار و كرده‌وه و بیروباوه‌ڕ و دید و تێڕوانینه مادی په‌رسته‌كانی خۆیدا بچێته‌وه و بۆ ساته‌وه‌ختێكی كه‌میش بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆلای ویژدان و مرۆڤایه‌تی و تێبگات له‌وه‌ی كه چاره‌نوسه حه‌تمیه‌كه‌ی مرۆڤ كۆتایی ژیان و مردن و فه‌نا چوونی ئه‌به‌دیه.
•فێری كردین ،كه دۆست و دوژمنی ڕاسته‌قینه كێن و له چ ساته‌وه‌ختێكدا ڕووی ڕاسته‌قینه‌یان ده‌رده‌كه‌وێت،وه‌ك ئه‌و مامه‌ڵه نامرۆڤانه‌یه و نادۆستانه‌یه‌ی ئه‌وروپیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیتالیادا كردیان ،ڕووی قێزه‌ونی هه‌موو دونیای ڕۆژئاوا‌و سه‌رمایه‌داری ده‌رخست كه چه‌نده هه‌لپه‌رست و خۆپه‌رستن و هیچ مانایه‌كی ڕاسته‌قینه‌یان لا نیه بۆ مرۆڤدۆستی و هاوكاری و یارمه‌تی گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سكه‌وتێكی ئابوری گه‌وره‌یان ده‌ست نه‌كه‌وێت،كه به‌ناو هاوپه‌یمانی سه‌دان ساڵه‌ی یه‌كتر بوون و ئیتالیاش بۆخۆی چاكه و شانازی گه‌وره‌ی مرۆڤانه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو دونیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكیه‌كانه‌وه له‌ڕووی سیاسی و ئابوری و داهێنانی زانستی و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و وێنه‌كیشان و سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وته ڕۆشنگه‌رایی و نوێگه‌راییه‌كان و وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگی ئاینی مه‌سیحیه‌تی كاسۆلیكی له‌دونیادا،به‌لاَم هه‌موو ئه‌و چاكه‌و شانازیانه‌ی به‌فریای نه‌كه‌وتن ،به‌ڵكو ته‌نها چینیه‌كان وه‌كو مرۆڤایه‌تی ده‌ستی هاوكاریان بۆ درێژكردن.بۆیه گه‌ره‌كه هه‌موان په‌ند وه‌ربگرین له‌وه‌ی كه ته‌نها بنه‌مای مرۆڤایه‌تی هاوپه‌یمان و برا و دۆستی ڕاسته‌قینه‌یه نه‌ك بنه‌ما مادی و ئابوریه‌كان.
•فێری كردین،كه هیچ زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی مرۆڤ بۆ برا مرۆڤه‌كه‌ی تری تاسه‌ر نابێت و نه‌ده‌سه‌لاَت و نه سه‌روه‌ت و سامان و ته‌نانه‌ت نه زانست و زانیاریه‌كانیش تاسه‌ر بڕ ناكه‌ن و به‌كه‌ڵكی ژیان و ڕزگاركردنی مرۆڤه‌كان نایه‌ن و له‌گه‌ڵ سروشت و دیارده به‌هێز و ترسناكانیدا وه‌ك (( تسونامی و گڕكان و لافاو زریان و هه‌وره بروسكه و داڕمانی كێ‌و و شاخ و زه‌وی و به‌فره‌كان و بلاَوبونه‌وه‌ی په‌تا نادیاره‌كان و بومه‌له‌رزه و...هتد)) هیچیان پێناكرێت و تاكه چاره‌سه‌ر ته‌نها ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریه له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا،ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین ولاَتی دونیا كه ئه‌مریكایه و به‌هێزترینه له‌ڕووی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و زانستیه‌وه بێچاره ماوه‌ته‌وه و ده‌سته‌وستانه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازێكی نادیار و جه‌نگاوه‌رێكی بچوك به‌لاَم مه‌ترسیداری كۆرۆنادا و هه‌موو ڕێوشوێنێكی ئابوری و پزیشكی و ئه‌منی ده‌گرێته به‌ر هێشتا نه‌یتوانیوه بگاته چاره‌سه‌رێكی بنبڕ،جا ئه‌و سه‌رۆكه به‌هێزه و منداڵێكی ڕه‌شپێستی بێ توانا و هه‌ژار و برسی له كیشوه‌ری ئه‌فریقاشدا هه‌مان مه‌ترسی ڕووبه‌ڕوویان بۆته‌وه و هه‌مان چاره‌نوسیش چاوه‌ڕوانیان ده‌كات.
•كۆڕۆنا،فێری كردین كه هیچ جێگه‌یه‌كی ئه‌مان و دوور له‌مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه گه‌وره و فراوانه‌دا نیه بۆ هیچ كه‌سێك،ته‌نها ماڵ و خێزان و پاكوخاوێنی و خۆپارێزی له‌ش و جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان خۆیانه.
