یه‌كێتی‌و كۆنگره گه‌مه‌ی ئاراسته‌كان
دانا مه‌نمی
2019-08-27   1811
كۆنگره به‌رزترین وێستگه‌ی ده‌سه‌ڵات و بڕیاردانه ، چونكه ته‌نها له كۆنگره‌دا مافی ده‌ستكاری و گۆڕانكاری ته‌واو له خاڵ و به‌ندو بڕگه‌و مادده‌كانی نێو په‌ێره‌وی ناوخۆدا ده‌كرێت ، ئامانجیش له به‌ستنی گۆنگره خۆده‌رخستن و پانۆراماو نمایشكردن نییه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری و به‌ڵكو خاڵی جه‌وهه‌ری كۆنگره نوێبونه‌وه‌و گۆرانكارییه له په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی دا كه نوێگه‌ری له‌سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی حیزب‌دا بكرێت ،خواست و داواكاری به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی بووه مژاری گه‌رمی ناو كادیران و ئۆرگانه‌كانی خودی یه‌كێتی كه ئیدی ناتوانێت خۆی له كۆنگره بدزێته‌وه، چه‌ند ساڵی ڕابردووش هه‌مان خواست له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره له ئاسته جیاجیاكاندا هه‌بوو به‌ڵام ئێستا ئه‌م خواسته سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی گرتووه‌ته‌وه و هه‌مووان به‌ستنی گۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی به گرنگ و پێویستی ده‌زانن .
یه‌كێتی كه له ساڵی ۱۹۷٥ دامه‌زراوه تاكو ئێستا سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه و هیچكام له كۆنگره‌كانیشی له كاتی خۆیدا ئه‌نجام نه‌داوه ،ده‌بوایه یه‌كێتی له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ۲۰۱۳ كۆنگره‌ی چواره‌می ببه‌ستایه به‌ڵام پلینیۆمی به‌ست و به پێی په‌یڕه‌و پلینۆم ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه كۆنگره تا شه‌ش مانگ دوابخات ، پاشان بریاردرا له نشرینی یه‌كه‌می ۲۰۱۳ كۆنگره ببه‌ستێت ، دیسانه‌وه هه‌ر ڕۆژه‌و به هۆكارێك تا ئه‌مڕۆ كۆنگره ده‌ستی ده‌ستی پێده‌كرێت ، یه‌كێك له هۆكاره‌كان نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال و دواتر وه‌فاتی بوو كه كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له ناو یه‌كێتی دا دروست كرد .
جگه له یه‌كێتی پارتی دیموكراتی كوردستانیش له ساڵی ۲۰۱۰ وه هیچ كۆنگره‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه ، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی پێویسته چوار سال جارێك كۆنگره ببه‌ستێت و ده‌بوایه ڕۆژی ۱۱ـی كانوونی یه‌كه‌می ۲۰۱٤كۆنگره‌ی ۱٤ـی خۆی ئه‌نجام بدایه ،به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی رۆژی ۹ـی كانوونی یه‌كه‌می ۲۰۱٤ كۆبویه‌وه‌وبه هۆی شه‌ڕی نه‌خوازراوی داعش و قه‌یرانی ئابوری هه‌رێم وه به پێی په‌یره‌وی ناوخۆی پارتی له ماده‌ی ۲۲ دا ته‌مه‌نی یاسایی كۆنگره‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژ كرده‌وه ، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی له ماده‌ی ۲۲دا هاتووه " نابێت درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دواخستنی كۆنگره له ساڵێك زیاتر بێت " . ئێستا ته‌مه‌نی كۆنگره‌یه‌كی تر به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا تێپیه‌ڕیووه‌و پارتی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی ۱٤ نه‌ڕه‌خساندووه ،هاوكات بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به ده‌ردی یه‌كێتی و پارتی چووه‌و له دوای ساڵی ۲۰۰۹ وه یه‌ك كۆنفرانسی نیشتیمانی له ساڵی ۲۰۱۳ ئه‌نجام داوه‌و واده‌ی به‌ستنی كۆنفرانسی دووه‌می تا ئێستا دیار نییه ،له‌كاتێكدا ده‌بووایه ساڵی ڕابردوو كۆنفرانسی نیشتیمانی ئه‌نجام بدایه .
