ماوه‌ی زیاتر له 1 مانگی ته‌واوه گه‌لانی عێراق و به‌تایبه‌تیش شیعه مه‌زهه‌به‌كانی له 10 پارێزگای عێراقدا له ناوه‌ڕاست و باشوور به به‌غدادی پایته‌ختیشه‌وه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كان و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر ته‌نها 16 ساڵی سه‌ركرده و حیزبه سیاسیه شیعه مه‌زهه‌به ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی خۆیان،نه‌ك سونه مه‌زهه‌به‌كانی وه‌ك پێشتر له‌سه‌رده‌می حیزبی به‌عسدا.ئه‌م ده‌سه‌لاَتداره نوێیانه‌ی عێراق كه له‌ساڵی 2003وه بونه‌ته حوكمڕانانی عێراق و گه‌له‌كه‌ی وه‌ك حیزبی به‌عس و صدامیه‌كان جه‌نگی ماڵوێرانی ده‌ره‌كیان هه‌ڵنه‌یساندوه دژی دراوسێكان و به‌ناویش حوكمڕانیه‌كی دیكتاتۆری تاكڕه‌وی خۆسه‌پێنیش نه‌بوون وه‌ك به‌عسیه‌كان و به‌هه‌زاران كه‌سیشیان له به‌ندیخانه و له‌ژێر سته‌م و وزوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌دا قاتوقڕ نه‌كردوه و سونه و كورده‌كانیشیان لانی كه‌م ئه‌نفال و كیمیاباران نه‌كردوه،به‌لاَم له به‌عسیه‌كان خراپتریان پێكردوون،ئه‌وه‌تا ماوه‌ی 16 ساڵی ڕێكه گه‌نده‌ڵی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ولاَت به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن و له ململانێ ناڕه‌واكانی ده‌وڵه‌تانی دراوسێدا به‌هه‌ده‌ری ده‌ده‌ن و له‌ناوخۆشیاندا دابه‌شیده‌كه‌ن و ته‌نهاو ته‌نها خزم و كه‌سوكار و ئه‌ڵقه‌له‌گوێكانی خۆیان لێی سووده‌مه‌ندبوون.
هه‌روه‌ها پله‌و پۆست و ئیمتیازاته‌كانیش وه‌ك برابه‌ش و به پشكپشكێنه‌ی مه‌زهه‌بی له‌ناو خۆیاندا دابه‌شی ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت كڕین و فرۆشتنیشیان پێوه ده‌كه‌ن،ئه‌وه‌تا ولاَتیان به‌ره‌و كاولكردن و وێرانه بردوه له‌ڕێگه‌ی هه‌لاَیسانی شه‌ڕی ناوخۆیی نێوان نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقه‌وه و یه‌ك پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژیان جێبه‌جێنه‌كردوه، ئه‌وان نه‌یاتوانیوه كه ته‌نانه‌ت خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌دابینكردنی ئاو و كاره‌با و سووته‌مه‌نی و ڕێگاوبان و جێگه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاولاَتیان دابینبكه‌ن، ئه‌وان نایانه‌وێت یان ڕێگه نادرێت پێیان ولاَت له قه‌یرانی دارایی و سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌لاَیه‌تی ڕزگاریی ببێت، شیعه بالاَده‌سته‌كان بونه‌ته هۆی بێكاری و هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری و دواكه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و شارستانیه‌تی عێراقی به ده‌یان ساڵ بۆ دواوه. عێراقێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و به ئاو خاكێكی به‌پیت و به‌ره‌كه‌ت كه‌چی نه كشتوكاڵ ئاوه‌دانه و نه پیشازی له‌گه‌شه‌دایه و نه گه‌شتوگوزار بۆته سه‌رچاوه‌ی داهات. به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌ی شیعه ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی عێراقی نوێ به‌گه‌لان و كۆمه‌ڵگای عێراقیان كردوه ،صدام و به‌عسیه‌كان له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 30 ساڵدا به عێراق و گه‌لانی عێراقیان نه‌كردوه.هه‌رله‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌یه كه گه‌لانی عێراق چیدی ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و بێكاری و بێخزمه‌تگوزاریه بگرن و وه‌كو كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتوو و هه‌ژاره‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا بژین له‌كاتێكدا له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك نه‌وت ده‌ژین.
له‌ئێستادا و دوای ئه‌م مانگه كه بۆ ده‌سه‌لاَتدارانی عێراق مانگێكی پڕ مه‌ترسی و ڕوخێنه‌ر بوو،كه‌وتونه‌ته خۆ و هه‌موان لێكنزیكبونه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ داواكاریه ڕه‌واكانی جه‌ماوه‌ری توڕه و زویری عێراق،به‌لاَم هێشتاش نه‌یانتوانیوه كه به‌رچاویان ڕوون بێت كه چی بكه‌ن و به چ ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌نگاو بنێن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر. چونكه له‌لایه‌ك نیه‌تی ڕاستگۆیانه‌یان نیه بۆ چاره‌سه‌ركردن و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌موان له‌خه‌می پاراستنی سه‌روه‌ت و سامانی كۆكراوه‌ی حه‌رام و به‌دزی په‌یداكراوی 16 ساڵه‌ی خۆیانن، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانیشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی عێراقه‌وه پێده‌گات و به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێت ته‌نانه‌ت توانای بیركردنه‌وه و بڕیاردانیشیان نه‌ماوه.عێراق له ئێستادا هیچ سه‌روه‌ری و پارێزگاریه‌كی نه‌ماوه له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاَتداره گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆرانه‌ی ئێستاوه،و وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریش له‌لایه‌ن ولاَتانی ناوچه‌كه و زلهێزه‌كانیشه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و ڕێزداری له‌گه‌ڵدا ناكرێت،و بۆته گۆڕه‌پانێكی كراوه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ململانێكانی ولاَتانی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ریه‌كه‌شیان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان عێراق و خاك و گه‌لان و سه‌روه‌ت وسامانه‌كه‌ی به‌كاردێنن.
