ئه‌و 7 ڕۆژه‌ی عێراقی هه‌ژاند!
نەوزادی موهەندیس
2019-10-08   1071
عێراق له‌دوای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسی صدامیه‌وه له‌ساڵی 2003وه كه تائێستا 16 ساڵی ڕێكی تێپه‌ڕاندوه هیچ كات‌و سات‌و ساڵێكی تێپه‌ڕنه‌كردوه به‌ئارامی‌و خۆشگوزه‌رانی،دوور له‌كێشه‌و شه‌ڕی ناوخۆیی‌و ئاینی‌و مه‌زهه‌بی‌و نه‌ته‌وه‌یی ،دوور له جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعش، دور له‌ململانێ له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێ له‌ئێران‌و توركیا‌و سعودیه‌و سوریا‌و ...هتد.دور له‌ململانێكانی وڵاته زلهێزه‌كانی ئه‌مریكاو ڕوسیا‌و ئه‌وروپیه‌كان.دوور له‌ململانێ ناڕه‌واكانی نێوان سه‌ركرده سیاسی‌و حیزبه سیاسیه‌كانی عێراق،دوور له ململانێ‌و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد. به‌مشێوه‌یه عێراقی نوێ ته‌نها دوور بوه له وێنه و بڕیاره‌كانی صدام حسێن ئه‌گینا زۆرجاران له‌سه‌رده‌می به‌عسیه‌كان خوێناویترو مه‌ترسیدارتر بوه بۆ سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كانی عه‌ره‌بی ((سونه‌و شیعه))و كورد‌و توركومان‌و مه‌سیحی‌و..ئه‌وانی تریش.
عێراق وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نه‌فره‌تی ئه‌زه‌لی لێكرابێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه كه به‌م شێوه‌یه گیرۆده‌ی جه‌نگه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كان و جه‌نگ و ململانێ نه‌بڕاوه‌كان بێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مێژووی دروستبونیه‌وه له سۆمه‌ریه‌كانه‌وه تاكو ئێستا كه زیاتر له 5 هه‌زار ساڵه.
عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ولاَتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وت و كانزا و سه‌رچاوه‌سروشتیه‌كان و خاك و ئاوێكی به‌پیت و سازگاره‌و ولاَتی دوو ڕووباری به‌ناوبانگه،به‌لاَم هیچ كات خۆشگوزه‌رانی و ڕه‌فاهیه‌تی ته‌واوی به‌خۆیه‌وه نه‌بینوه‌و هه‌میشه گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و دواكه‌وتویی و بێكاری و نه‌خۆشی و نه‌خوێنده‌واری به‌رۆكی تاك و كۆمه‌ڵگاكه‌ی به‌رنه‌داوه.
له‌م هه فته‌یه‌ی كه ڕابوورد و به‌دیاریكراوی له 1 تا 7تشرینی یه‌كه‌می 2019،عێراق و به‌تایبه‌تیش به‌غدادی پایته‌خت و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به مه‌ترسیدارترین و هه‌ژاوترین ڕۆژدا تێپه‌ڕبوون به‌هۆی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه فراوانه‌كانه‌وه كه له‌ئه‌نجامی نه‌بوونی كار و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه كه به‌درێژایی 16 ساڵی ڕابووردوه به‌رده‌وامیان هه‌یه و كه وه‌ك ڕاگه‌یه‌نراوه له‌و ماوه‌یه‌دا زیاد له 800 ملیار دۆلار له‌داهاتی عێراق به‌هه‌ده‌ر دراوه و له‌لایه‌ن ده‌سته و تاقمێكی بچوك و كه‌می ده‌سه‌لاَتدارانی عێراقه‌وه به‌قازانجی حیزب و سه‌ركرده و بنه‌ماڵه و ته‌نانه‌ت ولاَتانی ده‌رودراوسێشه‌وه به‌كارهاتوه و كۆمه‌ڵگای عێراقیشی لێبێبه‌شكراوه.
ئه‌م 7 ڕۆژه‌ی عێراق ڕۆژانێكی پڕ مه‌ترسیبوون بۆ سه‌ر ته‌واوی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می حوكمڕانی له‌عێراقدا،چونكه داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌تی عادل عبدالمهدی ده‌كراو داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتیمانی ده‌كرا،داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و چۆڵكردنی كورسی حوكمڕانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یان ده‌كرد. ئه‌م 7 ڕۆژه به‌هه‌ق و هه‌قیقه‌ت بنه‌مای زۆرێك له بیربۆچونه‌كان و ته‌ختی حوكمڕانی عێراقی هه‌ژاندو خستیه له‌رزین،به‌ڕاده‌یه‌ك ولاَتانی ناوچه‌كه‌ش مه‌ترسیان له‌سه‌ربوو به‌هۆی تێكچوون و لێكهه‌ڵوه‌شانی حكومه‌تی عێراقیه‌وه.
