سنورێک بۆ خۆمان سنورێک بۆ پارتی و یەکێتی و موعارەزە 

دانا مه‌نمی‌
  2023-01-07   

هیچکات ئینسان لە قووڵایی و لە هۆشیاریی دا هەڵناخەڵەتێ و بەردەوام ئینسان لە گوێچکەو چاودا هەڵئەخەڵەتێ ، پارتی و یەکێتی و موعارەزە پێکەوە کار لەسەر چاوو گوێچکەی کۆمەڵگای کوردی دەکەن ، چونکە لەم ڕێگەیەوە ئینسان زوتر هەڵدەخەڵەتێ بۆیە ئیش لەسەر گوێچکەو چاو ئەکەن ، درۆ کار لەسەر چاوو گوێ دەکات بەڵام ڕاستیی لە قوڵای هوشیاری ئاگابونی مرۆڤدایە ، مەسەلەن هەتا قیامەت پارتی بڵێ سەردەشت عوسمان تیرۆریست بوو ، هێشتا ڕاستی وون نەبووە تەنها لای ئەوانە راستی وون بووە کە عەقڵیان لە چاوو گوێکانیاندایە ، هێشتا ڕاستی وون نەبووەو سەردەشت خۆی و ئەوانەی کە سیناریۆکەیان بۆ داڕشت و تیرۆریان کرد دەزانن کە سەردەشت تیرۆریست نەبووە !

 

سەردەشت و سۆران و کاوەو وەداد ئەستێرەی درەوشاوەی  قوربانی و گیانبازیین کە شۆڕشی بادینانی بە دوای خۆیاندا هێنا ، شۆڕشێک کە عەرشی ستەمکاری هەژاندو دەبابەی تورکی لە دڵی بادیناندا سوتاند بێ ئەوەی لە غەزەبی پارتیش بترسن! ئەمانە موعارەزەی راستەقینە بوون ، چونکە ڕاستەوخۆ بەرامبەر ستەم و فەساد وەستانەوە، شیروان شێروانی و هاوڕێکانی لەپاڵ هەبوونی ئیرادەو بوێریدا ڕاستگۆبوون لەگەڵ خۆیان و کۆمەڵگادا ، لەودیوی سەنگەری “دێگەڵە” وە تەقەیان لە پارتی نەدەکرد و چاو لە یەکێتی بپۆشن ! هاوشێوەی سەردەشت لە هەولێرەوە و سۆران لە کەرکوک و کاوەش لە گەرمیانەوە سەنگەری ویژدان و ئیرادەو بانگی هەقبێژی خۆیان چۆڵ نەکرد و جێنەهێشت . 

 

ئاشکرایە پارتی و یەکێتی گەندەڵ و ستەمکارن و نوقتە. بەڵام کاتێک ئەمانەوێت سنورێک بۆ پارتی و یەکێتی و حکومەتەکەشیان دابنێین نابێ خۆمان بێ سنور بین و دۆخەکە خراپتر بکەین ،کاتێک ئەمانەوێ حیزب و حکومەت بخەینەوە سەر ڕێڕەوی خۆی دەبێ خۆمان لە ڕێڕەوەکەدا بین نەک دەرچوبێتین لە ڕێڕەوەکە ، ئاخر مەفهومی چاکەی گشتی هەبوونی ئەم سنورەیە کە حیزب و حکومەت و موعارەزەو تاك و کۆمەڵگای لە ژێر چەترێکدا کۆکردووەتەوە ، خۆ ئەگەر پارتی و یەکێتی چوونە دەرەوەی سنورەکان و بازیاندا  بەسەر ئەخلاق و سنورەکانی چاکەی گشتیدا نابێ هەمان ئەو قوڕەی کە پارتی و یەکێتی شێلاویانە نوسەران و ڕۆژنامەنوسان بیشێلێتەوە و وەکو پارتی و یەکێتی بازێکی تر بدات بۆ ئەودیووی  ئەخلاق و سنورەکان ببەزێنێت ! 

 

ئیستا لەگەڵ پارتی و یەکێتی و گۆراندا موعارەزەش بارە بەسەر شانی کۆمەلگاوە ، وەکچۆن پارتی و یەکێتی باج لە سەر کرداریان نییە موعارەزەیش باج لە سەر وتنیان نییە ! پارتی و یەکێتی هەرچی لە دەستیان هاتبێت دريغیان نەکردووە ئێ موعارەزەیش هەرچی بە دەمیا هاتبێت وتوویەتی و رەقەمی خەیاڵی لێ ئەدات ! ئالێرەدا ئەخلاقی سیاسی نامێنێت و موعارەزەیش وەکو پارتی و یەکێتی دەبێتە فاسدو سنوروکان دەبەزێنێت ، بۆیە نەک نەیانتوانی لە خەمی چاککردنی دۆخەکەدا بن بەڵکو نەشیانتوانی جیاواز بن لە پارتی و یەکێتی و ڕووی ئەوانیشیان سپیکردەوە وهەڵگری هەمان ئەخلاق و هەمان عەقڵیەتی یەکێتی و پارتین .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×