كورد‌و ئه‌مریكا- هاوپه‌یمانی‌و خیانه‌ت
نەوزادی موهەندیس
2019-11-01   1087
سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكاو كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌م و قۆناغی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له مهابادی ڕۆژهه‌لاَتی كوردستان له‌ساڵی 1946دا،چونكه تازه به‌تازه ئه‌مریكا وه‌كو زلهێزێكی دونیایی و له‌دوای كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه هاتبوه ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست و خۆی پیشانی ناوچه‌كه و دونیا ده‌دا،چونكه پێشتر و له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا 1914-1918 و دواتریش ته‌نها وه‌كو ولاَتێكی تازه ناسراو و هێزێكی لۆكاڵی نه‌ك دونیایی هاتبوه گۆڕه‌پانه‌كه‌وه،به‌تایبه‌تیش كاتێك توانی پڕۆژه‌ی ماڕشاڵ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌وروپای دوای جه‌نگه‌كه جێبه‌جێ بكات،ئه‌وكات ئه‌مریكا وه‌ك ولاَتێكی به‌توانا و هێزی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی كه چه‌ندین جار پێش هه‌ریه‌كه له به‌ریتانیای مه‌زن و فه‌ڕه‌نسای دوای جه‌نگه‌كه و هه‌ردوو زلهێزی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه هاته گۆڕه‌پانی دونیا و گه‌وره‌یی و شكۆ و هه‌ژموونی خۆی سه‌پانده سه‌رهه‌موان به یه‌كێتی سۆڤێتی جارانیشه‌وه چونكه هه‌موانیان له‌جه‌نگێكی تاقه‌تپڕۆكێنی 6-7 ساڵه 1938-1945 هاتبونه ده‌ره‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیای هیتله‌ریدا.
به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌وكاته‌ش و له‌و یه‌كه‌م وێسگه وبه‌ریه‌كه‌وتن و ناسینه‌ی یه‌كتریه‌وه له‌نێوان ئه‌مریكا و كورددا،به‌كۆتاییه‌كی غه‌مگین و خوێناوی كۆتایی هات كه له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و سه‌یف و صه‌دری قازی بوو له‌مه‌یدانی چوارچرای مهاباد و له گۆڕنانی كۆماره تاقانه ته‌مه‌ن كورته 11 مانگیه‌كه‌ی كورد بوو،له‌به‌رئه‌وه‌ی قازی و هاوه‌لاَنی ڕازی نه‌بوون به‌مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان كه له‌سه‌ر حسابی كورد‌و خاك و سه‌روه‌ت و سامانه زۆر و زه‌وه‌نده‌كه‌ی له‌نه‌وت بوو،هه‌ربۆیه‌ش ئه‌مریكا له‌هه‌نگاوی سه‌ره‌تادا به دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و خیانه‌تی كورد ده‌ستیپێكرد و تائێستاش ئه‌و ڕچه و ڕێبازه سیاسیه‌ی ئه‌مریكا هه‌ر به‌رده‌وامه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و ڕژێمی شاهه‌نشاهی ئێرانی كۆنه‌په‌رستی خسته سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی كورد و كوردستانه‌وه.
وێسگه‌ی دووه‌می به‌ریه‌كه‌وتن و دامه‌زراندنی جۆرێك له‌په‌یوه‌ندی ئه‌مریكا و كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی شۆڕشی ئه‌یلول له باشووری كوردستان له‌سالاَنی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردوه‌وه و به‌نێوه‌ندگیری یان فشاری ئیسڕائیل بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی و هاوكاری شۆڕشی كوردان بكات دژ به ڕژێمه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی به‌عسیه‌كان له عێراقداو دژی هه‌ژموونی سۆڤێتیه‌كانیش،به‌لاَم ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش سنوردار و قه‌تیس و نهێنی بوون و سوودوكه‌ڵكێكی گه‌وره‌ی بۆ كوردان نه‌بوو تا له‌كۆتایشدا جارێكی تر به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوری و ئه‌منیه‌كانی خۆی و ڕژێمه فاشیسته‌كانی به‌غدادی خسته سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دێرینی وه‌كو كورده‌وه و ڕه‌نجی 14 ساڵی شۆڕشی به‌بادا دان.
دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول و هه‌لاَیسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌لی كورد له‌باشووری كوردستان له‌ساڵی 1975وه تا ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991،ئه‌مریكا نه‌به‌چاك نه‌به‌خراپ هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئه‌و شۆڕه‌شه‌دا دروستنه‌كرد و نه‌ك هه‌رئه‌وه به‌ڵكو جارێكی تریش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌كه له ولاَتانی كه‌نداوی فارسی و ئیسڕائیل خسته‌وه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی كورد و شۆڕشه‌كه‌یه‌وه و به‌درێژایی 8ساڵه‌ی جه‌نگی عێراق –ئێران پشتی ڕژێمی به‌عسی صدامی گرت و گوێی خۆی كه‌ڕكرد و چاوی خۆی كوێر كرد له‌به‌رامبه‌ر پڕۆسه نامرۆڤانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد كه تیایدا 182هه‌زار ئه‌نفال و 10 هه‌زار كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و 5هه‌زار قوربانی تر و 8هه‌زار ئه‌نفالی بارزانیه‌كان و گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و سووتماككردنی خاك و ئاوی كوردستان كرده قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی.
ته‌نانه‌ت دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991ی باشوری كوردستان و هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م په‌ڕله‌مانی كوردستان له 19/5/1992 و دامه‌زراندنی یه‌كه‌م حكومه‌تی كوردستان له 4/7/1992 و دواتریش ڕاگه‌یاندنی جۆری په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد له چوارچێوه‌ی فیدڕاڵی‌دا له 4/10/1992و دواتریش ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسی صدامی له‌ساڵی 2003وه‌و تاكو ئێستا ئه‌مریكا گه‌ر هاوكار و یارمه‌تیده‌ری كورد بوبێت له‌چه‌ند قۆناغ و وێسگه‌یه‌كدا، ئه‌وا له زۆر قۆناغی تردا دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد و فراوانبوونی ده‌سه‌لاَت و هێز و بازوی كورد بوه و ئه‌وه‌تا نه‌هێڵراوه كه ماده‌ی 140 ده‌ستور جێبه‌جێبكرێت و شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له ساڵی 2004وه بنێردرێت و دواتریش پشكی بودجه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مكرایه‌وه و بڕدراش و هێواش هێواش پڕۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌شه‌یوع و ڕاگواستن و كه‌نارخستنی كوردان جێبه‌جێده‌كرێت و ئه‌مریكاش ته‌نها ته‌ماشاكه‌ره‌و هیچی تر.
له وێسگه‌ی سێهه‌می په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا –كورددا،به‌درێژایی شۆڕشی چه‌كداری كوردانی باكوور له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه له‌ساڵی 1978 و دواتریش 1984وه به‌هیچ جۆرێك پشتیوانی و هاوكاری ئه‌و شۆڕشه‌ی كوردانی له‌باكور نه‌كرد و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه زۆر به‌توندی پشتیوانی له‌هه‌موو ڕژێم و حكومه‌ته سه‌ربازی و تاكڕه‌و و تۆرانیه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی توركیای ئه‌تاتوركی و فاشیستی ده‌كرد و تائێستاش و له‌دوای ده‌ستگیركردنی عبدالله ئۆجه‌لان له‌ساڵی 1999وه ئه‌و پارته‌ی له‌لیستی تیرۆردا ده‌رنه‌كردوه و گرتنی ئاپۆش به‌ئاگاداری ده‌زگا جاسوسیه‌كانی ئه‌مریكا و هاوكاری و پشتیوانی ئه‌و بوه.
له‌ئێستاشدا و له وێسگه‌ی چوارهه‌می په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا –كورددا، بۆماوه‌ی 8 ساڵی ڕێكه كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان له ساڵی 2011ه‌وه دوای شۆڕشی گه‌لانی عه‌ره‌بی له‌پڕۆسه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بیدا له سوریادا،ده‌ستیانداوه‌ته به‌رخۆدان و شۆڕش و مقاوه‌مه‌تی داعش و تیرۆریستان وتوانیویانه سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وتی گه‌وره وه‌ده‌ستبێنن و ئه‌زمونی ده‌سه‌لاَت و به‌ڕێوه‌به‌ریه‌كی خۆسه‌ری دابمه‌زرێنن و ناوچه كوردیه‌كان ڕزگار بكه‌ن و له سه‌نگه‌ری یه‌كه‌م و پێشه‌وه دژی تیرۆریستان و توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كان بجه‌نگن و كچان و كوڕانی شه‌ڕڤانان ببونه سیمبولی ئازادی و قاره‌مانێتی بۆ هه‌موو دونیا‌و له‌و پێناوه‌شدا 11هه‌زار شه‌هید و زیاد له 20هه‌زار قوربانیان پێشكه‌شكردوه .
هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی كوردانی ڕۆژئاوادا سه‌ركه‌وتنی كۆتا و نه‌مانی داعش ڕاگه‌یه‌نرا، به‌لاَم ئه‌مریكا له‌ئێستادا و دوای نه‌مانی مه‌ترسی داعش تاڕاده‌یه‌كی زۆر‌و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و هاوپه‌یمانه فاشیسته‌كه‌ی له توركیا به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌ردۆگان كه‌وتۆته سازش و مامه‌ڵه‌كردن به مه‌سه‌له‌ی كورد و كوردستانی ڕۆژئاواوه ،بۆ چه‌ندین جار و هه‌روه‌ك دابونه‌ریته قێزه‌ون و سیاسه‌ته دۆگما‌و نامرۆڤانه‌كه‌ی ڕابووردووی به‌رامبه‌ر به‌كوردان له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا،ئه‌مریكا گه‌ره‌كێتی په‌رده‌یه‌كی نوێی خیانه‌تكردن له‌كورد و مه‌سه‌له ڕه‌واكه‌ی دابداته‌وه و ئه‌م جاره‌ش ئه‌م شۆڕشه به‌ده‌ردی كۆماری مهاباد و شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی باكور بباته‌وه و خوێن و فرمێسك بۆ كوردان و خاك و سه‌روه‌ت و سامانی كوردانیش بۆ داگیركه‌رانی ناوچه‌كه و دونیا حه‌لاَڵ بكاته‌وه و مێژووی 100ساڵه‌ی ڕه‌ش و تاریكی كوردان دووباره بكاته‌وه.
ئه‌مریكا له‌م سه‌رده‌مه‌ی ترامپی سه‌رۆكی و له‌م سه‌ده‌ی بیست ویه‌كه‌دا،هه‌مان سیناریۆی قێزه‌ون دژی نه‌ته‌وه‌یه‌كی 40-50 ملیۆن كه‌سی و به‌رامبه‌ر ولاَتێكی وه‌ك كوردستانی گه‌وره‌ی نزیكه‌ی 600هه‌زار كم2 و خاوه‌ن نه‌وت و گازی سروشتی كه سه‌رچاوه‌ی وزه و بزوێنه‌ری ماكینه‌ی پیشه‌سازی زلهێزه‌كانه دووباره بكاته‌وه ،به‌ناو پاراستنی ئارامی و ئاشتی ناوچه‌كه و خوێن نه‌ڕشتن و مافی مرۆڤ و دروشمه باقوبریقه بێناوه‌ڕۆكه‌كانی كه زیاد له 100ساڵه مێشك و ده‌روونی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یان پێئاخنیوه و هه‌ڵیافریواندون،ئه‌گینا له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع هیچ بونێكی هه‌ستپێكراو نابینی بۆ دیموكراسی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی و مافه‌كانی مرۆڤ.
به‌م شێوه‌یه گه‌ر ئه‌مریكا له چه‌ند وێسگه‌یه‌كی كه‌م و كورتی كاتی و بچوكی مێژوویدا هاوكار و هه‌مئاهانگ و به‌ناو هاوپه‌یمانی كورد بوبێت،ئه‌وا ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیدا بوه نه‌ك له‌پێناو سه‌رخستنی كورد و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و ماف و داوا ڕه‌واكانی كوردا بوبێت،به‌لاَم له‌به‌رامبه‌ردا مێژووی 80 ساڵه‌ی ڕابووری په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و كورد سیاسه‌تێكی ستراتیژی و پته‌و و كۆنكرێتی بۆ پشتیوانی كورد نه‌بوه ،به‌ڵكو سه‌رتاپای بریتی بوه له خیانه‌ت و خه‌نجه‌ر لێدان له پشته‌وه له‌كورد و له داواكاری و مافه‌كانی له‌هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستان له هه‌ریه‌كه له ئێران و توركیا و عێراق و سوریاشدا.
