جیهان له‌ساڵی 2020وه له‌به‌رده‌م ڕاوه‌ستانی گه‌شه‌ی ئابوری‌دا ده‌بێت!
نەوزادی موهەندیس
2019-12-10   1102
له‌ڕۆژانی 5-6/12/2019دا له شاری ڤیه‌ننای پایته‌ختی نهمساو له‌باره‌گای سه‌ره‌كی ڕێكخراوی ولاَتانی ئۆپیك كۆبونه‌وه‌ی 177 هه‌مینی وه‌زیرانی نه‌وتی خۆی سازدا و دواتریش له‌گه‌ڵ ولاَتانی به‌رهه‌مهێنی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیكدا كۆبونه‌وه(( كه بریتین له ڕوسیا و ژماره‌یه‌ك ولاَتی تری به‌رهه‌مهێنی نه‌وت)).
ئه‌م كۆبونه‌وانه به‌مه‌به‌ستی زانینی:
1.ئایندهی نرخه‌كانی نه‌وت.
2.توانای خستنه‌بازاڕ و داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت.
3.چاره‌نوسی ڕێكه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م.
ئاشكرایه كه جیهان ماوه‌ی 5 ساڵه‌و له‌نیوه‌ی ساڵی 2014 به‌دواوه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی دارایی توندبوهوه به‌هۆی دابه‌زینی له‌ناكاوی نرخه‌كانی نه‌وت لهبازاڕاكانی جیهاندا له‌نزیكه‌ی 115دۆلاره‌وه بۆ 27 دۆلار،كه‌ئه‌م دابه‌زینه گه‌وره‌یه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كرده سه‌ر داهات و بودجه‌و پلان‌و ئابوری و بازاڕی ته‌واوی جیهان بهدهوڵهمهندو ههژارهكانیشهوه، به‌خاوه‌ن نهوتو بێ نهوتهكانیشهوه، بهبهرههمهێنهرهكانی نهوتو بهبهكارهێنهرهكانیشهوه، چونكه نه‌وت و غازی سروشتی دوو سه‌رچاوه‌ی گرنگی وزه‌ن له‌جیهان و بزوێنه‌ری ماكینه‌ی پیشه‌سازی و ئابوری هه‌موو جیهان و به‌تایبه‌تیش ولاَته گه‌وره پیشهسازیهكانن، ئیدی له‌و كاته‌وه و تاكو ئێستا ئه‌و قه‌یرانه دارایی و ئابوریه كه ته‌نها هاوشێوه‌كه‌ی له‌ساڵی 1929وه و به‌تێپه‌ڕبون به‌ده‌ساڵی سیه‌كان و تا سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌می خایاندوه و له ئه‌مریكاوه سه‌ریهه‌ڵداو و به داڕمانی گه‌وره ناویدهبرێت ڕوویداوه، به‌رۆكی جیهانی به‌رنه‌داوه و هه‌ریه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌تلێته‌وه به‌و قه‌یرانه‌وه و توشی چه‌ندین گرفتی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و كۆمهلاَیهتیش بونه‌ته‌وه،چونكه ئه‌م قه‌یرانه بۆته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین دیارده‌ی زیانبه‌خش له گه‌نده‌ڵی و بێكاری و ههلاَوسان و دابه‌زینی نرخی دراوه‌كان و گرانبوونی كالاَو بازاڕ و ڕاوه‌ستانی گه‌شه‌ی ئابوری و بازرگانی وهه‌ژاری و نه‌خۆشی و زیادبونی تاوان و تێكچوونی باری ئه‌منی و كۆمهلاَیهتیش.
ئاشكرایه گه‌لێك هۆكار بونه‌ته هۆی ئه‌م قه‌یران و دابه‌زینی نرخانه‌ی نه‌وت له‌وانه:
زیاده‌ی بڕی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا و كه‌می داواكاری بۆ كڕینی.له‌ئێستادا هه‌ردوو ولاَتی به‌ڕازیل و نه‌رویج بونه‌ته دوو به‌رهه‌مهێنی گه‌وره‌ی نه‌وت و بڕێكی زۆر نه‌وت ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.
ڕاوه‌ستانی گه‌شه‌ی ئابوری و پیشه‌سازی له‌جیهاندا و به‌تایبه‌تیش له‌هه‌ردوو ولاَتی چین و هندستاندا.
