تەنز ژانرێکی ئەدەبییە و تێکەڵ بە ناوزراندنی مەکەن 

دانا مه‌نمی‌
  2022-12-24   

لە ئەدەبیاتی کوردیدا تەنز لقێک وەیان ژانرێکی ئەدەبی و هونەرییە، خاوەن مێژوویەکی دورو درێژە بە جۆرێک مێژووی ئەدەبی کوردی لە سەدەی بیستەم دا زۆرترین تەنزی لە خۆگرتووە ، زۆرینەی شاعیرانی کورد لە هەلومەرجێکی زۆرئەستەم لە ڕووی سیاسی کۆمەڵایەتی و ئابورییەوە لە دۆخێکی دژوارو نەدارو چەرمەسەرییدا ژیاون وهۆنراوەیان هۆنیوەتەوەو  زۆرینەی هۆنراوەکانی ( بێکەس، قانع ،شێخ رەزا تاڵەبانی و شوکری فەزڵی و هێمن و مەلا مارف کۆکەیی چەندینی تر) پڕیەتی لە تەنزو هەجوو . 

 

لەناو ئەدەبیاتی جیهانیشدا گرنگی و بایەخی زۆر بە تەنز دراوە ، مەسەلەن “بۆکۆڤسکی” لە ڕێگەی چیرۆک و ڕۆمانە تەنزئامێزەکانی ، یان “دۆستۆڤسکی و ئەنتۆنیۆ چیخۆف و  مراڤیاو عەزیز نەسین “هەر یەکێک لەمانە هەم کۆمەڵگاو هەمیش حکومەتەکانیان خستووەتە ژێر پرسیارەوە ، مەجلیسی شاعیرانی کوردیش بە گشتی پڕ بووە لە  قسەی خۆش و نوکتەباز و تەنز و باشتر توانیویانە پەیوەندی لەگەڵ چین توێژە جیاجیاکاندا بگرن ، هۆنراوەکانی ئەو سەردەمە لە دڵ دەنیشن و مەفاهیمی نوێیان بە زمانی تەنز ئامێز خستووەتە ڕوو لەپاڵ ئەوەشدا ڕەچەشکێن بوون و بە توندی رەخنەی تەنزیان لە بێ ئاگایی خەڵک و لە زوڵم و ستەمکاران گرتووە . 

 

تەنز لەپاڵ ئەوەی کە ژانرێکی ئەدەبی رەخنەگرتنە   بەرپرسیارەتیەکی ئەدەبی ئەخلاقیشە کە بابەتیانە بە ئامانجی  بونیادنان رەخنەکانی دەخاتەڕوو ، رەخنەگرتنیش مافێکی یاسایی‌و رێپێدراوی هەموو کەس‌و رۆژنامەنوس و ئەدیب و شاعیرێکە دەبێ ڕێزی لێبگرین و کوێرانە تیکەڵی نەکەین بە ناوزراندن ، بەڵام ئەوەی لێرەدا کێشەیە ئەو تێگەیشتنە سیاسییەیە کە هەندێک حیزب بۆ تەنز هەیانە و لەپاڵ ئامانج و خەونێکی سیاسی دا تێکەڵی ناوزراندن ( تشهیر) دەکەن ! دوایەمین تەنزی د.شێرکۆ عەبدوڵا لە بارەی قۆنتەراتەکەی شاری سلێمانیەوە پارتی تەنگەتاو دەکات ، تەنگەتاوی ئەم حیزبە بەڵگەی ئەوەیە کە هیچ سیستەمێکی فیکری و ئەخلاقی لە پشتیەوە نییە وە هیچ لە دونیای فیکرو ئەدەبیات نازانێت و هیچ تەفسیرێکیشی بۆ ئەو شتانە نییە کە دەیڵێت ! 

 

د.شێرکۆ عەبدوڵا لە دوای ڕاپەرینەوە زۆرترین خزمەتی ئەم لقە ئەدەبیەی کردووە ، بێ گوێدانە تیروتوانجی خەڵک و هیچکات باکی بە چاوسورکردنەوەی بەرپرسان نەبووە و لە قەفەزی هیچ حیزبێکیشدا هەتا بە یەکێتیشەوە گیری نەخواردووە ، هیچ گۆشەو سوچ و کەلێنێک نییە لەو کوردستانە زمانی تەنزە شیعرییەکانی  د. شیرکۆ عەبدوڵای پێ نەگەیشت بێت ، هەموو ئاشنای گۆڤاری سیخورمە بووین کە بەتەمەنترین و دەوڵەمەندترین گۆڤاری تەنز ئامێزە لە كوردستاندا دەرچووبێ و  باشکاتبەکەی د.شێرکۆ عەبدوڵا بوو،  سەرباری ئەوەی ڕۆڵێکی بەرچاوو گەورەی هەبووە لە دەوڵەمەندکردنی چەندین ماستەرنامەداو هاندەرو ڕێنیشاندەری خویندکاران بووە .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×