یادێک لە کاوە گەرمیانی

دانا مه‌نمی‌
  2021-12-05   
لەیادی ٨مین ساڵەی‌ تیرۆركردنی‌ ڕۆژنامه‌نوس كاوه‌ گه‌رمیانی هاوخەمی خۆمان بۆ هاوژین‌و کەسوکارو ئازادیخوازو دۆستانی ئەم قوربانییە دەردەبڕین، یادی ئەم تاوانەو تاوانە قێزەونەكانی تر هاندەرمان دەبێت بۆ خەبات‌و تێكۆشان تا کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی مافیاگەری‌و تیرۆرو ملهوڕی، هەمومان شاهیدی دەسەڵاتێكین كە پڕە لەكوشتن‌و پەلاماردان‌و هەڕەشەو نادادی، ئێستا دوای هەشت ساڵ لەتیرۆركردنی كاوە گەرمیانی، دیمەنەكان لەكوردستان خوێناویتر بوەو ژینگەی كاری ڕۆژنامەنوسی لەكوردستان ترسناكترە.

كاوە گەرمیانی مێژویەكە لەئەنفال، تابلۆیەكە بەخوێن ڕەنگكراوە، كاوە گەرمیانی خەمی گەرمیانیەكانی دابوو بەكۆڵداو بۆخۆی گەرمیان بوو، كاوە گەرمیانی عه‌وداڵی دادپه‌روه‌ریی‌و زمانی چه‌وساوه‌و سته‌ملێکراوان‌و ده‌نگی ئازادیخوازان بوو، كاوە گەرمیانی جوامێریكی سەربەرزو سەربڵندی گەرمەسێر بوو، وەك هەڵۆ لەشەقەی باڵی دەداو قەڵەمەكەی چەكوش بوو بۆ سەری گەندەڵكارو دزو سته‌مکارو مشه‌خۆران، ئەوانەی چاویان بەكاوە گەرمیانی هەڵنەدەهات گەیشتن بەمەرامی خۆیان‌و شەهیدیان كرد، دەبا بزانن كوردستان ڕۆژانه‌ سه‌دان کاوه‌ی دیکه‌ دێنێته‌ دنیاوه، سەدان ئازادیخوازو ڕۆژنامەنوسی بوێرو ڕاستگۆ ڕێچكەی ویداد حوسێن‌و سۆرانی مامە حەمەو سەردەشت عوسمان  دەگرنەبەرو خۆیان پێ هاوخه‌بات‌و هاوئامانجە .

بەعس لەسەردەمی خۆیدا هەریەك لە(شاکر فەتاح‌و دڵشاد مەریوانی‌و عەبدولخالق مەعروف)ی تیرۆركرد، دوای ڕاپەڕینیش خەسڵەتی کوشتن‌و ئازاردانی ڕۆژنامەنوسان‌و ئازادیخوازان لەهەرێمی كوردستان دەبێتە دیاردەوهەریەك لە(د.عەبدولسەتار تاهیر شەریف)و (ویداد حوسێن)و (سۆرانی مامە حەمە)و (سەردەشت عوسمان) تیرۆر دەكرێن، ئەمەش بەجۆرێك لەجۆرەكان سپیكردنەوەی ڕوی بەعسیزمە لەسەردەستی حزبەكانی شاخ‌و شار! دەبێ ئێوە شەرم بكەن‌و عارەقی شەرمەزاری بسڕن كاتێك باسی ئازادی ڕادەربڕین‌و دیموکراسی‌و مافی مرۆڤ دەكەن! فایەق بێكەس شاعیری چەوساوەكان جوانی فەرموە كە دەڵێت:
داری ئازادی بەخوێن ئاو نەدرێ
قەت بەر ناگرێ
سەربەخۆیی بێ فیداکاری
ئەبەد سەرناگرێ

كاوە گەرمیانی نمونەی مرۆڤی بوێر بوو لەكاری سیاسی‌و ڕۆژنامەگەریدا، لەناوچەیەكی بازرگانی‌و دارایی گرنگ لەكوردستان شیكاری‌و وردبینی دەكرد، كاوە گەرمیانی توانی بوێرانەو ڕاستگۆیانە دەستكاری ئەو هاوكێشە نەگریسە بكات كە ئاڵۆزبوو بەزەردەواڵەكان پاسەوانی دەكرا، كاوە گەرمیانی كۆمەڵگای كوردی لەگەندەڵی‌و هەڵسوكەوتی مافیایی ئەو بەرپرسە دڕندانە ئاگاداركردەوە كە لەناو ڕەشەكوژیدا كۆمەڵگایان ئەدۆشی، دەبێ شكۆی ئەم پێنوسە شەهیدكراوە بەرز ڕابگیرێت‌و بكوژانی ئەمكارە تیرۆریستیە شەرمەزار بكرێن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×