زۆربوون و كه‌ڵه‌كه‌بوونی بڕی یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌ڵگیراوی ئه‌مریكا.
سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ و ململانێكان له‌ناوچه جیاوازه‌كانی جیهاندا.
ململانێ بازرگانیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین.
ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ردین له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
به‌هه‌مان شێوه‌ش ،ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه كۆنتڕڵی بازاره‌كانی نه‌وتی جیهانی ده‌كه‌ن و ده‌توانن كاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان و نرخه‌كانیش بریتین له 3 لایه‌نی سه‌ره‌كی كه بریتین له‌هه‌ریه‌كه له (( ئه‌مریكا و ڕووسیا و ڕێكخراوی ئۆپێك ))، وه‌ك 3 لایه‌نی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له جیهاندا.هه‌ربۆیه‌ش تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م 3 لایه‌نه یان ململانێ سه‌ربازی و بارزگانی و سیاسی و ئابوریه‌كانیان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی جیهان.و هه‌ریه‌كه‌شیان له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سكه‌ت و داهاتی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته مه‌سه‌له‌كه و هه‌وڵده‌دات كه به‌قازانجی خۆی بازاڕه‌كان ئاڕاسته بكات.
هه‌ربۆیه‌ش ڕێكخراوی ئۆپێك و ڕوسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ساڵی 2017وه كه‌وتنه خۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له زیاتر دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وت بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی زیاتر زیانیان پێنه‌گات،له‌و پێناوه‌شدا ڕێكه‌وتن كه پێكه‌وه بڕی 1200هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه لهبهرههمیان كه‌مبكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی بڕی نه‌وتی هه‌بوو له بازاڕه‌كاندا كه‌مبكه‌نه‌وه و نرخه‌كان هه‌ڵكشان به‌خۆوه ببینن،خۆشبه‌ختانه‌ش دوای ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی ئۆپێك و ڕوسیا كه له ئێستادا به (( ئۆپیك +)) ناسراوه به‌ری گرت و نرخه‌كان به‌باشی به‌رزبونه‌وه ته‌نانه‌ت گه‌یشته سه‌روو 70 دۆلاره‌وه له 30دۆلاری ساڵی 2015وه.بۆیه دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌دا درێژه‌یان پێداو ،و ئه‌م ڕێكهوتنهش به‌درێژایی ساڵی 2019 و تا مانگی 3/2020 كاریپێده‌كرێت.و له‌و ماوه‌یه‌شدا نرخه‌كان له‌نێوان 50 -65 دۆلار هه‌ڵكشان و داكشانیان به‌خۆوه بینی.
له ئێستاشدا و له‌دوای ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی دوو ڕۆژی 5 و6/12/2019وه له‌كۆتایدا هه‌ردوولا ((ئۆپیك+)) گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن به‌م جۆره:
بڕی 503 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ی تر كه‌مبكه‌نه‌وه.كه به‌مه‌ش كۆی بڕی نه‌وتی به‌رهه‌می كه‌مكراوه ده‌گاته 1703 هه‌زار به‌رمیل ،چونكه پێشتر بڕی 1200هه‌زار به‌رمیل كهمكرابۆوه كه تامانگی 3/2020 ئه‌م ڕێكه‌وتنه كاری پێده‌كرێت.
كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه دابه‌شكراوه: 372 هه‌زار به‌رمیل ئۆپیك كه(( هه‌ریه‌كه له ئێران و لیبیا و فه‌نزه‌وێلا))ههلاَوێردكراون لهكهمكردننهوهكه.و پشكی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیكیش بریتیه له 131 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.وابڕیاریشه كه له ڕێكه‌وتی 1/1/2020وه جێبه‌جێبكرێت.
وه‌زیری نه‌وتی سعودیه ((عبدالعزیز كوڕی شا سه‌لمان ))ڕایگه‌یاند كه سعودیه به‌ته‌نها بڕی 167هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه،وه‌زیری نه‌وتی ڕوسیاش ((ئه‌لكسنده‌ر نۆڤاك))ڕایگه‌یان كه ڕووسیاش كۆی بڕی 300هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه.و بڕیاریشه جارێكی تر له 5-6/3/2020 كۆببنه‌وه بۆ به‌سه‌رداچونه‌وه‌ی چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێكه‌وتن و بڕیارانه.