•كۆرۆنا فیری كردین، كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌بێت هه‌میشه له بیری هه‌ژاراندا بن و له‌كاتی ته‌نگانه و مه‌ترسیه‌كاندا هاوكاری و یارمه‌تیده‌ریان بن،چونكه سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌بێت باش له‌و ڕاستیه ئاسمانیه بگه‌ن كه سه‌روه‌ت و سامانی سه‌ر گۆی زه‌وی پشكی هه‌موانی پێوه‌یه و تیادایه و ئه‌و سه‌رمایه و ده‌سه‌لاَت و كۆمپانیا و كۆشك و ته‌لار و ڤێلا و ڕه‌ز و باخه‌ی كه پێكه‌وه‌ت ناوه به ناڕه‌وایی و گه‌نده‌ڵی و چه‌وساندنه‌وه‌ی برا مرۆڤه‌كه‌ت،به‌دڵنیایی به‌شی هه‌ژارانیشی پێوه‌یه،بۆیه له‌خۆت بوغرا مه‌به و خۆت به زل و به‌ده‌سه‌لاَت مه‌زانه و ئاوڕێكی مرۆڤ دۆستانه له مرۆڤه‌كانی برات بده‌ره‌وه به‌وپه‌ڕی له‌خۆبووردووی و خاكه‌ڕاییه‌وه نه‌ك به لوت به‌رزی و به‌منه‌ته‌وه.
•كۆڕۆنا فێریكردین، كه چه‌نده مرۆڤه‌كان زیانبه‌خشن بۆ خۆیان و بۆ ژینگه‌كه‌شیان به‌هۆی هه‌ڵپه‌كردنی زۆریان بۆ بالاَده‌ستبون و به‌هێزبونیان به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا،له‌ڕێگه‌ی ململانێ ناڕه‌واكانیانه‌وه له بواری ئابوری و ئه‌منی و پیشه‌سازیدا،كه هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی مرۆڤ بونه‌ته هۆی پیسبوونی ژینگه‌ی گۆی زه‌وی و كونبوونی به‌رگه هه‌وا و بلاَوبونه‌وه‌ی چه‌ندین جۆری په‌تا و نه‌خۆشی له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌هۆی تیشكه زیانبه‌خشه‌كانه‌وه،بۆیه له‌ماوه‌ی ئه‌م 3 مانگه‌دا كه هاتچۆكردن كه‌م بۆته‌وه تاڕاده‌یه‌كی باش ڕێژه‌ی گازه زیانبه‌خشه‌كان له‌هه‌وادا كه‌مبنه‌ته‌وه و ئاوی ده‌ریاو زه‌ریاكان پاكبونه‌ته‌وه و پله‌ی گه‌رمی زه‌وی دابه‌زیوه و هه‌وای شاره‌گه‌وه‌ركان پاكبونه‌ته‌وه به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه له فڕۆكه و كه‌شتی و شه‌مه‌ندۆفێر و ئۆتۆمبێل و وه‌ستانی كارگه‌كانه‌وه.
•به‌م شێوه‌یه كۆڕۆناش وه‌ك دیارده‌ی قێزه‌ونی تیرۆر و داعشیه‌كان چه‌نده زیانی هه‌بوو له‌كوشتوكوشتار و تێكدانی ئاشتی و ئارامی ناوچه‌یی و جیهانی ،به‌لاَم زۆرێك له ولاَتان و ده‌زگا جاسوسیه‌كان و حیزب و سه‌ركرده و سه‌رماداره‌كانیش سوودیان له‌داعش و تیرۆریسته‌كان وه‌رگرت،كۆرناش به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیه‌كانیشدا گه‌لێك په‌ند و چاكه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی هێنا.وه‌كو عه‌ره‌ب وته‌نی ده‌ڵێت ((رب چاره نافعه))كه له‌هه‌موو زیانبه‌خشێكدا سوودێك هه‌یه.
•جا پرسیاره‌كه لێره‌دایه كه ئایا مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی په‌ند له‌م مه‌ترسیه تۆقێنه‌ره‌ی كۆرۆنا وه‌رده‌گرێت و به‌سه‌ر كار و كرده‌وه و گوتاره‌كانیدا ده‌چێته‌وه و له جیاjی ململانێ ناڕه‌واكان ده‌ستله‌ملانی و پێكه‌وه كاركردن ده‌كاته دروشم و په‌رچه‌می قۆناغی پۆست كۆرۆنا ؟ ئایا دونیای پێش قۆناغی كۆرۆنا هه‌روه‌كو قۆناغی پۆست كۆرۆنا ده‌مێنێته‌وه یان ده‌بێت جیاوازی زۆری هه‌بێت ؟و ده‌یان پرسیاری تریش..یان وه‌كو هه‌موو ڕووداو كاره‌ساته جه‌رگبڕه مرۆڤانه‌كانی ڕابووردوو له‌بیرده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاڕاسته پێچه‌وانه سروشتیه‌كه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی.