دیداری یەکێتی و پرسی ژنان شەقوشێنەکانی حەرەمی دادگا

دانا مه‌نمی‌
  2022-06-15   

یەکێک لەو پرسانەی کە لە دیداری یەکێتی دا گفتوگۆی لە بارەوە کرا پرسی ژنان بوو ، دەمێک ساڵە یەکێتی کۆڕو کۆبونەوەو سیمینار و پلاتفۆڕم بۆ پرسی ژنان و فێمێنیزم ئەنجام دەدات ،لەهەموو ئەم کۆڕو سیمینارو پلاتفۆڕمانەدا یەکێتی خۆی لەبەرەی پێشەوەی پاراستنی ماف و کەرامەتی ژنان دەبینێ ، بەڵام لەمانا گشتییەکەیدا کۆی ئەو قسانەو دیدارو سیمینارو پلاتفۆڕمانە جیاوازی زۆری لەگەڵ ئاکارو ڕەفتاری یەکێتی دا هەیە ، خەڵکی کوردستان و بەتایبەت خەڵکی نیشتەجێی قەڵەمڕەوییەکەی یەکێتی دوای کۆتایهاتنی دیدارەکە چاوەڕێ بوون بەربوومی قسە و فیکرو گفتوگۆی ناو دیدارەکە بکرێتە کردارو ئەم فۆڕمە لە شکاندنی شکۆی مرۆڤ بە نێرو مێ ، ئافرەت و پیاو ، کۆتایی پێ بێت . 

 

بەڵام بە پێچەوانەوە چەند ڕۆژێک دوای کۆتایهاتنی دیداری یەکێتی لەپای ئەو هەموو بەڵێنەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ پرسی ژنان و چارەسەرکردنی توندوتیژی دژ بە ژنان هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی بێ هیچ سڵەمینەوەیەك لەناو حەرەمی دادگای سلێمانیدا پەلاماری نۆ دانە ئافرەت دەدەن ، شەقوەشێنەکانی ناو حەرەمی دادگای سلێمانی ئاماژەیەکی ترسناکە کە چیتر ئەوانەی پەنا بۆ دادگاکانیش دەبەن مافیان پارێزراو نییە و ئەگەر لە حەرەمی دادگاشدا بەر شەق و زلەمان بدەن خۆمان دەتەکێنین و هەڵدەستینەوە و لە حوزوری سێبەرەکانتاندا بە ئەدەبەوە رادەوستین ! 

 

لەلایەکی تر هەق نییە ئێمە گلەیی لە یەکێتی و هێزە ئەمنیەکانی ئەو حیزبە بکەین کە بۆچی ئەم جۆرە ڕەفتارانە ئەنجام ئەدەن ؟! چونکە ئەوە پەروەردەو ئەدەبیاتی سیاسی ئەو حیزبەیە لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا ڕۆژێک شەقیان لە مامۆستا و ڕۆژێک لە خوێندکارو ڕۆژێک لە خۆپیشاندەرو دواجار لە ژنانیشیان هەڵداوە !!  ئەم نەریتە نەریتێکی نامۆ نییە و هەرکاتێک بۆیان بلوێت لە حەرەمی زانکۆکاندا بێت یان لە حەرەمی دادگاکاندا ئەنجامیان داوە !  

 

 کاتێک حیزبێکی وەکو یەکێتی خاڵی دەبێت لە  پەروەردەو فەلسەفەو ئەخلاقی سیاسی ، لە دیسکۆرسی عەقڵانی و فیکری ، شەق و شەقوەشێن بەرهەم دەهێنێت و شەق ئەوەشێنرێت ، ئەخوڵقێنرێت و پەیڕەو ئەکرێت بۆ ئەوەی فەزاحەتی خۆی بشارێتەوە ، ئەوەی دوێنێ بینیمان لە ناو حەرەمی دادگای سلێمانیدا ئاماژەیە بۆ بێبەهاکردنی دادگاکان و ئامانجەکەش بۆ ترساندنی خەڵکە و بەرنامەڕێژی بۆکراوە، یەکێتی بە جل و بەرگی جیاواز بەناوی کۆنگرەو نوێبونەوە  و دیداری یەکێتی خۆی لە کۆمەڵگەدا نمایش دەکات و دەیەوێت بە زۆرەملێ لە ڕێگەی شەقوەشێنەکانییەوە خەڵکی نارازی سلێمانی بێدەنگ بکات .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×