مێژووی ململانێ و گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران دوور‌و درێژن،له‌وكاته‌وه ده‌ستیپێكردوه كه ئه‌مریكا له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه وه‌كو جه‌مسه‌رێكی كاریگه‌ری سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی دونیای ئه‌وكاته و تاكو ئێستاش ده‌ركه‌وتووه،ته‌نها ئه‌و كاتانه دۆستی ده‌وڵه‌تی ئێرانی پاشایه‌تی حه‌مه‌ڕه‌زاشای ئێران بوو تاسه‌ره‌تای سالاَنی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابووردوو ،ئاشكرایه له‌ساڵی 1953دا هه‌ربه‌هه‌وڵی ئه‌مریكا بوو كه توانرا كوده‌تا به‌سه‌ر هێزی محمد موصدق بكرێت و حه‌مه‌ڕه‌زا شا بگه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر ته‌ختی شاهانشاهی ئێران و ئیدی ئێران و شاهانشاكه‌ی خۆیان به‌قه‌رزباری ئه‌مریكا ده‌زانی و هه‌میشه ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵ بوون،به‌لاَم كاتێك حه‌مه‌ڕه‌زا شا هه‌ستی كرد كه نرخی نه‌وت نزمه و كۆمپانیا نه‌وتیه جیهانیه‌كانیش كه‌وتونه‌ته دوژمنایه‌تیكردنی ئێران و داهاتی نه‌وته‌كه‌ی و گه‌ره‌كیانه بێهێزی بكه‌ن،كه‌وته دژایه‌تیكردنی ئه‌و كۆمپانیایانه و دواتریش ئه‌مریكا و ئه‌وه‌بوو ئه‌نجام به‌ڕووخاندن و سه‌ره‌ونگومكردنی خۆی و ڕژێمه‌كه‌ی كۆتایی هات له‌ساڵی 1979دا، ئیدی ئه‌مریكا و ئێران دوای ئه‌و مێژوه‌ش و دوای ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی ئێرانی شیعه مه‌زهعه‌بی توندڕه‌و وخاوه‌ن خه‌ون و خه‌یاڵی فراوانخوازی و ناردنه‌ده‌ره‌وی شۆڕشه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كه و دونیاش هێنده‌ی تر په‌یوه‌ندیه‌كان ساردووسڕبونه‌وه و ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پیلانی ڕووخاندنی ئه‌و ڕژێمه‌ش دابنێت له ڕێگه‌ی هه‌لاَیسانی جه‌نگی 8ساڵه‌ی عێراق ئێران و سه‌پاندنی گه‌مارۆی 30 ساڵه‌ی سه‌ری.به‌م شێوه‌یه ده‌بینین كه مێژووی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران هیچ كات په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه‌ی گه‌رموگوڕ نه‌بوه به‌درێژایی 70 ساڵی ڕابووردوو.
هه‌ربۆیه‌ش ئه‌م باكگراوند و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه به‌رده‌وامه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان هیچ متمانه‌یه‌كی پته‌وی نه‌هێشتوه له‌نێوانیاندا،له‌لایه‌ك ئه‌مریكا هه‌میشه ویستویه‌تی ئێرانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن نه‌وت و نفوز و پێگه و گرنگی جیۆسیاسی له‌پاڵ یه‌كێتی سۆڤێتی جاران و ئێستای ڕوسیای میراتگری بلۆكی سۆسیالیستی له‌خولگه و فه‌له‌كی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیدا بسوڕێته‌وه و نه‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانیشی له‌ناوچه‌كه‌دا له ولاَتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌نداو و ئیسڕائیل و میسر و ...هتد.له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئێران هه‌میشه ویستویه‌تی خۆی وه‌كو ولاَتێكی زلهێزی ناوچه‌كه پیشان بدات و ململانێی له‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌گه‌ڵ سعودیه و توركیا و میسر و ئیسڕائیلدا ده‌كرد بۆ ڕابه‌رایه‌تیكردنی ولاَتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناوین و گه‌ره‌كی بوو ببێته پاڵه‌وان و یاریكه‌ری سه‌ره‌كی سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه و هه‌ژموونی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و پلانه‌كانی خۆی بسه‌پێنێته سه‌رهه‌موان.
