لەسایەی ناكۆكی و گرژیەكانی جیهانەوە  نرخەكانی نەوت بەرەو كوێ‌؟

نەوزادی موهەندیس
  2022-02-04   

•    لەسەرەتای دەستپێكی ململانێ و ناكۆكیەكانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرایناوە نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرەو بەرزبونەوە ئاڕاستەیان گرتوە..
•    ئایا هۆكارەكان چین بۆ ئەم بەرزبونەوانە كە لەساڵی 2014وە بەم شێوەیە نرخەكانی نەوت بەرزنەبونەتەوە:
لەئێستادا ڕۆژی هەینی 4/2/2022 نرخەكان بەم شێوەیە بوون:
1.    نرخی 1 بەرمیل نەوتی برنت                        00 , 92 دۆلار
2.    نرخی 1 بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس         91.42 دۆلار
•    هۆكارەكان چین:
گەلێك هۆكار ڕۆڵ و كاریگەریان هەیە لەوانە:
1.    زیادبوونی داواكاری و خواست لەسەر نەوت و غازی سروشتی: لەبەر ئەوەی دەركەوت كە جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا ((ئۆمیكرۆن))ئەو كاریگەریە گەورەیەی نەبوە لەسەر گەشتو و گوزار و هاتۆچۆكانیشی پەكنەخستوە وەكو ڤایرۆسی كۆرۆنا-19 ساڵی  2020 لەبەر ئەوە دواكاری و خواست لەسەر سووتەمەنیەكان بۆ هۆكارەكانی گواستنەوە زیادیكردوە.
2.    ڕێگریەكان لەبەردەم خستنە بازاڕی نەوتەوە: بەهۆی بڕین و وەستاندنی ناردنی نەوتی لیبیا و كازاخستان و ئەكوادۆرەوە بۆ ناو بازاڕەكان ئەمەش وایكردوە كە بڕی نەوت كەم ببێتەوە و خواستیش لەسەری زیاد بكات.ڕێكخراوی ئۆپیك + ناتوانێت بڕی نەوتی زیادە بخاتە بازاڕەوە هەرچەندە هەریەكە لە سعودیە و ئیمارات و عێراق توانای بەرهەمهێنانی زیاتریان هەیە.
3.    ناكۆكی و گرژیەكانی نێوان ڕوسیا-ئۆكراینا: كاریگەری گەورەی دەبێت و هەیە لەسەر بازاڕی نەوت چونكە گەر ئەو شەڕە هەڵایسێت ئەوا لەلایەك ڕوسیا و وڵاتانی هاوپەیمانی و لەملاشەوە ئەوروپا و ئەمریكا(ناتۆ)) بەشداردەبن كە هەردوولایان هەم بەرهەمهێنەری سەرەكی و هەم بەكاربەری سەرەكیشن بۆ نەوت و غازی سروشتی و ئەمەش وای چاوەڕوان لێدەكرێت كە نرخەكان هێندەی تر بەرزببنەوە.
4.    گرژیییەكانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: مەبەست گرژیەكانی نێوان ئێران –سعودیە یە كە دوو ڕكابەری سەرەكی و دوو بەرهەمهێنەری سەرەكیشن بەهۆی هێرش و پەلامارە فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان بۆسەر سعودیە و ئیمارات،هۆكارن بۆ ناجێگیری و بەرزبونەوەی نرخەكان.
5.    ململانێ‌ و پێكدادانەكانی بازاڕەكانی دراو: بەتایبەتیش بازاڕی ((وۆڵ ستریت)) و بەرز و نزمی نرخی دراوەكان ئەمیش هۆكارێكی ترە.
•    بەم شێوەیە نرخەكان پەیوەستن بە ئاستی جێگیری و سەقامگیری سیاسی و ئابوری و تەندروستی و ئەمنیەكانی جیهانەوە بەتایبەتیش ناوچە پڕ ململانێكان و سەرچاوەكانی وزە لە نەوت و غازی سروشتی كە ئێستا خۆیان لەهەریەكە لە ناوچەی قەوقاز و كەنداوی عەرەبیدا دەبیننەوە.
•    پێشبینیەكان بۆ نرخەكان لە ئایندەدا:
هەموو پێشبینیەكان گریمانەیین و مەرج نیە ڕاست دەربچن،چونكە هەموانیان پەیوەستن بە گۆڕانكاریەكانی ڕۆژ و ناجێگیری سیاسیەوە،بەڵام لە پەراوێزی هەموو ئەو گۆڕانكاریانەی ئێستا لە دونیادا گەرموگوڕن چاودێران لە كۆمپانیا نەوتیەكان و بانكە جیهانیەكان وایبۆدەچن كە لەم ساڵی 2022دا نرخەكانی نەوت 100 دۆلار تێدەپەڕێنێت بەهەمان شێوەی ساڵی 2014 كاتێك نرخی 1 بەرمیل نەوت بە 115 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرا..
•    عێراق و كوردستان چی قازانج دەكەن لەم بەرزبونەوانەدا؟
بەكورتی هەردوولا قازانج دەكەن،چونكە هەم عێراق بڕێكی باش نەوت دەفرۆشێت مانگانە زیاد لە 100ملیۆن بەرمیل دەكات بەتێكڕای 3 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە و زیاتریش.و نرخەكانیشی لە 7 ملیار دۆلار تێپەڕیان كردوە كە ئەمە داهاتێكی گەورەیە بۆ عێراق كە پشتی بەڕێژەی 93-95% بەستوە بە داهاتی نەوت و غازی سروشتی.
