هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا‌و گوشاری پارتی له‌سه‌ر ڕۆژئاوا
دانا مه‌نمی
2019-10-12   1392
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو ده‌بینیین ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌تاتورك و كه‌مالیزم كورد كوژراوه و له‌سێداره‌دراوه و ده‌ربه‌ده‌ركراوه و قه‌ده‌غه‌كراوه، له‌سه‌رده‌می عوسمانی و تا دوای كه‌مالیزیم نه‌بووه و دووباره نه‌بوەته‌وه، سه‌ره‌ڕای زیاد و كه‌می و باشی و خراپی حكومه‌ته یه‌ك له‌دواییه‌كه‌كانی توركیا تا ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالیستی توركیایی نوێ و كه‌مالیزمه‌وه هه‌ر له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی شێخ سه‌عیدی پیران ١٩٢٥ی ڕاپه‌رینی ئاگری دا‌غ (ئارارات) ١٩٢٦ تا ده‌گات به ڕاپه‌رینی ده‌رسیم و راپه‌رینه‌كانیتریش.. كه‌مالیه‌كان درێغیان نه‌كردوه له سه‌ركوتكردنی كورد،دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه ئه‌م هه‌موو گۆرانكاریه ئه‌م هه‌موو حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایییه‌كه‌ی توركیا به هه‌موو ئه‌و به‌رزی و نزمیه‌ی كه هه‌ر حكومه‌تێك به‌رامبه‌ر كورد كردویه‌تی به خراپ به باش، كورد گه‌یشتۆته ئه‌مرۆ له په‌رله‌مانی توركیایه و ده‌نگی دلێره!
دوای جه‌نگی ناوخۆی سوریا و به‌هێزبوونی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان ،ئه‌ردۆگان كۆتایی به پرۆسه‌ی ئاشتی له باكوری كوردستان هێناو په‌نای برده به‌رهێرشی سه‌ربازی و گه‌مارۆی سیاسی و دیپلۆماسی له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان گرێدا و سیناریۆی ڕاكێشانی داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كان بۆ ناو توركیا ئه‌نجام دا ، ئه‌م سیناریۆیه لێكه‌وته‌ی ئه‌منی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌وروپا و وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆ لێكه‌وته‌وه ، بۆیه هه‌رزوو توركیا له ڕێگه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و هێزه‌كانی سوریای ئازاد وگرووپه جیهادیی و توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانی وه‌ك به‌ره‌ی نوسره ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی و سه‌ربازی له قه‌یرانی سوریا ده‌ست پێكرد ، دوای دروستبوونی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش سنوره‌كانی واڵا كرد به ڕووی جیهادیسته ئیسلامییه بیانییه‌كان له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپاوه بۆ چوونه ناوخاكی سوریا به‌مه‌به‌ستی ڕێگرتن له پێشڕه‌وی هێزه كوردییه‌كان له ڕۆژئاوای كوردستان، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌ردۆگان له ده‌ستێوه‌ردان له جه‌نگی ناوخۆی سوریا به‌پله‌ی یه‌كه‌م ڕێگرتن بوو له سه‌ربه‌خۆیی و به‌هێزبوونی كورده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان .
هاوته‌ریب به ئه‌جێنداكانی ئه‌ردۆگان له قه‌یرانی سوریا ،پارتی دیموكراتی كوردستانیش بۆخۆی سه‌رئێشه‌ی زۆری هه‌بووه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ، پارتی لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە هێزێكی پێنج هەزار كەسی لە لایەنگرانی حزبەكانی ناو ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد(ئەنەكەسە)دروست كردبوو مەشقی پێده‌كردن و چەك و جبەخانەی بۆ دابین كردبوون بەناوی پێشمەرگەی رۆژئاواوه ده‌یویست هه‌نارده‌ی باكوری سوریای بكات وهاوكێشەكانی هێز لە ڕۆژئاوای كوردستان بە قازانجی خۆی بگۆڕێت و پێگه‌ی بارزانیدۆست قووت بكاته‌وه ، ئه‌جێنداكانی پارتیش خزمه‌تكردن بوو به ئه‌جێندای ئه‌ردۆگانیزم چونكه ئامانجی هه‌ردوولا ڕێگرتن بوو له پیشكه‌وتنی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، پارتی لەرێگەی دروستكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا‌و حیزبی كۆپیكراوه‌وه دەیویست ئەجێنداكانی خۆی لە رۆژئاوای كوردستان بەدیبهێێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌ی پارتی سه‌رینه‌گرت گوشاره‌كانی له‌به‌رده‌م پێکهێنانی سیستمی خۆبەڕێوەبری و دامەزراندنی سیستمی ئابوری کۆمۆناڵ چڕكرده‌وه ، به‌نمونه لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان پرۆژەی ماڵیکردنی مریشک وداری زەیتوون، مێو، فستق چێنرا ، به‌ڵام پارتی لە دەروازەی سێمالکا ڕێگه‌ی نه‌ئه‌دا هەندێک کەرەسەی پێویست بۆ پێشکەوتنی ئەو پڕۆژانه بگاتە ڕۆژئاوای کوردستان ، گوشاری پارتی ته‌نها ڕێگری نه‌بوو له دابینكردنی كه‌ره‌سته بۆ پرۆژه‌كانی ئاودێری و كشتوكاڵ به‌ڵكو ڕێگه‌ی نه‌ئه‌دا هیچ شاندی رۆژئاوا له دەروازەی سمێلکا بێنه هه‌رێمی كوردستان و بپه‌ڕنه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا و دوایین هه‌وڵی پارتی رێگرتن بوو لە چوونی شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ رۆژئاوا.
پارتی به‌هۆی گوێ لی نەبون بەو باجەی هاوڵاتی کورد له ڕۆژئاوا ده‌یدات تاڕاده‌یه‌ك توانی ببێته كۆسپ و سه‌رئێشه له‌به‌رده‌م پیشكه‌وتنی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ،بچوك بیركردنه‌وه‌ی پارتی لە کەیسی رۆژئاوای کوردستاندا به‌ته‌واوه‌تی رەنگیدایه‌وه ، پارتی له پشتی ورده حیزبی كۆپیكراوی هۆتێل نشینه‌وه كه پشتی پێده‌به‌ستن دژایه‌تی رۆژئاوای كوردستانی ده‌كرد و سنوره‌كانی به‌ڕوودا داده‌خستن .