جا پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئایا ،دوای ئه‌م مانگه پڕ مه‌ترسیداره و به‌رده‌وامبونی خۆپیشاندانه‌كانیش،عێراق چۆن ده‌توانێت كه خۆی ڕزگاربكات له‌م دۆخه‌ی ئێستای ؟ چۆن ده‌توانێت جه‌ماوه‌ری ناڕازی هێوربكاته‌وه؟
گرنگه ئه‌و ڕاستیه بزانین كه خۆپیشاندانه‌كانی عێراق سه‌ره‌تا خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری و خۆڕسك و ڕه‌وایه‌تی ته‌واویان هه‌بوو،چونكه هیچ سه‌ركرده و لایه‌نێكی سیاسی له‌پشتیانه‌وه نه‌بون و ده‌ستیان وه‌رنه‌داوه‌ته ناویان،به‌لاَم به‌هۆی له ئێستادا و دوای درێژه‌كێشانی و سووربونی حكومه‌تیش له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی،ئه‌وا به ئاشكرا ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كیه‌كان له ئێران و توركیا و سعودیه و ئه‌مریكا و ولاَتانی تریش هه‌ستیان پێده‌كرێت،بۆیه له ئێستادا داواكاریه ساده و سه‌ره‌تاییه‌كانی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر له نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و بێكاری و بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه گۆڕاون بۆ ده‌ستله‌كاكێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان و چێكردنی هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خته و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و گۆڕینی كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان،كه هه‌موو ئه‌م داواكاریانه داواكاری سیاسی و حیزبی و سه‌ركرده‌ی سیاسین نه‌ك تاكێكی ڕاپه‌ڕیووی ساده‌ی توڕه و زویر له ده‌سه‌لاَت.
هه‌ربۆیه بۆئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م خۆپیشاندانانه بێت و عێراقیش بگه‌ڕێته‌وه پێش دۆخی خۆپیشاندانه‌كان و داواكاریه ڕه‌واكانی جه‌ماوه‌ریش بێنه دی،پێویسته هه‌ڵبژاردنێكی پێش وه‌خته‌ی پاك و خاوێن ئه‌نجامبدرێت له‌سایه‌ی كۆمسیۆنێكی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و له‌سایه‌ی یاسایه‌كی نوێی گونجاوی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌وكاتیش په‌ڕله‌مانێكی نوێ بێته ئاراوه و دواتریش حكومه‌تێكی ته‌كنۆكراتی خاوه‌ن ئه‌زمون وشاره‌زایی و نه‌زیه پێكبهێنرێت له‌كه‌سانێك كه له‌ماوه‌ی ئه‌م 16 ساڵه‌ی ڕابووردوودا به‌شداریان له هیچ پۆستێكی بالاَی حكومه‌ت و په‌ڕله‌ماندا نه‌كردبێت.و ده‌ستیان سوورنه‌بێت له كوشتنی گه‌لانی عێراقدا و به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و سیخوڕٍیكردن بۆ ولاَتانی تر و خیانه‌ته له ئه‌مانه‌ت و نیشتیمان تۆمه‌تبار نه‌كرێن.
حكومه‌تێك بێت ڕێز له یاسا و ده‌ستور و مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی و سیسته‌مێكی حوكمڕانی دیموكراسیه‌ت و ڕێز له بنه‌مای پێكه‌وه‌یی بگرێت،حكومه‌تێك بێت ته‌نها خه‌می ئاوانكردنه‌وه‌ی ولاَت و خۆشگوزه‌رانی هاولاَتیان بێت،حكومه‌تێك بێت پشت ئه‌ستور بێت به متمانه‌ی ته‌واوی گه‌لانی عێراق و هه‌وڵی دادپه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی ئۆرگانه‌كانی حكومڕانێتیه‌كی ڕاشد بدات.حكومه‌تێك بێت دژی گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری و پاوانخوازی بێت،حكومه‌تێك بێت دژی بنه‌ماكانی ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی توندڕه‌و بیرته‌سك بێت و ببێته حكومه‌تی هاولاَتی و یاسا و ده‌ستور.حكومه‌تێك بێت بنه‌مای یه‌كسانی و وه‌كیه‌كی له ماف و ئه‌ركدا بۆ سه‌رجه‌می هاولاَتیان به نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كانیانه‌وه دابینبكات.حكومه‌تێك بێت ببێته خاوه‌ن بڕیاری عێراقیانه‌ی سه‌ربه‌خۆ خۆی بێت نه‌ك له پاشكۆ و فه‌له‌كی به‌رژه‌وه‌ندی ولاَتانی ناوچه‌كه و زلهێزه‌كاندا بسوڕێته‌وه،حكومه‌تێك بێت توانا مادی و مرۆیی و سروشتیه‌كانی عێراق ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و كۆمه‌ڵگای عێراقدا خه‌رجبكات نه‌ك له شه‌ڕ و كاولكاری و جه‌نگدا و هیچكاتیش نه‌چێته نێو هاوپه‌یامانێتیه سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانه‌وه و داهات و سه‌روه‌ت و سامانی عێراق به‌هه‌ده‌ربدات و جه‌نگی له‌جێگه‌ی هیچ ولاَت و لایه‌نێكی تر نه‌كات.
ته‌نهاو ته‌نها به‌م ڕێكار و هه‌نگاوانه عێراق ده‌توانێت ببێته جێگه متمانه‌ی هاولاَتیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاڕێگای ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتن و به‌هێزبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیشدا.