له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له 16/10/2016دا ،ڕێگه‌درا به كۆمپانیای دیلۆیت بۆ ووردبینیكردنی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و به‌كاربردن وفرۆشتن وخه‌رجی و داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵدا واژۆ كردن،به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستن و شه‌فافكردنی ئه‌و پڕۆسه گرنگه له‌هه‌رێمی كوردستاندا،كه زۆرترین ڕه‌خنه و گله‌یی له‌سه‌ر دروست بوه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی سیاسه‌تی فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان به سه‌ربه‌خۆیانه و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غداد له مانگی 5/2014وه.
به‌و مه‌به‌سته كۆمپانیای (( دیلۆیت Deloitte و Eernst و Young )) بۆ ووردبینی و ڕاوێژكاری. هه‌ستاوه به كاری ووردبینی كردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه له‌ساڵی 2017دا و دوای نزیكه‌ی 1 ساڵ و2 مانگ .
پێنجه‌م ڕاپۆرتی خۆی له ڕێكه‌وتی 27 /2/2019دا تایبه‌ت به 3 مانگی 7 و 8 و 9/ 2018 بڵاوكرده‌وه.
ئه‌نجامی ووردبینی بۆ ئه‌و 3 مانگه‌ی ساڵی 2018 .. به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بوه:
1. كۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی (( بۆری بۆ پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ و به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كارهێنانی ناوخۆش)) بریتیه له 35,751,432 به‌رمیل نه‌وتی خاو.
2. كۆی صافی بڕی نه‌وتی فرۆشراو به بۆری بریتیه له 35,667,632 به‌رمیل نه‌وتی خاو.
3. كۆی داهاتی ئه‌و بڕه نه‌وته به بۆری بریتیه له 2,250,572,508 دۆلاری ئه‌مریكی
4. تێكڕای نرخی 1 به‌رمیل نه‌وت بریتی بوه له 63,098 دۆلاری ئه‌مریكی
5. نه‌وتی فرۆشراو به تانكه‌ر بریتی بوه له صفر به‌رمیل
6. كۆی داهاته‌كه‌ی بریتی بوه له صفر دۆلاری ئه‌مریكی
7. كۆی داهاتی وه‌رگیراو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بریتی بوه له 1,153,486,512 دۆلاری ئه‌مریكی
8. پاره‌ی وه‌رگیراوی تر له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێش وه‌خته بریتی بوه له 104598002 دۆلاری ئه‌مریكی
9. پاره‌ی وه‌رگیراو له گرێبه‌سته‌كانی به‌شداریكردنی به‌رهه‌مهێنان 135286862 دۆلاری ئه‌مریكی
10. واته حكومه‌تی هه‌رێم به كۆی گشتی بڕی 1,393,371,376 دۆلاری ئه‌مریكی وه‌رگرتوه و بۆته داهات.
• خه‌رجیه‌كان:
• بڕی 80696865 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بۆ ئه‌و خه‌رجیانه‌ی كه كراون بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك
(( دابینكردنی كاره‌با بۆ هه‌رێم و بۆ سووته‌مه‌نی بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با و خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیاریكردن و پشكنینی هێڵه‌كان و خه‌رجی لایه‌نی سێیه‌م كه له‌جیاتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌یدات و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شكراو به‌وه‌زاره‌تی كاره‌با/ پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك))
• 1,028,226,407 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی بۆ خه‌رجیه‌كانی تر وه‌ك (( گۆڕانكاری له ڕه‌سیدی حساباتی كڕیاره‌كان و قه‌رزی كۆمپانیا به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان و تاریفی كۆمپانیای وزه‌ی توركی و دانه‌وه‌ی قه‌رزی هه‌ریه‌كه له كۆمپانیای وزه‌ی توركی TECو كۆمپانیای نه‌وتی نێوده‌وڵه‌تی توركی TPIC))
• كۆی گشتی ئه‌م خه‌رجیانه بریتیه له 1,108,923,272 دۆلاری ئه‌مریكی.
• بڕی پاره و داهاتی صافی كه حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ریگرتوه و بۆی ماوه‌ته‌وه بریتیه له:
294,648, 2,502 دۆلار
-
1,108,923,272دۆلار
--------------------
1,393,371,376 دۆلاری ئه‌مریكی.(( یه‌ك ملیار و سێ سه‌د و نه‌وه‌د و سێ ملیۆن و سێ سه‌د و حه‌فتاو یه‌ك هه‌زار و سێ سه‌د و حه‌فتا و شه‌ش دۆلاری ئه‌مریكی.
• تێبینیه‌كان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه:
1. به‌پێی گرێبه‌ستی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای دیلۆیت،ده‌بێت كاری ووردبینی بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 ش بكات.به‌ڵام ئه‌و كاره‌یان نه‌كردوه و ڕاسته‌وخۆ له‌ساڵی 2017وه ده‌ستیان پێكردوه.
2. له باسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به بۆری و به تانكه‌ر ته‌نها له‌ڕێگه‌ی توركیاوه باس ده‌كات،به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له ڕێگه‌ی ئێران ناكات كه ڕۆژانه به سه‌دان تانكه‌ر نه‌وتی خاو ده‌فرۆشرێت.