سیناریۆكان زۆرن كه كێ و چ لایه‌ن و كام حكومه‌تی ناوچه‌یی و زلهێز و سه‌ركرده و حیزبی سیاسی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و دونیاش له پشت ئه‌م خۆپیشاندانه‌وه‌ن؟ئایا خۆپیشاندانه‌كان خۆڕسك بوون و له‌ئه‌نجامی په‌نگخواردنه‌وه‌ی توڕه‌یی و بێزاری و ناڕازیبونی جه‌ماوه‌ر خۆیه‌وه سه‌ریانهه‌ڵدا و ته‌قینه‌وه ؟ یان حیزب و سه‌ركرده و ده‌زگای جاسوسی و ولاَتانی ده‌وروبه‌ر و دونیای له‌پشته‌وه بوون؟ئایا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین مافێكی یاسایی و ده‌ستوری نین له عێراقدا بۆ داواكاری مافه ڕه‌واكانیان؟ و زۆر پرسی تریش..
زۆر قسه‌ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌زگا جاسوسیه‌كانی ئێران و توركیا و سعودیه و كوێت و ئه‌مریكا و ..هتد. له‌پشت جولاَندان و هاندانی جه‌ماوه‌ری توڕه‌ی عێراقه‌وه‌ن له به‌غدادی پایته‌خت و 9 گه‌وره شاری تری ناوه‌ڕاست و باشووریش.
زۆرێكیش وای بۆده‌چن ململانێ حیزبی و تایه‌فیه‌كانیش ڕۆڵیان هه‌بوه له ه‌قینه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ك له‌نێوان حیزب و سه‌ركرده سیاسیه‌كانی شیعه‌كان خۆیان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه كۆنه به‌عسیه‌كان و سونه‌ی عه‌ره‌بیش ڕۆڵی كه‌میان نه‌بوه، به‌م شێوه‌یه هه‌موان و هه‌ریه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك به‌شدارن له‌و هاندان و ته‌قینه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌دا،به‌لاَم تاكو ئێستاش هیچ كه‌س و لایه‌ن و سه‌ركرده‌یه‌كی ناوخۆیی و ولاَتانی ناوچه‌كه و دونیاش بوێری ئه‌وه‌یان نه‌كردوه كه خۆیان به لێپرسراو و جوڵێنه‌ری خۆپیشاندانه‌كان ده‌ربخه‌ن،هه‌ربۆیه‌ش دوای 7 ڕۆژ له خۆپیشاندان و وه‌لاَمدانه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك توندی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كان و نه‌بونی سه‌ركردایه‌تیه‌كی دیار و به‌هێزیش بۆ خۆپیشاندانه‌كان ،هێواش هێواش به‌ره‌و هێوربونه‌وه چوو و له‌ئێستاشدا به‌هۆی هه‌ندێ بڕیار و به‌ڵێنی په‌ڕله‌مان و حكومه‌ته‌وه تاڕاده‌یه‌ك خۆپیشاندانه‌كان خاوبونه‌ته‌وه،به‌لاَم مانای كۆتایهاتنیان نیه،چونكه هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه سه‌رزاره‌كین و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع ماوه‌یه‌كی لانی كه‌م 3 بۆ 6 مانگیان ده‌وێت كه هاولاَتیان هه‌ستی پێبكه‌ن و به‌قازانجیان بشكێته‌وه.
ئاشكراشه هه‌رچه‌نده داواكاری خۆپیشانده‌ران ڕه‌وایه‌تی زۆری تیادایه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داوای (( نه‌مانی گه‌نده‌ڵی، نه‌مانی بێكاری، پێشكه‌شكردنی خزمه‌توگوزاری))یان به‌رزكردبۆوه و به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه به‌ڕێوه ده‌چوون و هیچ توندوتیژیه‌كیان لێنه‌كه‌وته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی ده‌ستی ده‌ره‌كی و پیلانی ناوخۆیش هانیدان بۆ سووتاندنی باره‌گای حیزبه سیاسیه‌كان و داموده‌زگای حكومی و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و دواتریش سه‌ركێشان بۆ ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس له‌لایه‌ن قه‌ناص به‌ده‌سته نهێنی و شاره‌واكان و له‌ئه‌نجامیشدا وه‌ك ڕاگه‌یه‌نرا زیاد له 200 قوربانی و 6 هه‌زار برینداری لێكه‌وتۆته‌وه كه ڕه‌نگه زۆر زیاتریش بێت،جا تا ئه‌و كاته‌ی كه خۆپیشاندانه‌كان هێمن وئارام بن و دووربن له توندوتیژی مافی ته‌واوی هاولاَتیانه كه داوای مافه زه‌وتكراو و پێشێلكراوه‌كانیان بكه‌ن به‌لاَم كاتێك كار گه‌یشته توندوتیژی و مه‌ترسی گه‌وره‌ی لێكرا ناكرێت به‌خوێنساردی و به‌كه‌میه‌وه لێیان بڕوانرێت،هه‌ربۆیه نه‌ده‌كرا حكومه‌ت و هێزه‌كانی سوپا و ئه‌منیه‌كانی تر بێده‌سه‌لاَت و ته‌ماشاكه‌ر بوه‌ستانایه.