یه‌كێتی ئه‌و هێزه‌ی كه هه‌ره‌سی به هه‌ره‌س ده‌هێنا ئێستا گیری خواردووه‌و ناتوانێت كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ببه‌ستێت ،له ڕووكه‌شدا هاوڕایی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌دا هه‌یه و كه‌چی كۆنگره‌ش نابه‌سترێت،ده‌شێ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك بێ و له زیانی هه‌ندێكی تر،ئه‌وه‌ش ڕه‌وایه و ته‌واوی كۆنگره‌ی حیزبه‌كان له جیهاندا هه‌روا بووه ، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كێ له كۆنگره‌ی یه‌كێتی سودمه‌ند ده‌بێت و كێش زیانمه‌ند ده‌بێ ؟ جارێ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ناتوانێت یه‌كێتی بكاته‌وه به یه‌كێتییه‌كه‌ی جاران ، چونكه یه‌كێتی ئه‌مڕۆ زۆر جیاوازه له یه‌كێتیه‌كه‌ی دوێنێ ،یه‌كێتی ئه‌مڕۆ دابڕاوه له كادیر‌و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكانی ماندووی خۆی ، یه‌كێتی ئه‌مڕۆ دابڕاوه له نه‌وه‌ی نوێ له هزری نوێ له په‌روه‌رده‌و رێبازی جه‌لالیزم ، یه‌كێتی ئه‌مڕۆ یه‌كێتی مۆنۆپۆلكردنی بازاڕ و بازرگانی كردن به جگه‌ره‌و كێڵگه‌ی نه‌وته ، یه‌كێتی ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی بڕیاردانی له ده‌ستداوه و دابه‌شبووه به‌سه‌ر زیاتر له چه‌ند ئاراسته‌یه‌كدا ، یه‌كێتی ئه‌مڕۆ یه‌كێتی گروپ و باڵ و سه‌رو قاچ خزم خزمێنه یه ، نه‌ك یه‌كێتییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی !
دوای وه‌فاتی تاڵه‌بانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی گه‌مه‌یه‌كی قوڵه بۆ ئاراسته‌كان ، به‌ڵام ئاراسته‌ی ماڵباتی تاڵه‌بانی براوه‌ی ئه‌و گه‌مه‌یه ده‌بێت كه ناوی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی هه‌ڵگرتووه هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا خودی ماڵباتی تاڵه‌بانیش كۆتله‌یه‌كی یه‌كگرتوو یه‌كڕیز نین ، هه‌رچی ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ یشه داوای ته‌وافوقی پێشوه‌خته ده‌كات و پێناچیت له كۆنگره‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت ، چونكه له ڕابردووش‌دا ناوه‌ندی بڕیار كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد دژی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی بوون ، به‌ڵام به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق كه‌سایه‌تی و كاراكته‌ری به‌هێزو گه‌مه‌كه‌ری ناو كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ده‌بێت چونكه په‌یوه‌ندی باش و نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌ی ناو یه‌كێتی دا ( ماڵباتی تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ ) دا هه‌یه كه له داهاتوودا پێگه‌ی له ناو یه‌كێتی دا به‌هێز ده‌بێت .
به پێی هه‌موو پیودانگه‌كان سه‌ركرداتی ئیستای یه‌كێتی هیچ شه‌رعییه‌تێكی یاساییان نه‌ماوه و به درێژای مێژووی یه‌كێتی هیچ كات سه‌ركردایه‌تی وا خراپی به خۆوه نه‌دیووه هه‌رله‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه كه كۆنگره‌ی چواره‌م بۆ یه‌كێتی پێویستیه‌كی یاسایی و ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی سیاسییه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه سه‌ر شارێگه‌ی خۆی و ڕزگاری ببێت له‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه له دوای كۆچی تاڵه‌بانییه‌وه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت ، كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی زیانمه‌ند ده‌بێ بۆ ئه‌و ده‌سته‌و تاقمانه‌ی كه هه‌میشه له نێو بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌ی دیسپلینی حزبیدا كار‌و مامه‌ڵه‌یان ده‌ڕوا و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌كانیان ده‌پارێزن .