3. كۆی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و 3 مانگه‌دا ته‌نها له‌نه‌وتی هه‌نارده‌كراو به‌بۆری ((2,250,556,243)) دۆلار.
4. له‌و 3 مانگه‌دا بڕی ((839,243,990)) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی دراوه‌ته‌وه به قه‌رزی كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان و كۆمپانیا توركیه‌كان.كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ لانه‌بردن و هه‌ڵنه‌گرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
5..ئه‌مه بێجگه له داهاتی فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان كه مانگانه بریتیه له ((150 ملیۆن دۆلار)) و داهاتی ناوخۆش له ((گومرك و باجه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و ...هتد)) مانگانه بریتیه له ((150)) ملیار دینار.
6. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو داهاتانه كۆبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و 3 مانگه به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
(( 2,250,556,243(( داهاتی نه‌وتی فرۆشراو)) +450000000(( داهاتی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی ناوخۆ)) + 375000000(( داهاته ناوخۆییه‌كانی تر له گومرك و باج و ڕسوماته‌كانی تر))، ئه‌وا یه‌كسانه به (( 3,075,556,243)) ملیار دۆلاری ئه‌مریكی
7. ((3,075,556,243)) دۆلار كه گه‌ر نرخی 100 دۆلار بریتی بێت له 120000 دینار ئه‌وا ده‌كاته ((3,690,667,491,600)) تریلیۆن دیناری عێراقی.
8.باس له شیرینی وه‌رگرتنی گرێبه‌سته‌كان نه‌كراوه كه وه‌رگیراون و چۆن خه‌رجكراون،چونكه نه له‌داهات و نه له خه‌رجیه‌كاندا ده‌رنه‌كه‌وتوون.
9.ده‌بوو ئه‌م كۆمپانیایه،له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی نه‌وت ده‌رهێنان و فرۆشتنیه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2002 به‌دواوه ووردبینی هه‌موو ساڵه‌كانی بكردایه،چونكه له‌ساڵی 2002 تا 2012 نزیكه‌ی 42 گرێبه‌ستی نه‌وتی كراوه له‌گه‌ڵ زیاد له 25 كۆمپانیای بیانی جۆراوجۆردا.له 50 بلۆكی نه‌وتیدا.
10.حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یتوانی به‌و داهاتی 3 مانگه و داهاتی 6 مانگی پێشووتری ساڵی 2018 و دواتریش 3 مانگی كۆتایی ساڵی 2018،موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران بدات نه‌ك ((12)) مووچه به پاشه‌كه‌وته‌وه.
11. ده‌رده‌كه‌وێت كه مانگانه حكومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌وڵدایه بۆ دانه‌وه‌ی بڕێكی زۆری قه‌رزی كۆمپانیاكان كه خۆی ده‌بینێته‌وه له نێوان (( 350 بۆ 839 )) ملیۆن دۆلار كه بڕێكی ئێجگار زۆره، چونكه ته‌نها بۆ مووچه‌ی ته‌واوی مانگانه حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به 750 ملیۆن دۆلار هه‌یه. كه‌چی ده‌بینین له‌و 3 مانگه‌دا به‌هێنده‌ی مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ پاشه‌كه‌وت قه‌رزی كۆمپانیاكانی داوه‌ته‌وه.
• له‌كۆتاییدا، ئه‌وه‌ی له‌و ڕاپۆرته‌دا نوسراوه،له‌زۆر شوێندا دیاریكراوه كه ((نمونه)) وه‌رگیراوه،ئاشكراشه هیچ كات نمونه ژماره‌ی ڕاسته‌قینه ده‌رناخات به‌ڵكو نزیكییه.
• هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :
ئه‌م ڕاپۆرته ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت وگازی هه‌رێمی كوردستان و(دیلۆیت)به‌رپرسیار نییه له بۆچوون یان خستنه‌ڕووی هه‌رنادروستییه‌ك،كه‌موكوڕی یان هه‌ڵه‌یه‌ك له‌زانیارییه‌كانی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا له‌به‌رامبه‌ر هه‌رلایه‌نێكی سێیه‌م،و(دیلۆیت)به‌رپرسیاره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت وگازی هه‌رێمی كوردستان،وهیچ لایه‌نێك،جگه له‌ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان،مافی پشتبه‌ستنی به‌م ڕاپۆرته نییه،بۆهه‌رمه‌به‌ستێك بێت.
• بۆیه ئه‌م ڕاپۆرتانه ته‌نها بریتین له ڕێكخستنه‌وه‌ی ژماره‌كان به‌دڵی حكومه‌تی هه‌رێم و زۆرێك له گومانه‌كان وه‌ڵام ناداته‌وه.و سیاسه‌ت و داهاتی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ر به‌شاراوه‌یی و تاریكاوی ده‌مێنێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ستڕۆبشتوان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی كه ماوه‌ی 4 ساڵ زیاتره پیاده ده‌كرێت و بۆته مه‌ینه‌تی و هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمدا و سه‌پاندنی پاشه‌كه‌وتی مووچه و تێكدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدادیش،جا سووربوون له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه به‌رده‌وام به‌ره‌و دۆخی سیاسی و ئابوری خراپترمان ده‌بات نه‌ك به‌ره‌و ڕزگاربوون و سه‌ربه‌خۆیی.