خۆشبه‌ختانه له ئێستادا و دوای ته‌نها 7 ڕۆژ هه‌موان تێگه‌یشتن كه له‌ده‌ستدانی ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانیه له‌رزۆكه‌كه‌ی به‌غداد به‌زیانی هه‌موان ته‌واو ده‌بێت،شیعه‌كان خۆیان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی ڕووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عبدالمهدی زیانی گه‌وره له‌پێش هه‌موانه‌وه به‌خۆیان ده‌گه‌یه‌نێت و زۆر نزیكیشه بۆ هه‌تاهه‌تایی ده‌سه‌لاَتیان له‌ده‌ستبچێت یان لانی كه‌م بۆماوه‌یه‌كی زۆر نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتن و عێراق و به‌تایبه‌تیش ناوه‌ڕاست و باشوری شیعه‌نشین له هه‌ڕه‌ج و مه‌ره‌جێكی بێكۆتادا بمێنێته‌وه و ئه‌وه‌ی 16 ساڵی ڕابوورودشه وه‌ده‌ستهاتوه له‌كیس بچێت ،سونه‌ی عه‌ره‌بیش هیچ كات عێراقی پڕ كێشه و فه‌وزا له قازانجیاندا نیه چونكه هێنده‌ی تر ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ و كوشتن و بچوكبونه‌وه‌ی زیاتر ده‌بنه‌وه،كوردیش زیانی گه‌وره‌ی پێده‌كه‌وێت له ڕووی ئابوری و نه‌دانی بودجه و موچه و ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی دارایی تر ده‌بۆوه له‌كاتێكدا هێشتا پێویستی زۆری به‌عێراقه و دۆخه ناوچه‌یی و دونیاییه‌كه‌ش پشتیوانی له‌جیابونه‌وه‌ی كورد ناكات،كه‌مینه‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه زیانی گه‌وره‌یان پێده‌گایشت.
بۆیه هه‌موان و هه‌ریه‌كه له‌لای خۆیه‌وه به ئاشكرا و نهێنی كه‌وتنه خۆ بۆ كۆتایهێنان به‌و ئاریشه ئاڵۆزه و هه‌موان پشتیوانی خۆیان بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عبدالمهدی ده‌ربڕی و گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه كه‌سێكی هێمن و له‌سه‌رخۆ و خۆنه‌ویست و پۆست نه‌ویستی وه‌كو مه‌هدیان به‌زوویی ده‌ستناكه‌وێته‌وه تا كه‌شتیه شه‌پڕیوه‌كه‌ی عێراق له ناو ئه‌و ده‌ریا سه‌ركێشه‌ی پڕ ئاژاوه مه‌ترسیداره‌دا به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ببات.بۆیه به‌هه‌ق ده‌بێت ده‌سه‌لاَتدارانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه په‌ندی گه‌وره له توڕه‌بوون و ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانی هاولاَتیان وه‌ربگرن و بكه‌ونه‌وه خۆ بۆ چێكردنی پڕۆسه‌یه‌كی چاكسازی ڕاسته‌قینه و نه‌هێشتنی دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵی و بێكاری و هه‌ژاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری.
ئه‌گه‌رنا له كاتی دووباره‌بونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كاندا زۆر گه‌وره‌تر و فراوانتر‌و مه‌ترسیدارتریش ده‌بێت و ئه‌وكاتیش عێراق له‌ده‌ست هه‌موان و به‌تایبه‌تیش عێراقیه‌كان ده‌چێت و ده‌بێته گۆڕه‌پانێكی كراوه له‌به‌رده‌م یار و نه‌یاری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا و ئیدی عێراقێكی به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن سه‌روه‌ری بونێكی ڕاسته‌قینه‌ی نامێنێت و ده‌بێته به‌شێك له‌مێژوویه‌كی ڕه‌شی درێژكراوه‌ی خوێنڕشتن و كاولكاریی‌و نه‌فره‌تبارانكراو. زۆر دووریش نیه كه هه‌رێمی كوردستانیش پڕیشكی ئه‌و ئاگره بێئامانه بیگرێته‌وه‌و هه‌مان چاره‌نوسیش ڕووبه‌ڕوی ببێته‌وه و خۆپیشاندانه‌كانی سالاَنی 2011و دواتری كوردستانیش سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه.كه نه‌عێراق و نه‌هرێمی كوردستانیش چیدی به‌رگه‌ی دۆخێكی تری نه‌خوازراو و مه‌ترسیدار ناگرن له‌كاتێكدا ناوچه‌كه به مه‌ترسیدارترین قۆناغدا گوزه‌ر ده‌كات به‌هۆی ملانێكانی ئه‌مریكا و ئێران و توركیا و كورد و عه‌ره‌ب و ئیسڕائیل و ئه‌وانی تریشه‌وه.