ئاشكراشه كه دوو ولاَت له‌ناو ئۆپێك‌دا خاوه‌ن سه‌نگ و قورسایی و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن كه بریتین له هه‌ریه‌كه له سعودیه و ڕوسیا و هه‌ردوولاش به خۆشی بێت یان له‌ڕێگه‌ی فشاره‌وه بێت گه‌ره‌كیانه كه نرخه‌كانی نه‌وت زیاتر دانه‌به‌زێت.هه‌ركاتێكیش هه‌ر ولاَتێك پابه‌ند نه‌بێت به‌بڕی كه‌مكراوه ئه‌وا سعودیه به سانایی ده‌توانێت بڕی نه‌وتی پێویست بخاته بازاڕه‌وه.بۆ جێگیری و هاوسه‌نگ ڕاگرتنی بازاڕه‌كانی نه‌وت.
ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه:
1.له‌ساڵی 2020دا نرخه‌كانی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه یان لانی كه‌م له‌م نرخانه‌ی ئێستادا ده‌مێنێته‌وه كه له نێوان 50-65 دۆلاردایه.
2.به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌م ئه‌مریكای نیگه‌ران كردوه.گه‌ره‌كێتی كه نرخه‌كان له 50 دۆلار زیاتر نه‌بن.
3.سعودیه و ڕوسیا هاوپه‌یمانی یه‌كترن بۆ ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه و گه‌ره‌كیانه نرخه‌كان له نێوان 60-70 دۆلاردا جێگیر بن.
4.عێراقیش وه‌كو دووه‌م گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت به‌بڕی 4462 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه ڕۆڵی گه‌وره و ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌شی ده‌بێت.و وه‌ك وه‌زیری نه‌وتی عێراق ((پامر غچبان))ڕایگه‌یاندا له ئێستادا عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بڕی 4513 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه به‌رهه‌مدێنێت.
پێشبینیه‌كان بۆ ساڵی 2020 و دواتری بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهانی:
1.پێشبینی ده‌كرێت كه داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له ساڵی 2025وه كه‌مبكات به‌هۆی به‌كارهێنان و به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كه چیدیكه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه پێویستیان به سووته‌مه‌نی هه‌ڵهێنجراو نابێت كه له ئێستادا 330 ملیۆن ئۆتۆمبێل به‌رهه‌مهێنراوه كه ده‌بێته هۆكاری به‌كارنه‌هێنانی بڕی 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه.
2.پێده‌چێت له‌ساڵی 2020دا نرخه‌كانی نه‌وت زیاتر دابه‌زن بۆ خوار 50 دۆلاره‌وه.به‌هۆی خاوبونه‌وه‌ی زیاتری گه‌شه‌ی ئابوری و زیادبونی بڕی به‌رهه‌مه‌وه.
3. نرخی50 دۆلار بۆ 1 به‌رمیل نه‌وت زۆر نزمه و زیان ده‌گه‌یه‌نێت به ئابوری و بودجه‌ی زۆرێك له ولاَتان.
4. زۆرێك لهولاَتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت پابه‌ند نابن به‌بڕی دیاریكراوی به‌رهه‌مه‌وه.
5. وه‌ك ئاژانسی وزه‌ی جیهانی ڕایگه‌یاندوه،له 10 ساڵی ئاینده‌دا ئه‌مریكا و عێراق و به‌ڕازیل ده‌بنه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له جیهاندا.
به‌م شێوه‌یه،ساڵی 2020 ودواتریش سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیدار ده‌بێت بۆ بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهانی و ته‌واوی ئابوری جیهان و،جیهان به‌گشتی ڕوو له پاشه‌كشه‌ی گه‌شه‌ی پیشه‌سازی و ئابوری و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن ده‌كات و به‌مه‌ش هه‌موان زیانیان پێده‌گات و ئه‌و ولاَتانهی كه هه‌ژارن و خاوه‌ن نه‌وت نین زیاتر ڕووبه‌ڕووی هه‌ژاری و بێكاری و ههلاَوسان و دواكه‌وتن ده‌بنه‌وه.بۆیه گه‌ره‌كه هه‌موو ولاَتان له‌جیاتی تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتیان كه نه‌وت و غازی سروشتیه ڕووبكه‌نه سه‌رچاوه‌كانی تر له كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و ..هتد.به‌هیوای ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵگای جیهانی چاوه‌ڕوانی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر و ڕوونتر بكات.