زمان - مرۆڤ‌و خودناسی

دانا مه‌نمی‌
  2020-08-25     1096
زمان‌و مرۆڤ
زمان ئامرازی‌ ده‌ربڕینی مرۆڤه، زمان  ئه‌ركی خۆی‌ وه‌كو زمان نه‌بینێت، رۆڵی خۆی‌ وه‌كو ئامرازی‌ گه‌یاندن له‌ده‌ستده‌دات، له‌هه‌ر قۆناغێكی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا زراوه‌ی جیاواز بۆ ده‌ربڕین به‌كارهێنراوه‌ ،قۆناغی كۆیلایه‌تی زاراوه‌یه‌كی جیاوازو قۆناغی فیودیالی له‌قۆناغی رۆشنگه‌ری‌و قۆناغی سه‌رمایه‌داری و دونیای هاوچه‌رخیش زاراوه‌ی جیاوازتربه‌كارهێنراوه‌، پاشخانی چینایه‌تی‌و ئاستی رۆشنبیری‌‌و هوشیاری‌ تاك له‌كۆمه‌ڵگادا دیسان رۆڵ ده‌بینن له‌به‌كارهێنانی زاراوه‌و ده‌ربڕینی كه‌سه‌كاندا.

زمانی چینی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات زمانی فه‌رمانه‌، به‌ڵام زمانی كه‌سانی دیموكراتخوازو ئازادیخواز زمانێكی هێمنه‌و هه‌میشه‌ زاراوه‌و ده‌ربڕینه‌كانیان نه‌رم‌و ئاراسته‌ی‌ ده‌ربڕینیشیان ئاسۆییه، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردیدا چونكه‌ له‌رووی‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌وه نائاساییه‌، بۆیه‌ هه‌ندێجارمرۆڤه‌كان پێگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئاستی ڕۆشنبیری خۆیان له‌ بیر ده‌چیته‌وه‌ سنوری ژینگه‌و ده‌رفه‌ته‌كان ده‌به‌زێنن به‌پیی ئه‌و پێوه‌رانه‌ قسه‌ ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی به‌رچاوه‌و جۆرێك له‌خلیسكان له‌ده‌ربڕینه‌كاندا ده‌بینرێت، هۆكاری‌ ئه‌م خلیسكانانه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌ زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان ناتوانێت له‌خۆی‌ وردبێته‌وه‌و له‌خۆی‌ رابمێنێت و ناتوانێت خودناس بێت.

مرۆڤ‌و خودناسی
مرۆڤ هەتا لەو قەرەباڵغیە نەیەتە دەرەوە هەستەکانی بەباشی ناکرێنەوە، بیرکردنەوەکانی بەئاگای ناگەنەوەو ناتوانێت بەباشی لەگەڵ خودی خۆیدا دابنیشیت وەڵامی خۆی بداتەوە، مرۆڤ هەتا لەتەنهاییدا نەژی دەرك نەبەخۆی‌و نەبەسروشت‌و نەبەدەوروبەرو نەبەخوڵقێنه‌رەکەشی ناکات، مرۆڤ له‌ته‌نهاییدا ده‌بیته‌وه‌ به‌مرۆڤێکی نوێ، هەموومان ئەتوانین رۆژانە کاتێك تەرخان بکەین بۆ تەنهای بوونمان، خود ناسی كارێكی‌ یه‌كجار سه‌خت وگرانه‌، ئه‌ویش له‌به‌ر گه‌وره‌یی مرۆڤ‌و زۆری توانا ووزه‌ شاراوه‌و ئاشكراكانی، سه‌رباری سه‌خت ودژواری  هه‌وڵی‌ زۆریش هه‌یه‌ بۆ ناسینی مرۆڤ وتواناكانی مرۆڤ ،مرۆڤ له‌ چوار ڕه‌گه‌زی‌ سه‌ره‌كی پێك دێت، سیانیان مه‌عنه‌ویه‌ ویه‌كێكیان مادییه‌، وسیانیان فه‌رمانده‌ره‌ ویه‌كێكیان جێبه‌جێكاری‌ ئه‌و فه‌رمانانه‌یه‌، ڕه‌گه‌زه‌كان ئه‌مانه‌ن (ڕۆح، عه‌قڵ، نه‌فس، جه‌سته‌).

هیچ مرۆڤێك‌ له‌‌ سه‌ر زه‌وی‌ به‌ئه‌ندازه‌ی‌ زاتی‌ خودی خۆی‌ كه‌س نایناسی، خودناسی له‌زاتی‌ مرۆڤه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، له‌ كۆمه‌ڵگای كوردیدا هه‌میشه‌ پرۆسه‌ی ئه‌ویترناسی و حوكمدان به‌سه‌ر به‌رامبه‌ردا زیاتر به‌دیده‌كرێت وه‌ك له‌گه‌ڕان به‌دوای خودناسیدا،به‌دیدی من ئه‌ویترناسی كاتێك دێته‌گۆڕێ كه‌ خودناسی بوونی هه‌بێت بۆ خۆی، كاتێك مرۆڤ راستگۆیانه‌ خۆی بناسێت ده‌توانن راستگۆیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا بكات و بیناسێت ،بۆ ئیعترافی خودناسی ‌پێویسته‌ ناخمان ڕووبه‌ڕووی‌ كۆمه‌ڵێك پرسیاری‌ گرنگ بكه‌ینه‌وه‌، وه‌ك هه‌نگاوی‌ دووه‌می خودناسی، وه‌ڵام دانه‌وه‌یان ده‌بێته‌ مه‌شخه‌ڵی‌ ڕێی‌ خودناسی، به‌ڵام ده‌بێ له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خودماندا ڕاستگۆو ڕاشكاو بین، ده‌توانیت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بابه‌ته‌كه‌ پرسیار له‌خه‌ڵك بكه‌ سه‌باره‌ت به‌كه‌سایه‌تی وئاكار وڕه‌وشت وتایبه‌تمه‌ندیه‌كانت، واته‌ سه‌یری‌ خۆت بكه‌ به‌چاویلكه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ تر، نه‌ك خۆت بگۆڕیت بۆ خاتری خه‌ڵكی تر!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×