ناكۆكی توركیاو ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ی ڕۆئاوا

دانا مه‌نمی‌
  2019-10-08     1603
خاڵی لاوازی كورد به‌درێژای مێژوو هه‌ڵچنینی مه‌ڵۆی هیواو ئومید بووه‌ له‌سه‌به‌ته‌ی زلهێزه‌كاندا، له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌كانی كورد مرۆڤی مه‌سڵه‌حه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندی بون، به‌نمونه‌ له‌شۆڕشی ئه‌یلولدا مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی بە ١٠٠ هەزار پێشمەرگەوە كۆتایی به‌شۆڕش هێنا، تەنها لەبەر ئەوەی ئێران ئامادە نەبو پشتیوانیی لێبکات! رۆژئاوا ئه‌فسانه‌ی تێكشاندنی داعشه‌و پارویه‌كی ئاسان نییه‌ تا له‌گه‌روی توركیا بچێته‌ خواره‌وه‌ ئه‌وه‌ی تورك ده‌یكات به‌ته‌نها هێرش نییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ،به‌ڵكو ئه‌وه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ سه‌ركوتكردنی كورد له‌ناوچه‌كه‌دا، ڕۆژئاوا به‌پشتیوانی ئه‌مریكا رۆژئاوا نییه‌، ئه‌مریكا هێزو ئیراده‌ی پێ نه‌به‌خشیوه‌ تا به‌رۆیشتنی وه‌ریبگرێته‌وه‌و رۆژئاوا بێ ئیراده‌و بێ هێز بێت.

توركیا به‌رده‌وام له‌باره‌ی یه‌په‌گه‌وه‌ گازنده‌ی له‌ ئه‌مریكا هه‌بووه‌ پێی وایه‌ كه‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) لقێكن له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه‌)  تۆمه‌تی  تیرۆربونی په‌كه‌كه‌ش بیانوی ده‌ستی توركیا بوو كه‌ له‌ پشت ئۆپراسیۆنی چڵه‌ زه‌یتونی داگیركردنی عه‌فرینه‌وه‌ له‌ كانوونی دووه‌می ۲۰۱۸ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، به‌ڵام دوای ۲۰ مانگ له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ئێستا ڕوونه‌ كه‌ ئه‌و داگیركارییه‌ بۆ پاكتاوكردنی ناوچه‌ كوردییه‌كان بوو وه‌ك له‌ ریشه‌كێشكردنی تیرۆر، كه‌واته‌ توركیا كارتی تیرۆر وه‌ك چه‌كێكی سیاسی دژ به‌ كورد به‌كارده‌هێنێت ، به‌ڵام هێشتا كورد خاوه‌نی لۆژیكی هێزه‌ جا چ هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا بیت یان هاوپه‌یمانی ڕوسیا .

له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا توركیا كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌بوو، له‌ دیدی منه‌وه‌ دووخاڵ جه‌وهه‌ری گرنگترین كێشه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو توركیا بوون كه‌ هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا بۆ ئاستێكی گه‌وره‌ی ناكۆكی به‌رز بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن :

۱.  یه‌كێك له‌ ناكۆكییه‌كانی نیوان ئه‌مریكا و توركیا پڕچه‌ككردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) بوو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ،سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانی توركیا ڕێكه‌وتنی مه‌نبه‌ج ئه‌مریكا گوێی به‌ نیگه‌رانیه‌كانی توركیا نه‌دا .

۲. كێشه‌یه‌كی تر له‌ كێشه‌كان نزیكبونه‌وه‌ی توركیا بوو له‌ ڕوسیا و كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی ئێس-٤۰۰ ڕووسی بوو،  ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌ ئه‌وروپیه‌كانی ناڕازی بون له‌ كڕینی سیسته‌می موشه‌كی ڕوسیا له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا ئاماده‌ نه‌بوو فڕۆكه‌ی ئێف ۳٥ و موشه‌كی پاتریۆت به‌ توركیا بدات، بۆیه‌ توركیا ترسی زۆریان له‌ سزاكانی ئه‌مریكا هه‌بوو كه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا زیادی ده‌كرد.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌س ناسراو به‌ (ناتۆ) ناڕازیی بوون له‌ ڕێكه‌وتنی توركیاو ڕوسیا بۆ كرینی موشه‌كی ئێس -٤۰۰، ئه‌مریكا پێی وایه‌ سیسته‌می ئێس-٤۰۰ ناچێته‌ بازنه‌ی  تۆِری به‌رگری هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سییه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی ئیف ۳٥  و سیسته‌می ئێس-٤۰۰ تێكی ده‌شكێنێت ، له‌م دۆخه‌دا ئه‌گه‌ر توركیا سیسته‌می ئێس-٤۰۰ بكرێت به‌ ته‌نها ئه‌مریكا له‌ ده‌ست نادات به‌ڵكو وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌س ناسراو به‌ (ناتۆ)ش له‌ ده‌ست ده‌دات .

تره‌مپ پێچه‌وانه‌ی كاندیده‌كانی تری پێشووتری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه‌سایه‌تیه‌كی ته‌واو بزنسمانی دوور له‌ پێشینه‌ وئه‌زموونی سیاسیه‌ ، واته‌ پێش ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت بكات ئه‌و بازرگان وبزنسمانێكی تینووی پاره‌یه ‌‌! تره‌مپ پیشه‌سازی به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ ده‌كات كوڕی خۆی ناكاته‌ قوربانی كچی خه‌ڵكی له‌ بزنسه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ سیاسه‌ت  زۆر باش ده‌زانێ ئه‌و جه‌نگه‌ بۆ توركیا یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ نابێت چونكه‌ یه‌په‌گه‌ی پڕچه‌ك كردووه‌و خاوه‌نی چه‌كه‌ به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ئه‌م جه‌نگه‌ توركیا بهێنێته‌ سه‌ر لێواری برسێتی .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×