و هەرێمی كوردستانیش گەر ڕۆژانە بڕی 500هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت ئەوا لە 1 مانگدا دەكاتە 15 ملیۆن بەرمیل و گەر بە 10 دۆلاریش كەمتر لە عێراق بیفرۆشێت
ئەوا  بۆ بەرزبونەوەی 1 دۆلار ڕۆژانە بڕی 500 هەزار دۆلار قازانج دەكات و داهاتی زیاد دەبێت
ئەگەر 15ملیۆن بەرمیل بە 82 دۆلار بفرۆشێت لە مانگێكدا ئەوا كۆی پارەكەی دەكاتە 1,230 ملیار دۆلار
بەڵام لەبەرئەوەی ڕێژەی 58% داهاتە نەوتیەكان دەدرێتەوە بە خەرجی كۆمپانیاكان كە دەكاتە 713400000 ملیۆن دۆلار 
و تەنها نرخی ڕێژەی 42% كە دەكاتە 516600000 ملیۆن دۆلار بۆ حكومەتی هەرێم دەمێنێتەوە.
بەڵام لەگەڵ :
•    داهاتە نا نەوتیەكان 164000000000دینار 
•     200ملیار دینارەكەی عێراق 
•     31500000000 ملیاردینارەكەی هاوپەیمانان بەدڵنیاییەوە
 حكومەتی هەرێم دەتوانێت موچە و تەواوی خەرجیەكانی حكومەت و پڕۆژەكانیش دابین بكات و جێبەجێشیان بكات.
•    ئەی غازی سروشتی هەرێم چیە ؟ و چەندە؟ و چیلێدەكرێت؟
بەپێی پێشبینی و خەمڵاندنەكان هەرێمی كوردستان زیاد لە 5 تریلیۆن مەترسێجا غازی سروشتی هەیە كە تاكو ئێستا وەبەرهێنانێكی سەركەوتووی تیادا ئەنجامنەدراوە ،هەرچەندە لە ساڵی 2015وە وەزارەتی سامانەسروشتیەكان لەهەوڵی دۆزینەوەی كۆمپانیای تایبەتمەند بە ڕاكێشانی بۆری و وەبەرهێنان لەو بوارەدا سەرقاڵی مامەڵە و ڕێكەوتن بوون،بەتایبەتیش لەگەڵ كۆمپانیای بۆتاشی توركیدا.بەڵام تائێستا زانیاریەكی وورد و باوەڕپێكراو نیە لەو بارەیەوە كە بە كوێ‌ گەیشتوە.
بەڵام خۆشبەختانە غازی سروشتی كوردستان هەم نرخەكەی هەرزانە و لەجۆری زۆر باشی شیرینە و نزیكیشە لە بازاڕەكانی توركیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا و بەیەكێك لە سەرچاوەكانی هێڵی غازی سروشتی نابۆكۆش دادەنرێت كە پڕۆژەیەكی گەورە و گرنگی غازی سروشتیە بۆ ئەوروپا لەڕێگەی توركیاوە كە دەتوانرێت بڕی 31ملیار پێ‌ سێجا بۆ ئەو پڕۆژەیە ئامادە بكات ،كە ئەمەش بۆخۆی هێندەی تر گرنگی هەرێمی كوردستان و بەستنەوەی بە بازاڕەكانی نەوت و غازی سروشتی جیهانەوە گەورەتر دەكات،بەڵام بەهۆی ڕاپەڕینەكانی بەهاری عەرەبی و شەڕی داعشەوە ئەو پڕۆژەیە دواكەوتوە  كە بڕیار وابوو لەساڵی 2011دا تەواو بكرایە.
توركیا كڕیارێكی گەورەی غازی سروشتیە ولە ئێستادا لە ئێران و ڕوسیا و ئازەربایجانەوە پێداویستی خۆی دابیندەكات،بەڵام بەهۆی سەرما و سۆڵەی لەڕادەبەدەری ئەمساڵ و وەكو ئێران دەڵێت بەهۆی كێشەی تەكنیكیەوە 10-15 ڕۆژ ئێران غازی سروشتی لە توركیا بڕی و بەمەش كێشەیەكی گەورە بۆ توركیا دروستبوو تەنانەت بڕیاریدا گەر درێژە بكێشێت غازی سروشتی ناداتە كارگە پیشەسازیە گەورەكان.هەربۆیە ئەردۆگان ڕایگەیاند بۆ جێگرتنەوەی ئێران دەتوانین كە غازی سروشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستانەوە دابین بكەین.
بۆیە غازی سروشتیش بەسەرچاوەی دووەمی وزە دادەنرێت و هیچی كەمتر نیە لەنەوتی خاو و ئەویش گەر بە ڕێكەوتنامە و گرێبەستی عەقڵانی و یاسایانەی توندوتۆڵ بفرۆشرێت  و هەرزان و تالان فرۆش نەكرێت ،دەبێتە سەرچاوەیەكی تری گرنگی داهات بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان.وەك مەزەندە كراوە ئەو بڕە غازە سروشتیەی هەرێمی كوردستان 5 تریلیۆن مەتر سێجا بەشی 50 ساڵی ئایندەی پێداویستی توركیا دەكات.
•    بۆیە ئیدی هیچ بیانویەك بەدەست حكومەتی هەرێمەوە نامێنێت كە مووچە دوابخات و بازاڕ  نەبوژێنێتەوە و كار و هەلی كار بۆ گەنجان نەڕەخسێنێت.
بەو هیوای ئەم بەرزبونەوەیە سەرەتایەكی دڵخۆشكەر بێت بۆ ئایندەیەكی گەشتر و ڕوونتر بۆ گەلەكەمان و وڵاتەكەمان .

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
عەلی زەیدی فەرمانی بەوەزارەتی نەوت کرد کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×