ئێران مێژوویه‌كی دوووردورێژی هه‌یه له ترس و تۆقاندنی ولاَتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌میشه وه‌ك مه‌ترسیه‌كی گه‌وره خۆی پیشانیان داوه و هه‌وڵی زۆریشی داوه بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی به‌حره‌ین و 3 دورگه‌ی ئیمارات و له‌ڕێگه‌ی نفوزی مه‌زهه‌بی شیعه‌شه‌وه خۆی خزاندۆته ناو كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بیه‌كانی یه‌مه‌ن و عومان و سعودیه و به‌حره‌ین و كوێت و عێراق و سوریا و لوبنان و میسر و ته‌نانه‌ت مه‌غریبی عه‌ره‌بی و ..هتد.له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابووردوودا به‌ئاشكرا و به‌نهێنی پشتیوانی له‌هه‌ر هێزێكی تیرۆریستی یان به‌ناو مقاوه‌مه‌تی شۆڕشگێڕی كردوه له لوبنان و فه‌له‌ستین و سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی و هه‌موو جه‌نگ و ململانێكانیشی له‌سه‌ر زه‌مینه و ئاو وهه‌وا و له‌ناو گه‌لان و له‌سه‌ر حسابی ئه‌و ولاَتانه به‌رپاكردوه دوور له سنوره‌كانی خۆی.به‌م شێوه‌یه ئه‌م ململانێ مێژوویه‌ی ئه‌مریكا و ئێران بۆته مۆته‌كه‌یه‌كی ترسێنه‌ر بۆ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه و گه‌ره‌كه چاره‌سه‌رێكی سیاسی یان سه‌ربازی یه‌كلایی بكاته‌وه و ئیدی ناوچه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بێت دووربخرێته‌وه له‌و ململانێ ناڕه‌وایه كه هه‌یه.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ،ئایا ئه‌م ململانێیه تاچه‌ندی تر بڕده‌كات؟ به‌ره‌و كوێ و به‌چ ئاڕاسته‌یه‌ك كۆتایی پێدێت؟ سه‌ركه‌وتووی كۆتایی كام لا ده‌بێت؟ ناوچه‌كه چی به‌سه‌ر دێت؟ و زۆر پرسیاری تریش..
پاڵپشت به‌و ڕاستیانه‌ی كه‌له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع ده‌بینرێت و ده‌توانرێت گریمانه‌ی بۆ بكرێت،ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا گه‌ره‌كێتی ڕێگا چاره‌سه‌ری سیاسی پیاده بكات تائه‌وئاسته‌ی بڕده‌كات ،له‌ڕێگه‌ی به‌سه‌رداچوونه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی نێوان ئێران و ولاَتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كه ئه‌مریكا تاك لایه‌نه هه‌ڵیپه‌ساردوه و ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كات.ئه‌مریكا گه‌ره‌كێتی گه‌ر ڕژێمه ئیسلامیه‌كه‌ی ئێرانیش به‌ته‌واوه‌تی نه‌ڕوخێنێت و به‌ده‌ردی ڕژێمی به‌عسی صدامی عێراقی نه‌بات ئه‌وا چنگ و په‌لی بكات و نینۆك و كه‌ڵبه‌كانی كورتبكاته‌وه،به‌شێوه‌یه‌ك چیدی توانای مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌بێت له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی،گه‌ر ئێران ملكه‌چی نواند و به‌مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا ڕازی بوو ئه‌وا ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی بێ‌ترس و بێهێز و له‌خولگه‌ی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكادا بمێنێته‌وه و نه‌بێته مه‌ترسی زیاتر،گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌ڕه‌قی و بێ به‌رنامه و غروری سیاسی مامه‌ڵه‌ی كرد،ئه‌وا به‌دڵنیایی ڕووخاندنی ئه‌و ڕژێمه مسۆگه‌ره گه‌ر به‌جه‌نگی گه‌رمیش نه‌بێتـ،ئه‌وا ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی سه‌پاندنی گه‌مارۆ ئابوریه تونده‌كانی سه‌ر كه‌رته‌كانی نه‌وت و غازی سروشتی و به‌گشتی كه‌رتی وزه و دواتریش كه‌رتی دارایی و بانكی و دواتر كه‌رتی سه‌ربازی و ئه‌منی و پیشه‌سازی و ده‌ریایی و ..هتد.ئیدی ئێران ملكه‌چ ده‌كات.
جا به‌م شێوه‌یه به‌بێ بوونی داهات و بڕینی شاده‌ماری داهاته‌كانی ئێران كه نه‌وت و غازی سروشتیه ناتوانێت خۆڕابگرێت و مه‌رگ و ڕووخاندنی خۆی مسۆگه‌ر ده‌كات و به‌م شێوه‌یه له‌هه‌ردوو باردا ئێران گه‌وره‌ترین زیان به‌ر هێز و نفوز و ناو وناوبانگی ده‌كه‌وێت گه‌ر ڕازیبێت یان ناڕازی و ئه‌مریكاش وه‌ك زلهێزێكی دونیایی گه‌وره و به‌توانا و خاون نفوز و ده‌سه‌لاَت و ته‌كنه‌لۆجیای نوێ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره مسۆگه‌ر ده‌كات. ڕه‌نگه جه‌نگی ڕاسته‌وخۆی گه‌رم نه‌كرێته سه‌ر ئێران وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ڕوویدا له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران ولاَتێكی پان وپۆڕ و گه‌وره و خاوه‌ن سنورێكی فراوان و خاوه‌ن گه‌لانێكی زۆرینه مه‌زهه‌ب شیعه‌ی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی توندڕه‌و و ده‌مارگیرن بۆ ده‌سه‌لاَت و مه‌زهه‌به‌كه‌یان،به‌لاَم له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا پێكهاته‌ی گه‌لان و كۆمه‌ڵگای ئێرانیش یه‌ك و یه‌كگرتوو نیه و گه‌لانی جیاواز له فارس و كورد و ئازه‌ر و توركومان و عه‌ره‌ب و به‌لوش و ..هتد.ده‌ژین و ماوه‌ی زیاتر له 40 ساڵه له‌جه‌نگ و له ژێر باری برسێتی و گه‌مارۆی ئابوری‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و چیدی توانای به‌ره‌نگاری و برسێتی زیاتر ناگرن.
بۆیه ئه‌م ململانێیانه له‌كۆتادا به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی نه‌مان و سه‌ره‌ونگومكردنی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانی هه‌نگاو ده‌نێت و ناوچه‌كه‌ش به‌ره‌و ئارامیه‌كی كاتیش بێت ده‌چێت به‌پێی پلانه‌كانی ئه‌مریكا و پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی له‌عه‌ره‌به‌كان و له‌پێش ئه‌وانیشه‌وه ئیسڕائیله.
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَتدارانی ئه‌م ولاَتانه‌ی ناوچه‌كه‌وه به‌گه‌وره و بچوكیانه‌وه به‌هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ندیانه و به به‌هێز و لاوازیانه‌وه ململانێكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای زلهێزی دونیا نه‌گه‌یه‌ننه ئاستێك كه خاڵی نه‌گه‌ڕانه‌وه تێپه‌ڕ بكات چونكه هیچكات ناتوانن درێژه به‌و ململانێ نابه‌رابه‌ریه بده‌ن،چونكه ئه‌مریكا ولاَتێكی دووره ده‌سته و هیچ جه‌نگێك له‌سه‌ر خاك و گه‌لانی خۆی ناكات و به‌ڵكو ته‌واوی خه‌رجی و كاولكاریه‌كان له‌سه‌ر حسابی گه‌لان و خاكی ولاَتانی ناوچه‌كه‌یه،بۆیه ڕاستترین سیاسه‌ت و پلان بریتیه له‌وه‌ی كه خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و زلهێزه‌كانی تری ئه‌وروپا و ڕوسیاشدا،وازبێنن له ململانێیه‌ك كه كۆتایی شانۆگه‌ریه‌كه بۆ هه‌موان ڕوونه و هه‌موو كوده‌تا و ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كانی ناوچه‌كه و ڕووخاندنی ڕژێمه دیكتاتۆریه‌كانی ناوچه‌كه هه‌موانیان به‌قازانجی ئه‌مریكا ته‌واو ده‌بن و ده‌ستی ئه‌مریكا و داموده‌زگا جاسوسیه‌كانی ئه‌و ولاَتانه‌ی له‌پشته‌وه‌یه.
ڕاستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه كه بریتیه له‌وه‌ی ،له‌م قۆناغه‌دا نه ڕوسیا و نه‌ولاَتانی ئه‌وروپاش ناتوانن به‌ر به‌هه‌ژموون و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بگرن و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك ترامپدا كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت پێشبینی هه‌نگاوه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانی بكات و وه‌كو ئه‌مریكیه‌كی ڕه‌سه‌ن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا ده‌كات و سیاسه‌تی ((دار و گوێزه‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا))پیاده ده‌كات ،داره‌كه بۆ ئه‌و سه‌ركرده و ولاَتانه‌ی ململانێی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و گه‌ره‌كیانه له‌خولگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌ربچن و گوێزه‌ره‌كه‌ش بۆ ئه‌و ولاَت و سه‌ركردانه‌ی كه ملكه‌چده‌كه‌ن و گوێڕایه‌ڵن بۆ ئه‌مریكا.جا گره‌وی بردنه‌وه تاسه‌ر لای هیچ كام له سه‌ركرده‌ی ئه‌م ناوچه‌یه نیه،چونكه ئه‌مریكا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیدا پشت ده‌كاته نزیكترین دۆستی خۆی و ته‌نها وته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی ده‌پارێزێت و مامه‌ڵه‌ش له‌گه‌ڵ دیفاكتۆ و ئه‌مری واقیعدا ده‌كات و هیچ كات دۆست و دوژمنی تاسه‌ری نه‌بوه و ناشبێت.
جاهه‌ق وایه هه‌موو سه‌ركرده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌م ڕاستیه هه‌رگیز له‌بیر نه‌كه‌ن و خۆیان و سێبه‌ره‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا لێ گه‌وره نه‌بێت ،چونكه هه‌موانیان هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌مریكاوه هاتونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌لاَت و پشتیوانیان لێكراوه ،نه‌ك به ده‌نگ و پشتیوانی گه‌له‌كانیان و له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ كام له‌و سه‌ركردانه ڕێزی دیموكراسی و مافی گه‌له‌كانیان و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تیان له‌لا نه‌بوه و ته‌نها بڕوایان به به‌كارهێنانی هێز و تۆقاندن و ترس و گرتن و كوشتن و ڕاوه‌دونانی سیاسی هه‌بوه ،هه‌ربۆیه‌ش له نزیكترین هه‌لدا گه‌له‌كانیان پشتیان تێده‌كه‌ن و ئاواته‌خوازن هێزێكی ده‌ره‌كی ببێته فریادڕه‌سیان و هاوكاری بكه‌ن بۆ ڕووخاندنی ڕژێمه ده‌سه‌لاَتداره تاكڕه‌و و زاڵم و چه‌وسێنه‌ره‌كانیان، ئتترین ئه‌مریكاش ده‌توانێت له كورتترین ماوه‌دا و به ده‌رزیه‌كی بچوك میزڵدانه فوتێكراوه‌كه‌یان بته‌قێنێته‌وه و پوچه‌ڵ بكاته‌وه.وه‌كو ده‌ڵێن ((په‌ند بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه په‌ند وه‌رده‌گرن)).