بۆیه كورد ده‌بێت له‌ئاینده‌دا په‌ندو عیبره‌ت له‌م مێژوه ڕه‌شه‌ی خیانه‌ت و له‌م بێباكی و پشتكردنه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌وروپیه‌كانیش وه‌ربگرێت و جارێكی تر هه‌موو هێلكه‌كانی نه‌خاته سه‌به‌ته‌كه‌یانه‌وه و پلانی جێگره‌وه‌ی ئاماده‌كراوی هه‌بێت و په‌ره به هه‌مه‌جۆره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی بدات له ناوچه‌كه و دونیاشداـ هه‌روه‌ها نابێت كورد چیدی به‌دروشم و به‌هه‌ندێك هاوكاری چه‌ك و چۆڵ و ته‌قه‌مه‌نی كه‌م هه‌ڵبخڵه‌تێت و ببێته خاوه‌نی هه‌موو مه‌سه‌له‌ی له‌ناوبردنی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا ،به‌ڵكو هه‌رئه‌وه‌نده بكات كه ناوچه‌كان و كوردستانه‌كه‌ی خۆی بپارێزێت و هیچی تر،چونكه جگه له‌كورد عه‌ره‌ب و مسوڵمانه‌كان و توركه‌كان و ...هتد.هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بجه‌نگن،ناكرێت كورد له‌هه‌موو پڕۆسه‌یه‌كی گۆڕانكاری ناوچه‌كه‌دا بكرێته سه‌ره‌نێزه و قوربانی و قاره‌مان و پاڵه‌وانی جه‌نگه‌كه به‌لاَم له‌كۆتایشدا ته‌نها خیانه‌ت و خوێن و فرمێسك و كاولكاری گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی بۆ بمێنێته‌وه.
گه‌ره‌كه كورد به‌سه‌ر چۆنێتی و چه‌ندایه‌تی په‌یوه‌ندیه ناوچه‌یی له گه‌ڵ گه‌لانی ناوچه‌كه له تورك و فارس و عه‌ره‌ب و له چوارچێوه ئیسلامیه‌كه و دواتریش بۆ په‌یوه‌ندیه دونیاییه‌كان له ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌لاَت بچێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی وه‌كیه‌كی و یه‌كسان و له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و نوێنه‌رایه‌تی كورد نه‌ك حیزب دابمه‌زرێنێت وئه‌مه‌ش پێویستی به‌یه‌ك و یه‌كگرتوویی ڕیزه‌كانی گه‌ل و نه‌ته‌وه هه‌یه له‌هه‌رچوار به‌شه‌كه‌ی كوردستاندا وگه‌ره‌كه كورد هه‌موان و پێكه‌وه خاوه‌نی یه‌ك كردار و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی بن نه‌ك به‌ش به‌ش و پارچه‌پارچه بوون،له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌ره‌كه ڕووداو و پێشهات و گۆڕانكاری و هاوسه‌نگی هێز و هاوكێشه سیاسی و ئابوری و ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه و دونیاش ڕاست ودروست بخوێنێته‌وه و پلانی خۆی بۆیان هه‌بێت.
پێویسته كورد هه‌وڵبدات چیدی وه‌ك هێزێكی نافه‌رمی و نه‌ناسراو نه‌مێنێته‌وه به‌ڵكو ببێته هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی و دانپیادانراو له‌ناوچه‌كه و دونیاشدا،ئه‌وه‌ش ته‌نها به بوون و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد ده‌بێت گه‌ر له‌قه‌واره‌شدا وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بچوك بێت،چونكه ته‌نها ده‌وڵه‌تی ڕه‌سمی و ئه‌ندامی دانپیادانراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان زامنی پاراستنی سه‌روه‌ری و سنور و شكۆی نه‌ته‌وه‌یی كورده وه‌كو هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه و دونیاش،بۆیه گه‌ره‌كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ببێته ستراتیژ و بنه‌ماو پنتی سه‌ره‌كی له‌سیاسه‌تی ئاینده‌ی كورداندا نه‌ك وه‌كو خه‌ون و خه‌یاڵ لێبڕوانرێت.به‌بێ ئه‌م هه‌نگاو وبه‌رنامه‌ی كارانه زه‌حمه‌ته كورد بگاته ئاوات و ئامانجه‌كانی خۆی و مافه‌كانی له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی و ئازابونی له‌ژێر ده‌سته‌یی و داگیركاری و به‌شبه‌شكردنی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ڕزگاری ببێت،ئه‌مه‌ش له‌خۆبورده‌یی و جدیه‌ت و دڵسۆزی و خه‌مخۆری و یه‌كڕیزی هه‌موانی گه‌ره‌كه نه‌ك تاك سه‌ركرده و تاك حیزب له‌م پارچه یان له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستاندا.