گه‌رده‌لوله‌كان‌و داڕمان‌و ڕۆچونه‌كانی‌ زه‌وی‌.. له‌ناوبه‌ره‌ بێ‌ ئامانه‌كه‌ی‌ شارستانێتی مرۆڤایه‌تی‌!

نەوزادی موهەندیس
  2021-09-24     998
• پێناسه‌:
گه‌رده‌لوول:  ڕووده‌دات له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ په‌ستان نزم له‌گه‌ڵ بوونی‌ ڕه‌شه‌بایه‌كی‌ لوولپێچی‌ كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی‌ میلی‌ كاتژمێره‌وه‌ ده‌سوڕێته‌وه‌ له‌ نیوه‌ی‌ باكوری‌ گۆی‌ زه‌وی‌ و له‌گه‌ڵ میلی‌ كاتژمێریشدا له‌ نیوه‌ی‌ باشووری‌ گۆی‌ زه‌وی‌.
• پێكهاته‌ی‌ گه‌رده‌لوول:
گه‌رده‌لوول پێكدێت له‌ 2 ناوچه‌:
1. چه‌ق یان چاوگ : كه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گه‌رده‌لوله‌ و ئارامه‌.
2. دیواری‌ گه‌رده‌لوول: كه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌ورێكی‌ چڕ و ڕه‌شه‌با و به‌ ده‌وری‌ چاوگ یان چه‌قدا ده‌سوڕێته‌وه‌ و جوڵه‌ی‌ ڕه‌شه‌باكه‌ی‌ ستونی‌ و تونده‌.
• پێوانه‌ی‌ توندی‌ گه‌رده‌لوول:
توندی‌ گه‌رده‌لوول به‌ پله‌ی‌ (( فۆجیتا))ده‌پێورێت له‌سه‌ر بنه‌مای‌ خێرایی‌ و كاولكاری‌ و زیانه‌كانی‌:
1. گه‌رده‌لوولی‌ سووك پله‌كه‌ی‌ له‌ نێوان 64-83 پله‌ی‌ یه‌كه‌م
2. گه‌رده‌لوولی‌ مام ناوه‌نج پله‌كه‌ی‌ له‌ نێوان 84-95 پله‌ی‌ دووه‌م
3. گه‌رده‌لوولی‌ به‌هێز پله‌كه‌ی‌ له‌ نێوان 96-110 پله‌ی‌ سێهه‌م
4. گه‌رده‌لوولی‌ زۆر به‌هێز پله‌كه‌ی‌ له‌ نێوان 111-135 پله‌ی‌ چوارهه‌م
5. گه‌رده‌لوولی‌ وێرانكه‌ر پله‌كه‌ی‌ له‌ نێوان زیاد له‌ 135پله‌ی‌ پێنجه‌م
• جۆره‌كانی‌ گه‌رده‌لوول
1. گه‌رده‌لوولی‌ كه‌مه‌ره‌یی‌
2. گه‌رده‌لولی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كه‌مه‌ره‌یی‌
3. گه‌رده‌لوولی‌ ناوه‌نجی‌ له‌شێوه‌ی‌ كه‌مه‌ره‌یی‌
• زیانی‌ گه‌رده‌لووله‌كان:
1. زیان له‌ كشتوكاڵ و جوڵه‌ی‌ خانوه‌ جولاَوه‌كان و تێكدانی‌ كه‌لوپه‌لی‌ سه‌ربانه‌كان ده‌دات كاتێك خێرایی‌ با 118-133كم/كاتژمێر بێت.
2. ده‌رهێنانی‌ دره‌خته‌ سووك و بچوكه‌كان و درزبردنی‌ دره‌خته‌ گه‌وره‌كان و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێل و هه‌ڵگرتنی‌ چادر و شكاندنی‌ په‌نجه‌ره‌ی‌ مالاَن كاتێك خێرایی‌ با  118-180كم/كاتژمێر بێت. 
3. شكاندنی‌ دره‌خته‌ گه‌وره‌كان و هه‌ڵكێشان و هه‌ڵكه‌ندنی‌ سه‌ربانه‌كان كاتێك خێرایی‌ با 181-210كم/كاتژمێر بێت.
4. وێرانكردنی‌ سه‌ربانی‌ مالاَن و هه‌ڵكه‌ندنی‌ دره‌خت و پچڕاندنی‌ هێڵه‌كانی‌ كاره‌با و داخستنی‌ ڕێگاوبانه‌كان كاتێك خێرایی‌ با 210-250كم/كاتژمێر بێت.
5. ئه‌م جۆره‌یان كه‌ خێرایی‌ با  251-330كم/كاتژمێره‌ زۆر توند و كاولكاره‌.
6. ئه‌م جۆره‌یان خێرایی‌ با زیاد له‌ 420 كم/كاتژمێره‌ و هێشتا ڕووینه‌داوه‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌.
• گه‌رده‌لووله‌ به‌ناوبانگه‌كان:
1. گه‌رده‌لوولی‌ نانسی‌ ساڵی‌ 1961 له‌ ڕۆژئاوای‌ زه‌ریای‌ هێمن.
2. گه‌رده‌لوولی‌  به‌نگلادیش و هندستان ساڵی‌ 1970 ژماره‌ی‌ قوربانی‌ 300هه‌زار كه‌س.
3. گه‌رده‌لوولی‌ تریسی‌ ساڵی‌ 1974 له‌ كه‌ناری‌ ئوستوڕالیا.
4. گه‌رده‌لوولی‌ فۆرست ساڵی‌ 1983 له‌ باكوری‌ ڕۆژهه‌لاَتی‌ زه‌ریای‌ هێمن.
5. گه‌رده‌لوولی‌ گێلبه‌رت ساڵی‌ 1988 له‌ مه‌كسیك.
6. گه‌رده‌لوولی‌ ئاندرۆ ساڵی‌ 1992 له‌ ئه‌مریكا زیانه‌كانی‌ 250 بلیۆن دۆلار.
7. گه‌رده‌لوولی‌ جۆن ساڵی‌ 1994 له‌ ئوستوڕالیا ژماره‌ی‌ قوربانی‌ 8 هه‌زار كه‌س.
8. گه‌رده‌لوولی‌ میتش ساڵی‌ 1998 له‌ ئه‌مریكای‌ ناوه‌ڕاست وێرانكه‌ر بوه‌.
9. گه‌رده‌لوولی‌ كاترینا و ساندی‌ و ئێرین ساڵی‌ 2011 زیانه‌كانی‌ زۆر گه‌وره‌بوون.

• داڕمانی‌ به‌فر و خاك
1. داڕمانی‌ به‌فر: بریتیه‌ له‌ جوڵه‌ی‌ له‌ناكاوی‌ بڕێك به‌فر له‌سه‌ر لاپاڵه‌ لاره‌كانی‌ شاخه‌كان و ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆكاری‌ زیانی‌ گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر له‌ لوتكه‌یه‌كی‌ به‌رزه‌وه‌ بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌.
مه‌ترسیدارترین پله‌ی‌ لاری‌ شاخ كه‌ داڕمانی‌ به‌فری‌ تیادا ڕووده‌دات بریتیه‌ له‌ 28 پله‌.جاهه‌ركاتێك توانرا به‌فر له‌سه‌ر زه‌وی‌ هه‌ڵبگیرێت و بشگیرێت و له‌هه‌مان كاتیشدا به‌سه‌ریدا بخلیسكێتیش ئه‌وا پێشبینی‌ داڕمانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ لێده‌كرێت.
2. داڕمانی‌ خاك : بریتیه‌ له‌ جوڵه‌ی‌ خاك،وه‌ك كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ به‌رد و داڕمانی‌ لاپاڵه‌كان و ڕۆیشتنی‌ خاك و ڕۆیشتنی‌ پاشماوه‌ی‌ لیته‌یی‌.
داڕمانی‌ خاك له‌ ژینگه‌ی‌ جیاوازدا ڕووده‌دات كه‌ پله‌ و گۆشه‌ی‌ لارییان تیژه‌ یان مام ناوه‌نجه‌،كه‌ له‌ناو دۆڵی‌ نێوان شاخه‌كان،یان ته‌نیشت كه‌ناره‌كان ڕووده‌دات، ته‌نانه‌ت له‌ ژێر ئاویشدا ڕووده‌دات((لێره‌دا پێیده‌وترێت داڕمانی‌ زه‌وی‌ ده‌ریایی‌)).
• هۆكاره‌كانی‌ داڕمانی‌ خاك:
هێزی‌ كێشكردنی‌ زه‌وی‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كیه‌ بۆ داڕمانه‌ زه‌مینیه‌كان،به‌لاَم هۆكاری‌ تریش هه‌ن وه‌ك هۆكاره‌ سروشتیه‌كان:
1. باران بارینی‌ به‌خوڕ و تێربوونی‌ زه‌وی‌ لاپاڵه‌كان به‌ ئاو یان تواندنه‌وه‌ی‌ به‌فر.
2. بوومه‌له‌رزه‌ و له‌رینه‌وه‌كانی‌.
3. یان بڕینی‌ لاری‌ بۆ دروستكردنی‌ ڕێگاكان.
4. به‌رزبونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ئاوی‌ ژێر زه‌وی‌،یان به‌رزبونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ بۆشایی‌( به‌هۆی‌ پڕبونه‌وه‌ی‌ بۆشاییه‌كان به‌ باران)).
5. زیادبوونی‌ فشاری‌ هایدرۆستاتیكی‌ له‌ درزه‌كاندا.
6. داخورانی‌ ڕووی‌ لاپاڵه‌كان به‌هۆی‌ ئاوی‌ ڕووبار یان شه‌پۆله‌  زه‌ریاییه‌كانه‌وه‌.
7. كرداری‌ دووباره‌بونه‌وه‌ی‌ به‌ستن و خاوبونه‌وه‌ یان چوونه‌ ناوه‌وه‌ی‌ خوێ‌ بۆ ناو ئاوی‌ ژێر زه‌وی‌ یان توانه‌وه‌ی‌ كانزاكان.
8. ته‌قینه‌وه‌ گڕكانیه‌كان.
• هۆكاره‌ ده‌ستكرده‌كانی‌ مرۆڤ:
1. نه‌مان و بڕین و ئاگر تێبه‌ردانی‌ دارستانه‌كان و كشتوكاڵ و بیناكان.
2. له‌رینه‌وه‌ به‌هۆی‌ ئامێره‌كان و جوڵه‌ی‌ هاتوچۆوه‌.
3. ته‌قینه‌وه‌ و گه‌ڕان به‌دوای‌ كانزاكاندا.
4. كاری‌ هه‌ڵكه‌ندن.
5. لابردنی‌ داپۆشه‌ری‌ ڕوه‌كی‌ قوڵ له‌ خاكدا.
6. چالاكیه‌ كشتوكاڵیه‌كان( بڕینی‌ دره‌خته‌كان).

• جۆره‌كانی‌ داڕمانی‌ زه‌وی‌:
1. ڕۆیشتن یان لافاوی‌ پاشماوه‌ی‌ لیته‌یی‌ : كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ تێربوونی‌ گڵه‌وه‌ دروست ده‌بێت به‌ ئاو شێوه‌ لافاوێكی‌ قوڕی‌ دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕاماڵینی‌ هه‌رشتێك كه‌ بێته‌ سه‌ر ڕێگای‌ وه‌كو لافاوێكی‌ ئاسایی‌ ده‌بینرێت به‌لاَم جیاوازه‌.
2. ڕۆیشتنی‌ جوڵه‌ی‌  زه‌وی‌ : له‌ خاكێكدا ڕووده‌دات كه‌ ده‌نكۆڵه‌ی‌ وورده‌ و له‌لاپاڵه‌كاندایه‌ و خێراییه‌كه‌ی‌ جیاوازه‌ و كه‌مترینی‌ 1ملم/ساڵ تا زۆرترینی‌ 20كم/كاتژمێره‌. ئه‌م داڕمانه‌ له‌كاتی‌ باران باریندا ڕووده‌دات كاتێك خاك تێر ئاو ده‌بێت.
3. هه‌ڵخلیسكانی‌ پاشماوه‌یی‌: بریتیه‌ له‌ جوڵه‌یه‌كی‌ بێسه‌رووبه‌ره‌یی‌ به‌رد و خۆڵ و پاشماوه‌كان كه‌ تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ئاودا یان به‌فر یان هه‌ردووكیان، جا زیاتر ئه‌و لاپالاَنه‌ تێر ئاو ده‌بن كه‌ ڕووه‌كی‌ چڕیان تیادایه‌، و به‌وهۆیه‌وه‌ تێكه‌ڵه‌یه‌ك دروست ده‌بێت له‌داری‌ شكاو و ڕوه‌ك و پاشماوه‌كان.داڕمانه‌ پاشماوه‌ییه‌كان جیاوازن له‌ هه‌ڵخلیسكانه‌ پاشماوه‌ییه‌كان چونكه‌ جوڵه‌كه‌ی‌ خێراتره‌.
• به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م دیارده‌ سروشتیانه‌ له‌ جیهاندا و له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كاندا به‌ به‌رده‌وامی‌ ڕووده‌ده‌ن و ده‌بنه‌ هۆكاری‌ كاولكاری‌ و له‌ناوبردنی‌ مرۆڤ و ڕووه‌ك و ئاژه‌لاَن و ته‌واوی‌ دامه‌زراوه‌كان و هۆكاره‌كانی‌ خزمه‌تگوزرای‌ و ئاواره‌ و بێسه‌رووشوێنبونی‌ كه‌سه‌كان و زیانگه‌یاندنیش به‌ ژینگه‌ی‌ سروشتی‌ گۆی‌ زه‌وی‌ و گۆڕینی‌ دیمۆگرافی‌ خاك .بۆیه‌ گرنگه‌ كه‌ پێش ئه‌نجامدان یان جێبه‌جێكردنی‌ پڕۆژه‌كان پلانی‌ پێشوه‌خته‌ هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگاری‌ و ڕێگری‌ یان خۆپارێزی‌ له‌و دیاردانه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌و ولاَت و ناوچانه‌ی‌ كه‌ نزیك ده‌ریا و زه‌ریاكانن یان ڕێژه‌ی‌ باران بارین تیایاندا زۆره‌ وه‌ك ناوچه‌ كه‌مه‌ره‌ییه‌كانی‌ زه‌وی‌.
خۆشبه‌ختانه‌ له‌ كوردستاندا گه‌رده‌لوولی‌ كه‌م هه‌یه‌ به‌لاَم ڕه‌شه‌بای‌ به‌هێز هه‌یه‌ ئه‌ویش نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاستی‌ كاولكاری‌ گه‌وره‌ ،به‌هه‌مان شێوه‌ش داڕمانی‌ به‌فر و خاكیش بونیان هه‌یه‌ به‌لاَم هێشتاش جێگه‌ی‌ مه‌ترسی‌ زۆر گه‌وره‌ نین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×